کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەل فڕى قشقەڕە لە جێ

Tuesday, 29/01/2013, 12:00


دیارە هەموومان ئەم دێرەمان بیستووە بەڵام لە وانەیە نەمان زانى بێت ماناى چیە؟ لە بیرم دێت كە منداڵ بووم ئەم ووشەیەم دەبیست لەزۆر كەس , بەڵام نەم دەزانى بە ماناى چى دێت، تەنانەت لە زارى داك و باكیشمەوە گوێ بیستى بووم، زۆر جار لە حەوشەى خۆمان دادەنیشتین ڕووم دەكردە باكم , دەم ووت؟ ئەها ئەو قەلە لەسەر ئەو دیوارە هاتە خوارەوە. كەچى قشقەڕە نەچووە جێگەى؟ باوكیشم پێدەكەنى و دەیگووت ,كوڕم تاكو ئێستا قەلەكە ڕەزامەندى لەسەر نەبووە بە قشقەڕەكە بڵێی وەرە جێگاكەم! منیش پێدەكەنیم دەمگووت چۆن پێى دەڵێ؟ لە وەڵامى باكمدا دەى گووت ئەوان لە یەكترى دەگەن. چوونكە وەك یەك وانا! باوەڕتان بێت تاكو گەورە بووم بە شوێن ئەم ڕستەیەدا وێڵ بووم بۆ جوابى تەواوەتى . كاتێك گەورە بووم بۆم دەركەوت كە بە ماناى چى دێت و چ باسە.بۆ نموونە لە رێكخراوێك یا خود دائیرەیەك بەڕێوەبەرەكەى دەگۆڕێ پرس بە لابراو دەكەن كێ بخەنە شوێنەكەت. كە وەك ئەو كردارى وا بێت .... لە نێو ڕێكخراوى زیندانیە سیاسیەكان چەند جار ئەوە دووبارە بۆتەوە .كاتێك سەرۆكى ڕێكخراوەكەیان بانگ كردوو پێیان گووت؟ بەڕێز جەنابت چەند پۆستێكت هەیە و دەنگە دەنگ لە سەرت پەیدا بووە؟ چونكە ئەندامى سەركردایەتى یەكێتیت .لە هەمان كات بەرێوەبەرى زیندانى سیاسیت لە وەزارەتى شەهیدان و بەرپرسىرێكخراو و چەندین پۆستى تر! گیانە دەبێت بتگۆرین، بەڵام پێمان بڵێ لە دواى خۆت كێ باشە پێمان بڵێ؟ لەدواجار كەسێكیان بۆ دەست نیشان دەكات و كە ئەو كەسەش چەندین جار خۆى گوتوویەتى لە گومرك دەیان جار كە بەیەكەوە كارمان كردووە من بەرپرسى ئەو بووم لە سەر دزى لێپرسینەوەم لە گەڵ كردووە گریاوە ئەگینا كۆتایم بەراژەكەى دەهێنا,وەڵا راستە مەنجەڵ بەدواى سەرقاپى خۆیدا دەگەڕێ, وەكو ئەم برادەرە خۆى زۆر پاك بێت بەرماڵى بەسەر دەریادا بگەرێ، با زۆر درێژەى پێ نەدەم چونكە هەتا لەسەرى بڕۆم شتى خراپتر ڕوون دەبێتەوە، بەڵام ناچارم ئەم (ئەمرى دەستگیركردنەى) ئەو بەڕێزەش بخەینە ڕوو كە لە سەر دزى لە بەغداد داوا كراوە. ئەى زیندانیانى بە شەرەف خۆتان سەرپشك بن، دوا جاریش داوا لە یەكێتى و پارتى دەكەین ئیتر بەسە دەست گرتن بەسەر هەموو دام و دەزگاكاندا و پڕكردنەوەیان بە خەڵكانى نەفس نزم ودزو گەندەڵ و خۆفرۆش، تەنها ڕێگا بۆ پاكردنەوە هەڵبژاردنى بێ غەوش و دووركەوتنەوەى حیزب لێی، پاكردنەوەى لە خەڵكانى نا زیندانى.

کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/emir_idari.jpg

گرووپى بەڵگە
22/1/2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە