کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵات حکومه‌ت وه‌ک ئامرازێک بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی کۆیله‌کانی به‌کارده‌بات..

Wednesday, 11/11/2009, 12:00


دیاره‌ گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماله‌ی مافیا هیچ سڵکردنه‌وه‌یه‌ک ناکه‌نه‌وه‌ له‌ بردن و به‌تاڵانبردنی هه‌موو یئیمکاناتیک که‌ هی حکومه‌ته‌ که‌ به‌ هه‌موو عورفێکیش دیاره هه‌موو ئیمکاناتێکی حکومه‌تیش موڵکی گشتییه‌ و به‌مانایه‌کی دیکه‌ هی خه‌ڵکی کوردستانه‌.
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافای به‌شینه‌وه‌ی ئیمتیازات و موڵکی گشتی  به‌ هی خۆیان ده‌زانن و هه‌ربۆیه‌ش تا ئه‌وپه‌ڕی بێ سڵه‌مینه‌وه‌ که‌وتونه‌ته‌ به‌شینه‌وه‌ی.
ئه‌رزه‌ی کوردستان له‌ شار و شارۆچکه‌کان نه‌ما دابه‌شی سه‌ر پیاوه‌کانی خۆیان نه‌که‌ن ، ئیفاد و سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان نه‌ما بۆ خۆیان قۆرخی نه‌که‌ن ، ئۆتۆمۆبیلی حکومه‌ت دوای خانه‌نشینکردنیش نه‌ما وه‌زیر و مه‌زیره‌کان بۆ خۆیان نه‌به‌ن..ئه‌وه‌تا ده‌یان بگره‌ به‌سه‌دان سه‌یاره‌ی مۆدیل به‌رز لای وه‌زیره‌ ترۆکراو و خانه‌نشینکراوه‌کانی ئیداره‌ی سلێمانین و له‌لای خۆیان ماوه‌ته‌وه‌ و به‌ناوی خۆیانیان کردووه‌ ، هه‌ربۆ نموونه‌  عومه‌ری گه‌نده‌ڵ و دز و عوسمان شوانی و سه‌عدی دزیی برای هۆمه‌ری فاشیل له‌ هه‌موو شتێک چه‌ند سه‌یاره‌یه‌کی وه‌زاره‌تی لایه‌ و به‌ناوی خۆی کردووه‌ ، وه‌زیره‌کانی دیکه‌ وه‌ک عبدالرزاق فه‌یلی و فاتیح و ده‌یانی دیکه‌ ، له‌ ئیداره‌ی هه‌ولێریش نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ سه‌یاره‌ی حکومه‌ت بۆ وه‌زیره‌کان ده‌بێت به‌ڵکو خانووشیان بۆ کراوه‌ و له‌سه‌ریان تاپۆکراوه‌ ، ئه‌م دیارده‌یه‌ بۆته‌ دیارده‌یه‌کی قێزه‌وه‌نی ده‌سه‌ڵات و وه‌کو تاڵانجی و ئه‌نفالچی گونده‌کانی کوردستان سه‌یر ده‌کرێن ، هه‌رکاتێک ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌کان و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ نامێنێ ، چی هه‌بێت له‌ سه‌یاره‌ و شتی دیکه‌ بۆ خۆیان ده‌به‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێزیک بۆ موڵکی گشتی دابنێن.
ئه‌رزه‌ دابه‌شکردن و به‌ مساته‌حه‌دان بۆته‌ مۆدیلێک که‌ ئه‌گه‌ر یه‌کێ له‌ده‌سه‌ڵات بێت ئه‌و ئه‌رزه‌ و موڵکه‌ گشتییه‌ بۆ خۆی نه‌با به‌ که‌سێکی فاشیل و ده‌ست وپێ خاو داده‌نرێت ، ئه‌وه‌تا قایمقامی شه‌قڵاوه‌ گه‌راجی شه‌قڵاوه‌ی بۆ 25 ساڵ داوه‌ته‌ براکه‌ی ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ حیسابێک بۆ خه‌ڵکی دیکه‌ کرابێت ، بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود دیاره‌ پشتیوانی له‌ که‌سێکی ئاوا تاڵانچی دهکات و ده‌یه‌وێت نموونه‌ی خه‌ڵکی دز و تالانجی له‌ شێوه‌ی خۆی به‌ بچووکراوی زۆر بێت و به‌ خۆیه‌وه‌ گرێیان بدات.
ده‌سه‌ڵاتێکه‌ به‌ته‌واوی ناوی ده‌سه‌ڵاتی تاڵانجیی به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێت ، هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌ دنیا به‌قه‌د ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ئه‌وه‌نده دژی موڵکی گشتی و گیرفانی خه‌ڵکی کوردستان نییه‌.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە