ژن
Saturday, 02/11/2013, 12:00
ژن : لە کۆمەڵگەکانی سەردەمی ژیانی کڵان و پاشتریش لە کۆمەڵگەی نیولیتیك و شارستانێتی ئوروکدا ، ژن جێگەو پێگەی تایبەتی خۆی هەبووەو خاوەنی کەسێتی و سەنگ و قورساییەکی تایبەتی بووە، بەڵام پاشتر دوای هەرەسهێنانی نیولیتیك و شێوەگرتنی شارستانێتی سۆمەرو دروست بوونی دەوڵەتی ڕاهیبانی سۆمەرو دواتریش دەوڵەتی ژەرنتۆکراسی بنەماڵەیی و دروستبوونی شارستانێتی کۆلۆنی بابل و ئاشورو دروست بوونی مەترەپۆڵەکانی پێش مێژووی میزۆپۆتامیادا ڕۆژ دوای ڕۆژ سەنگ و قورسایی ژن کەم دەکرایەوە ، بەڕادەیەك ژنی خوداوەندی زەوی لە زەقورەکانی سۆمەردا و لە چینی دووەمی جێگەی ڕاهیبەکاندا کران بە بابەتی ڕازاندنەوەی ژیانی پیاوو کاڵای هەرزانی ژوورەکانیان ، لەو ڕۆژەوە ، لە سەردەمی ململانێی ئیناناو ئەنکییەوە هەتا ئەمڕۆ نەهجی ژەرنتۆکراسی باڵاو سەردار بووە لە یەکەم لانکی مرۆڤایەتیدا لە میزۆپۆتامیای سەروو _ خواروو _ ناوەڕاستدا ، بەڵام دوای دروست بوونی بیری ئاپۆچی و سەرهەڵدانی پەکەکە ژن وردە وردە لە چوارچێوەی ئەو پارتەدا وا خەریکە هەر لە میزۆ پۆتامیای سەرووەوە ڕۆڵی خوداوەندە ئیناناو پێشڕەوی ژن بگێڕێتەوە بۆ ئەو ژنانەی کە مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و تەلیسمە سیحراوییەکانیان کردوونی بە بابەتی تێر کردنی حەزە نگریسەکانی کۆمەڵگای ژەرنتۆکراسی دۆگما.
ئەم چەندە بۆمن جێگەی تێڕامانە کە جارێکی دیکە ژنە شێرەکانی میزۆپۆتامیای سەروو مانا بە ژنێتی خۆیان دەدەنەوەو لە بوێری و نەبەزی و دلێریدا ، لە ڕێبەرێتی کردن و پێشڕەوێتی کردندا شانبەشانی پیاوانن و بگرە پێشکەوتوو ترن ، ئێوە سەلماندووتانە ، ئازادی و نەبەزین ، بوێری و بەرخودان ، دەبێت لە ژنانی نەسلی یەکەم کۆمەڵگەی شارستانێتی میزۆپۆتامیاوە جارێکی دیکە بە تەواوی جیهانی نوێدا بڵاو بێتەوە ، ئەمەیە بەرگری لە ژن ، نەك پرتەو بۆڵەکانی سەروبەندی هەشتی شوبات و دیماگۆگێتی هەندێك ژانە ژنی بێ کردار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست