کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێك بۆ عێراقچییە نوێکانی کوردستان

Sunday, 06/07/2014, 12:00






ئەم گەلەی ئێمە کە ئامادە بووە بە درێژایی ٩٥ ساڵی ڕابردو قوربانی بدات و کوێرەوەری ببینێت و دەربەدەرو ئاوارەی وڵاتان ببێ و لە ژێر ڕەحمەتی بۆمبا باران و کیمیا باراندا پشو درێژانە بەردەوامی بداتە خەبات و تێکۆشان بۆ ئەوە نە بووە کە چەند کەسانێکی بێ بنەچەو نامۆو بچوك بگەیەننە نازو نیعمەت و دەسڵات و ئیتر پاڵی لێبدەنەوەو سمعنا و اگعنا بڵێن بۆ بابای دەسڵاتدار ، بەڵکو خەبات و تەقەلاو قوربانی بەخشینی ئەم گەلە ڕەش و ڕوتە زەحمەتکێش و ستەمدیدەیە تەنهاو تەنها بۆ گەشتن بووە بە ژیانێکی ئازادو پڕ شکۆ ، کە ئەویش بەدەستهێنانی سەربەخۆیی نەتەوەیی و ڕزگار بونە لە ژێر دەستی داگیرکارانی نیشتیمانەکەمان ، بۆیە هیچ کەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە بە ناوی گەلی کوردستانەوە بڕیاری مانەوە بدات لە گەڵ عێراقدا ، بەڵکو مافی بڕیاردان تەنها مافی گەلە ئەوەش لە ڕێگەی پرۆسەی ڕاپرسییەوە دێتە دی کە گەل خۆی دیاری دەکات کە چی دەوێت و چی دەخوازێت ، هەر لەبەر ئەمە دەبێت داوو دەزگا نیشتیمانییەکانی کوردستان و میدیای ئازاد و نوسەرانی دڵسۆزو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی بەڕوی هەر عێراقچییەکدا بوەستنەوە کە دەهۆڵ بۆ دەوڵەتمەداری شیعە بکوتێت و بە بلوێری ئێران بکەوێتە هەلەکە سەما، بەڵکو وا پێویستە کەمپەین و چالاکی پڕۆتیستۆ کردن لە دژیان بەرپا بکرێت هەتا بە خۆیاندا بچنەوەو تێبگەیەندرێن کە گەلی کوردستان هێڵی سور و تابۆی تایبەتی هەیە ئەویش وەستانەوەیە بەڕوی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتیماندا، من نازانم کەسانێك کە هێشتاش زمانی کوردی نازانن و ٢/٣ قسەکانیان عەرەبییە و بە ئاشکرا کلتورو ڕۆشنبیری عەرەب بە زمان و هەڵسوکەوت و ئاکاریانەوە دیارە چۆن دەتوانن ئەو مافە بەخۆیان بدەن کە بەناوی گەلی کوردستانەوە بدوێن و بڵێن هێشتا کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی نەهاتووەو لە گەڵ ڕیفراندۆمدا نین ؟ باشە ئایا ئەو کەسانە لە خۆیان پرسیوە یان دەزانن سەنگ و بارستاییان لە ناو کۆمەڵی کوردەواریدا چەندە؟ ئەم جۆرەی مەلە کردن بە ئاراستەی تەوژمی ڕوباری ویستەکانی گەلەوە جگە لە خنکاندنی خۆیان و لە ناوچونی خەبات و سمبولی کەسایەتیان هیچ شتێك بەدەست ناهێنێت بۆ ئەو کەسانە ی کە سەرکێشی ئاوا دەکەن ، ئەوانە نازانن بەم ئاکارانەیان دەکەونە خانەی دژایەتی ویستەکانی گەلێکەوە کە لە سەدەی شانزەیەمەوە بە شێوازو پێناوی جیاجیا هەوڵی بەدیهێنانی سەربەخۆیی دەدات ، دڵنیاشم کە ئەو ڕاستییە نازانن چونکە بڕوا ناکەم بە درێژایی تەمەنیان پەرتوکێکی مێژوییان لە سەر خەبات و تێکۆشانی کوردانی پارچەکانی کوردستان خوێندبێتەوە ، بەڵکو هێندە ی لە گەڵ ڕۆشنبیری عەرەب و کلتوری عەرەبدا سەروکاریان هەیەو دەست و پەنجەیان نەرم کردووە نیو هێندە شارەزای کلتورو فەرهەنگی گەلی کورد نین کە ئێستا بونەتە بڕیار دەرو وتە بێژی و بەناوی گەلێکی ٤٠٠٠٠٠٠ چل ملیۆنییەوە لێدوان دەدەن ، داوا لە سەرانی ئەو پارتە سیاسییە دەکەم کە ئەم جۆرە لێپرسراوانە لە ناو ڕیزەکانیاندا کار دەکەن هەتا زووە سنورێك بۆ هەلپەرستی و سەرەڕۆییان دابنێن و لێدوان و قسە کردنیان لێ یاساغ بکەن ، چونکە ئەمانە کەوتونەتە خانەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی شیعەی جیهانی و کۆماری سێدارەی ئێرانەوە کە لە ئێستادا گڵۆڵەیان لە خڵۆر بونەوەدایەو لە لێژایی هەڵدێرێکی ترسناکدان ، لە پێناوی یەك پارچەیی بڕیاری کوردو کوردستاندا دەم بەستنی ئەم بە ناو لێپرسراوانەتان بووە بە ئەرکێکی مێژویی و نەتەوەیی و کەوتۆتە سەرشانی ئێوە.


بابان بریزی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە