کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەو هیوایەی هەڵبژاردنی پایزی ئەمساڵ ، وەرچەرخانێکی مێژوویی بێت بە ئاراستەی دروستکردنی هاونیشتیمانی بوونی ڕاستە قینەدا

Friday, 13/09/2013, 12:00








پایزی ئەمساڵ وەرزی ڕنینەوەی بەرهەمی هەوڵ و کۆشش و پڕۆژەی پارتەکانی باشوری کوردستانە ، ئەم هەڵبژاردنە جگەلەوەی کە هۆکارێکە بۆ دەستاو دەستکردنی ئاشتیانەی دەسڵات و بەدیهێنانی گۆڕانکاری لە ڕۆڵ و پێگەی پارتەکاندا ، هێمایەکیشە بۆ بەسەر چوونی کلتوری یەکتر قبوڵ نەکردن و ماڵئاوایی کردن لەو ترسەی کە بەهۆی جەنگی نگریسی ناوخۆۆ دابەش بوونی کوردستانەوە هاتبووە ئاراوە کە هەندێك جار دروستکردنی لیستی هاوبەش ودروستکردنی ئیئتیلافەکان وا دەخوێنرایەوە کە ترسانە لە هەڵایسانی بڵێسەی ئاشوب و هەراوهوریای ناوخۆیی و گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم ، بەڵام دابەزینی سەرجەم پارت و لایەنەکانی کوردستان لە هەڵبژاردنی پایزی ئەمساڵدا بە لیستی جیا جیا جگە لەوەی هۆکار دەبێت بۆ دەرخستنی سەنگ و پێگەی پارتەکان و قەبارەی ڕاستەقینەشیان دەردەخات ، نیشانەیەکی دیاریشە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغێکی مێژوویی کە ئەویش قۆناغی یەکتر نەخوێندنەوەو یەکتر قبوڵ نەکردنە و ترسانە لە ڕوودانی کارەساتی دڵتەزێن ، ئەمەش مایەی شادی و کامەرانی هەموو دڵسۆزانی کوردستانە ، بەو ئومێدەین کە ئەم هەڵبژاردنە ببێت بەهۆی دەستاودەست کردنێکی ئاشتیانەی دەسڵات و چەسپێنەری ڕەگی دیمۆکراسی بێت لە سەر زەمینی قاقڕی حکومڕانی کردنی دەسڵاتی کورادیدا، بۆ ئەوەی میللەتە بەش مەینەت و داماوەکەمان ئەزموونی ئیرادەی سییاسی و مەدەنیانەی خۆی بکات و چێژ لە گۆڕان لە شێوازی دەسڵات و ئیدارەداندا ببینێت و ئەو ڕاستییەی لە لا بچەسپێت کە گەل و هاوڵاتی سەنتێزی وڵاتەو هەر ئەوانیش بڕیاردەرو دیاریکەری نەخشەو شێوازی دەسڵاتی وڵاتن ، کە ئەمەش دەبێت بەهۆی دروستکردنی بونیادی تاکی کوردی ، تاکێك کە خاوەنی ویست و ئیرادەو بڕیارە، تاکێك کە دەتوانێت سزای کەمتەرخەمان و دەسبڵاوان و بێ پلانەکانی دەسڵات بدات ، هەرکاتێکیش تاك توانی ئەم ڕۆڵەی خۆی بگێڕێت ، ئەو دەم هاوڵاتی بوون(ستیزن) دروست دەبێت کە ئیتر وەرچەرخانێکی مێژووی لە مۆڕاڵ و سلوکی کوردا دروست دەبێت ئەویش چەکەرەکردن و دروست بوونی ئینتیمایە بۆ نیشتیمان و نەتەوەو وڵات ، لە جیاتی ئینتیما بۆ ئیدۆلۆژیاو ڕێبازو کەسایەتی و پارت، کە ئەمەش دروست بوو ئەو کاتە تاك خۆی لە بەردەم لێپرسراوێتییەکی گەورەدا دەبینێتەوە بەرامبەر گەل و نیشتیمان و ئامادە نییە دەستبەرداری هیچ ئەرکێك ببێت کە نیشتیمانەکەی دەیخاتە ئەستۆی ، بەمەش وەرچەرخانێك لە شێوازی ڕەفتارو دیدگای تاکەکاندا دروست دەبێت بەرامبەر کوردستان ، کە ڕەنگدانەوەی زۆری دەبێت لە سەر کۆی کایەکانی ژیان و بە ئاراستەی ئاسۆیەکی گەشدا گەل و وڵات و دەسڵاتدارێتییەکەمان دەڕوات ، وە بەڵام ئەگەر هاتوو دەسڵات بەهەر شێوەیەك بێت بردییەوە یاخود دەستکاری دەرئەنجامی دەنگدانی کرد یاخود ملی نەدا بۆ دابەزینی کێرڤی لایەنگرانی و ڕازی بە ڕادەستکردنی کورسی حوکم نەبوو یاخود نەهاتە ژێرباری بڕیاری گەل و ڕازی نەبوو گەڵ سەنتێزو چەقی بڕیار بێت ، ئەوکات ئیرادەو ویستی تاک دەکوژرێت و ئیتر ئینتیماو دڵسۆزی بۆ نیشتیمانیش دەبێتە دروشم و وێردی تەنها سەر زارو لە زەمینەی حەقیقەتدا مانایەك بۆ شکۆی تاکی کوردی و ژیانێکی مەدەنیانەی سەردەمی نامێنێتەو، بەو هیوایەم پایزی ئەمساڵ وەرزی ڕنینەوەی ڕەزی خەباتی دیمۆکراسی بێت و ئەو چێژی بە سەنتەر بوونی گۆمەڵگە ببێت بە بەشی هەموو ئینسانێکی کورد ، وە ئینسانی کورد بتوانێت بە دەنگی سزای ئەو کەسانە بدات کە دەستیان بۆ حورمەت و قوت و ماف و ئازادییەکانی بردووە ، ویست و خواستەکانیان لە گۆڕناوە و بەهرەو تواناکانیان نادیدە گرتووە ، کە ئەوەش دەبێتەخاڵی وەرچەرخان لە مێژووی حوکمی مەدەنی کورددا.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە