کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیسلامی سیاسی ئەو شەمەندەفەرەی هەرگیز ناگاتە مەنزڵ

Wednesday, 12/03/2014, 12:00





ئیسلامی سیاسی وەك دەرکەوتەیەکی دوای جەنگی جیهانی دووەم لە هەناوی وڵاتانی ئیسلامیدا هاتنە بوون ، ئەم گروپ و تاقمانە وێڕای جیاوازییەکی سیاسی قوڵ لە نێو خۆیاندا لە سەر خۆ بە خاوەنکردن لە ئیسلام لە هەموو ئەو دەوڵەتانەدا ئەوان بونێکی بەرچاویان هەیە هەستاون بۆ پۆلێن کردنی تاك بە سەر ڕەش و سپیدا ، لای ئەوان سپییەکان تەنها ئەوانەن کە دوای دەهۆڵی ئەوان دەکەون و سەراپای دیکەی کۆمەڵگە ڕەشن و عەلمانین ، ئەم زاراوەی عەلمانییە وەك چەکێکی حازر بەدەست بەکار دەهێنن بۆ جەنگی هێزەکانی تر ، وەك ئەوەی عەلمانییەت و سکولاریزم یەکسان بێت بە ئیلحاد و بێ باوەڕی ، ئەوان لە ناو خۆیاندا دابەش بونەتە سەر بەرەی مێر و قومدا هەزارو یەك کاری کرێت و ناشیرین و فتوای کوشتن و جنێوی سەر مینبەرو شتی دیکەیان هەیە . بەڵام هەردەم و هەموو کات بەم تۆمەتانە خەڵکی دیکە تۆمەتبار دەکەن ، ئەوان بە خەیاڵی خاویان وەیانزانی بوو لە سەروبەندی فاسد بوونی دەسڵاتی کوردیدا خەڵکی ئەوان هەڵدەبژێرن بە فریاد ڕەس بۆ دەربازکردنی ئەو ڕەوشە نالەبارەی تێیکەوتوون ، بێئاگا لە ئەوەی کە خەڵکی دەزانێ ئەوان ئەو شەمەندەفەرەن کە هەرگیز ناگەنە مەنزڵ ، کاتێك بزوتنەوەی گۆڕان دروست بوو ئەو تروسکاییەی هیوای ئەوان کوژایەوە و گەشتنە ئەو یەقینەی تازە دەبێت یان لە گۆمی گۆڕاندا مەلەی سیاسی بکەن یان لەگۆمی پارتیدا ، چونکە خۆیان تازە ناتوانن خاوەنی گۆمی خۆیان بن ، بۆ ئەمەش وە دەزانن ئەوە گۆڕانە ئەوانی لە گۆڕەپانی سیاسەتی کوردیدا کردووە بە هێزێکی پاشکۆ ، بێئاگا لەوەی خۆیان لە بنچینەدا درێژکراوەی مێرو قومن و پاشکۆ بوو ن لە ڕەمەکیاندایە ، بۆیە ڕقێکی شاراوەی قوڵیان بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان هەڵگرتووە بە تایبەت کادرە ترسنۆکەکانی یەکگرتوو ، لەمەدا ڕۆڵێکی زۆر پاسیڤ دەگێڕن و گۆڕان و سەرکردایەتییەکەی بە درێژکراوەی مۆدێلی پارتی و یەکێتی دەزانن ، وەك ئەوەی ئەوان خۆیان لە یەکێتی و پارتی پێشکەوتوو تر و نوێگەرتربن ، ئەگەر گۆڕان لە ئێستادا لە سەر پرسی گەندەڵی و ناشەفافیەت هەندێك گرفتی قوڵی لە گەڵ ئەو دوو هێزەدا هەبێت (ینك و پدک) ئەوە لە ئەگەری دووری گەشەی ئیسلامی سیاسی و پوکانەوەی (ینك و پدك) دا هەزارو یەك گرێکوێرە مان دەبێت لە گەڵ ئەم ئیسلامییە سیاسیانەدا کە بە دۆی هەموو کەس دەڵێن ترشە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە