نامه‌ی کاك جمال سعید بۆ وه‌زیری مافی مرۆڤی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان

Saturday, 17/10/2009, 12:00


ئه‌م منداڵه‌ی ده‌ی بینن به‌بێ باوکی هاتوه‌ته‌ دنیاوه‌..
کاتێکیش وه‌ك هه‌مو منداڵانی دونیا هه‌واڵی باوکی ئه‌پرسێت نازانرێت بڵێن باوکت نه‌ماوه‌ یان ماوه‌
ئه‌گه‌ر ماوه‌ له‌ کوێه‌و بۆ نایه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ریش مردوه‌ کامه‌یه‌ مه‌زارگاکه‌ی و بۆ سه‌ردانی ناکه‌ین
له‌ کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتخوزی کوردوستان به‌زیندووی باوکی ئه‌به‌ن و له‌ ڤیدێۆیه‌کدا به‌ڕوونی دیاره‌

حه‌زره‌تی ئه‌یوب نیم له‌وه‌زیاتر سه‌بربگرم
نامه‌یه‌کی کاك جمال سعید باوکی دوو گه‌نجی بێ سه‌رو شوێن بۆ وه‌زیری مافی مرۆڤی حکومه‌تی کوردوستان
یه‌کێك له‌و نامانه‌ی کاك جمال سعید که‌ ئاڕاسته‌ی وه‌زیری مافی مرۆڤی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستانی کردوه‌ ده‌ست ماڵپه‌ڕی شه‌هید نامۆ که‌وتوه‌ کاك جمال سعید ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ به‌رواری ٣١/٧/٢٠٠٣ له‌ لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی به‌ نهێنی ڕفاندیاندویانه‌ تاکو ١/١١/٢٠٠٤ ئازادیان کرد به‌ لێبوردنه‌وه‌ چونکه‌ نیاز سعیدی ده‌زگای زانیاری به‌ غه‌درو مه‌رامی تایبه‌ت به‌ گرتی دابوو بۆیه‌ ئه‌و کاته‌ی جمال سعید له‌ زیندانی ئینفرادی دا بوو بێ ئه‌وه‌ی که‌سوکاری بزانن له‌ کوێ زیندان کراوه‌ دوو کوڕی به‌ ناوه‌کانی (هه‌ردی جه‌مال ٢٣ ساڵ هونه‌ر جه‌مال١٩ ساڵ ‌) که‌ خوێندکاری دواناوه‌ندی بوون ئامۆزایه‌کی حاکم قادر به‌ ناوی (فه‌رهه‌نگ ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ نامۆ)له‌٢٧/٨/٢٠٠٣ به‌ ناوی سه‌ردانی باوکیانه‌وه‌‌ بۆ ئاسایش ده‌یانبات بۆ ماڵی خۆیان وه‌ک خزمێک چونکه‌ هه‌ردی کوڕی زاوایانه‌ بۆیه‌ ڕووداوێکی ته‌م و مژاوی ڕوو ئه‌دات که‌ چه‌ندین لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ره‌ ...

ده‌قی نامه‌که‌ی کاك جمال سعید باوکی هه‌ردی و هونه‌ر

بۆ وه‌زیری مافی مرۆڤ حکومه‌تی کردستان
بابه‌ت/چاره‌نووسی دوو کوڕم
حه‌زره‌تی ئه‌یوب نیم له‌وه‌زیاتر سه‌بربگرم
من (جه‌مال سعید علی)له‌ به‌رواری ٣١/٧/٢٠٠٣ له‌ لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی به‌ نهێنی ڕفاندیانم تاکو ١/١١/٢٠٠٤ ئازادیان کردم به‌ لێبوردنه‌وه‌ چونکه‌ نیاز سعیدی ده‌زگای زانیاری به‌ غه‌درو مه‌رامی تایبه‌ت به‌ گرتی دابووم بۆیه‌ ئه‌و کاته‌ی من له‌ زیندانی ئینفرادی دا بووم بێ ئه‌وه‌ی که‌سوکارم بزانن من له‌ کوێ زیندان کراوم دوو کوڕم به‌ ناوه‌کانی (هه‌ردی جه‌مال ٢٣ ساڵ هونه‌ر جه‌مال١٩ ساڵ ‌) که‌ خوێندکاری دواناوه‌ندی بوون ئامۆزایه‌کی حاکم قادر به‌ ناوی (فه‌رهه‌نگ ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ نامۆ) له‌٢٧/٨/٢٠٠٣به‌ ناوی سه‌ردانی منه‌وه‌ بۆ ئاسایش ده‌یانبات بۆ ماڵی خۆیان وه‌ک خزمێک چونکه‌ هه‌ردی کوڕم زاوایانه‌ بۆیه‌ ڕووداوێکی ته‌م و مژاوی ڕوو ئه‌دات که‌ چه‌ندین لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی له‌ سه‌ره‌ ...
بۆ ڕووی دا بۆ ئه‌بێ ئه‌فسه‌رێکی ئاسایش به‌ ناوی حه‌مه‌ حسێن له‌ دواوه‌ به‌ گوله‌ی(قه‌ناس)بکوژرێ که‌ خواو خه‌ڵق و هه‌موو حزبه‌کانی کوردوستان ده‌زانن که‌ئه‌م کاره‌ پلانی داڕێژراو بوه‌و کوڕه‌کانی من بوونه‌ته‌ سوته‌مه‌نی ئه‌و پلانه‌ ڕه‌شهکه‌له‌و ماڵه‌دامیوان بون تاکو ئێستا بێ سه‌روشوێنن که‌ نزیکه‌ی شه‌ش ٦ ساڵه‌ به‌ڵام سیدیه‌ک بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ که‌ ته‌واوی ڕووداوه‌که‌ی تیادایه‌ له‌یه‌که‌م ئاربیجی سه‌رکه‌وتی کوبه‌ ئه‌یته‌قێنێ تا کۆتای چۆن دور له‌ مرۆڤایه‌تی به‌ په‌نجا چه‌کدار له‌ ناو حه‌وشه‌ی ئاسایشدا ئه‌که‌ونه‌ لێدانیان ئه‌م سیدیه‌له‌ ڕێکخراوی په‌ره‌پێدانی دیموکراسیو مافی مرۆڤه‌وه‌ له‌ خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیو له‌ ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ ئوردن و به‌غدادو هه‌ولێرو تورکیاو برۆکسل و جنێف و له‌ په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ربه‌ زانکۆی دیسۆلی ئه‌مریکی هه‌یه‌ بۆیه‌ نکوڵی ناکرێ له‌ پێشێلکاریه‌کانی ئاسایشی سلێمانی به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ که‌ بونی نیه‌.


به‌ڵگه‌کان بۆ ئاشکراکردنی چاره‌نوسی هه‌ردی و هونه‌ر
1_ ڕۆژنامه‌ی به‌درخان ژماره‌ ١٣ مانگی ٩ی ٢٠٠٣ بڵاوکرایه‌وه‌بۆ چاره‌نوسی هه‌ردی و هونه‌ر به‌ڵام ئاسایش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌._

2_ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره‌ ١٤١له‌ ١٧/٩/٢٠٠٣ ئاسایش بێ وه‌ڵام بوو.
3_ سکاڵایه‌کم دایه‌مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌ ١٩/١٢/٢٠٠٤ بێ وه‌ڵام بوو.
4_سێ سکاڵام دایه‌مام جه‌لال بێ وه‌ڵام بوو.

5_ له‌١٩/٣/٢٠٠٥ سێ سکاڵام دایه‌ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بێ وه‌ڵام بوو.

6_٣١/٨/٢٠٠٥ سکاڵایه‌کم دایه‌ وه‌زیری مافی مرۆڤ سلێمانی ئه‌ویش نوسراوی ژماره‌ ١٩٥٦ له‌ ١/٩/٢٠٠٥ بۆ ئاسایشی سلێمانی بێ وه‌ڵام بوو.

7_ سێ سکاڵا بۆ مامۆستا عه‌زیزده‌زگای زانیاری بێ وه‌ڵام بوو.

8_ سکاڵایه‌کم دایه‌ مسگفی سید قادر بێ وه‌ڵام بوو.

9_سکاڵایه‌کم دایه‌ بێستون سابوراوای مه‌به‌ندیدوکان بێ وه‌ڵام بوو.
10_ سکاڵایه‌کم دایه‌ عبد ألله‌ عومه‌ر ژاژڵه‌یی مه‌ڵبه‌ندی شارباژێربێ وه‌ڵام بوو.

11_سکاڵایه‌کم دا به‌ عومه‌ر فه‌تاح حکومه‌تی سلێمانی نوسراوی کردبۆ ئاسایش ژماره‌ ٤٧٩ له‌ ٦/٢/٢٠٠٦ بێ وه‌ڵام بوو.
12_سکاڵایه‌کم دایه‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌وه‌ ژماره‌ ٣٦له‌ ٤/٧/٢٠٠٦ بێ وه‌ڵام بوو.

13_ وه‌ نوسراوی ژماره‌ ٤٩٧ له‌ سکاڵایه‌کم دایه‌ وه‌زاره‌تی داد حکومه‌تی سلێمانی فاروق جه‌میل سادق وه‌ ته‌له‌فونی کرد بۆ ئاسايش ٦/٢/٢٠٠٦ بێ وه‌ڵام بوو.

14_ له‌ ٢/١٢/٢٠٠٦ سکاڵایه‌کم دایه‌ مسعود بارزانی به‌ هۆی مامۆستا سیروانه‌وه‌ له‌ لقی ٤ی سلێمانی بێ وه‌ڵام بوو.

15_ له‌ ٢٥/٥/٢٠٠٧ سکاڵایه‌کم دایه‌ محمد فه‌ره‌ج له‌ به‌شی مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی کوردوستان بێ وه‌ڵام بوو.

١٦_ له‌گه‌ڵ خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی مسته‌ر مارتن مارکۆ چوینه‌ ئاسايش بۆ چاره‌نوسی هه‌ری و هونه‌ر سه‌رکه‌وتی کوبه‌ وتی له‌گه‌ڵ گرتومانن له‌ ئاسایش بێ دادگای نوسراوی ژماره‌ ٧٧١٩ له‌ ٣١/٧/٢٠٠٦ کرد بۆ پزیشکی توێکاری بۆ پێدانی بڕوانامه‌ی مردن ئه‌م نوسراوه‌ له‌ خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی پارێزراوه‌ به‌ڵام دکتۆر به‌رزان وه‌ڵامی ئاسایشی دایه‌وه‌ به‌ نوسراوی ژماره‌ ٢٢٥ له‌ ٣١/٧/٢٠٠٦ که‌ ئه‌م ته‌رمانه‌ نه‌هاتونه‌ته‌ لای ئێمه‌ بۆیه‌ ناتوانین بڕوانامه‌ی مردنیان بۆ بکاين وه‌ گۆڕيش نازانین.

17_ ئه‌م ڕوداوه‌ له‌ ڕادیۆ نه‌وا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ به‌ چه‌ندئه‌ڵقه‌یه‌ک له‌ دوای ١٢/١١/٢٠٠٦ وه‌ که‌ هه‌شت سه‌عات چاوپێکه‌وتنبوه‌

18_ له‌ کتێبێکدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ به‌ ناوی چیرۆکی عێراق که‌زانکۆی دیسۆلی ئه‌مریکی ده‌ریکردوه‌.

19_ له‌ ٢٠/١١/٢٠٠٦سه‌نته‌ریپه‌ره‌پێدانی دیموکراسی مافی مرۆڤ چونه‌ ئاسایش بۆ وه‌ڵامی ڕاستی ئاسایش ووتی کوژراون و له‌شونێکی نادیار ناشتومانن.

20_ له‌ ٢٨/٢/٢٠٠٧١٩ سه‌رۆکی یۆنامی بغدادسێ کاتژمێر چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کردم وه‌ ته‌واوی هه‌موو به‌ڵگه‌کانی لێوه‌رگرتم وه‌سه‌ردانی ئاسایشی کردو به‌ڵام سه‌رکه‌وتی کوبه‌ زۆربێباکانه‌ ووتبوی کوشتومانن بۆیه‌ ناچارچومه‌ لای سه‌رۆکی داواکاری گشتی سازگار علی ناجی نوسراوی ژماره‌ ٧٠٧ ی کردو له‌ ٢٣/٨ /٢٠٠٧ بۆ جێگری داواکاری گشتی له‌ سلێمانی وه‌ بۆ ئاسایش له‌ سلێمانی بۆ حاکم ئه‌میره‌ محمد حسن وتیان هیچ فایلو ئه‌وه‌لیاتیان بۆ نه‌کراوه‌ کارێکی ڕه‌شه‌ کوژی بوه‌و ته‌واو تاک و ئێستا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ڕاستین تکایه‌پێش ئه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌کان بده‌ینه‌ مسته‌ر هانساس له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپاو دیکمارتن له‌ ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی که‌ قسه‌شمان له‌ گه‌ڵدا کردون وه‌ بانگ بکرێنه‌ دادگای نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه‌ تکایه‌ چاره‌نوسی ئه‌و دوو کوره‌م له‌ ماوه‌ی ١٠ڕۆژدا بۆ ئاشکرا بکه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناچارم له‌ دادگای لاهای په‌رده‌ له‌سه‌ر هه‌مو شته‌کان لاده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا.
حه‌زره‌تی ئه‌یوب نیم له‌وه‌زیاتر سه‌بربگرم
جمال سعید علی جاف
باوکی هه‌ردی و هونه‌ر
٢٥/٤/٢٠٠٩

جمال سعید علی جاف باوکی هه‌ردی و هونه‌ر ێشمه‌رگه‌ی دێرین و لێپرسراوی کاروباری خوێندن له‌ په‌یمانگای کادێران قه‌ڵا چوالان ساڵی 2000په‌یوه‌ندی به‌ یه‌کێتی 1979 به‌ هۆی شێخ محمد سه‌رگه‌ڵویو مسگفی چاو ڕه‌ش
هاوکاری سیاسی فه‌رمانده‌ی یه‌کی تایبه‌ت ساڵی 1998 تا 2000 پ.م ده‌زگای ئیداره‌ له‌مه‌رگه‌
ساڵی1985_1986مالومه
هه‌روه‌ها له‌ 31/7/2003 تاک و1/11/2004 زیندانی ئه‌کرێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ناڕازی ئه‌بێت هه‌وێی شه‌هیدانی یه‌کێتی بکرێت بۆ گواریه‌کی ئه‌من حیما‌یه‌ی به‌کری فاته‌ که‌ له‌ قلیاسان کوژرا به‌ناوی به‌ختیار ڕشید احمد که‌ براکه‌ی به‌ پله‌ی موقه‌ده‌م له‌ ده‌ستگای زانیاری باڵاده‌سته‌و ئه‌و زیندانیه‌ی بۆ جمال سعید ڕه‌خساند له‌گه‌ڵ نیاز.

(هه‌ردی و هونه‌ر) دوو بران کوڕی جمال سعید له‌ 27_08_2003 له‌ ماڵی کاك نامۆ ئه‌بن هێزه‌کانی ئاسایشی سلێمانی ئه‌ده‌ن به‌ سه‌ریانداو تا ئیستا بێ سه‌رو سوێنکراوه‌ و هیچ هه‌واڵێکیان لێوه‌ دیار نیه وه‌ بنه‌ماڵه‌و که‌س و کاری هه‌ردوو لایان داوای دادگای کوڕه‌کانیان ئه‌که‌ن یان ته‌رمه‌کانیان ئه‌گه‌ر کوژراون‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوژراون به‌چی یاسایه‌ك و وه‌ چۆن که‌سێك تۆمه‌تبار ئه‌کرێت و سزای کوشتنی ئه‌درێت به‌بێ ساغ بونه‌وه‌ی تاوانه‌که‌یی و دادگایی کردنی؟.

ماڵپه‌ڕی شه‌هید نامۆ داوا له‌ هه‌موو ڕۆژنامه‌ نوسان و پێگه‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کان ئه‌کات که‌ به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ ئه‌م ئینسانه‌ بێ تاوانانه‌ بکرێت وه‌ك یاسای هه‌موو ووڵاتانی دنیا یان دادگایی بکرێن یان ته‌رمه‌کانیان بدریته‌وه‌ به‌ که‌س و کاریان وه‌ ئه‌گه‌ر کوژراون لێپێچینه‌وه‌ له‌وه‌ بکرێت به‌چی یاساو دادگایه‌ك ئه‌م ئینسانه‌ بێ گۆناهانه‌ کوژران و له‌ناو بران له‌ کاتێکدا به‌ڕوونی له‌ ڤیدێۆیه‌کدا بڵاو بۆته‌وه‌ تا ناو حه‌وشه‌ی ئاسایش به‌ ساغ و سه‌لامه‌تی ئه‌برێن.
بۆ به‌دوادچوونی زیاترلێره‌ کلیك بکه‌:
http://shnamo.com/news.php?readmore=504


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە