کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى لە سایەى دكتۆر تاهیر هەورامى دا

Friday, 04/02/2011, 12:00


سەندیكاى كارمەندان كە لە سالەكانى 2000 هەتا 2008 بروانین بە هێزترین و تۆكمەترین ریخراوى ناو مەكتەبى رێكخراوە دیموكراتییەكانى سلیمانى بوو .

لە ئاستى (باشترین كارو خزمەتدا بوو)

بووبووە بەهێزترین قەلغان بۆ دیفاع كردن لە مافەكانى كارمەندانى تەندروستى و تەنانەت كارمەندانى ئیداریش .

ئەم سەندیكایە بەوەوە نەوەستا كە تەنها دیفاع بكات لە كارمەندانى بەلكو بووە سەرچاوەو هۆكارى دابین كردنى زەوى و زۆرێك پێداویستیش بۆ كارمەندان كە كارى ئەمان نەبوو .

ئەم سەندیكایە بە تواناو كارە باشەكانى و پرۆژە بەهێزەكانى و بە پشتگیرى یەكى پتەویش لەلایەن حیزبى دەسەلاتەوە كارێكى واى كردبوو كە بوبووە بەشێكى بەهێزى ناوەندى دەسەلاتى ناو فەرمانگەى تەندروستى و بەبێ وەرگرتنى راى سەندیكا فەرمانگەى تەندروستى جورئەتى نەبوو هەندیك بریار بدات كە تایبەت بێ بە كارمەندان

كارمەندان تاكە هیوایەكیان لەو ناوەندەدا بووبێت ئەم سەندیكایە بوو .

دیارە هەموو كارێك لە ژیاندا تووشى هەلكشان و داكشان دەبێت . كە كارەكانى ئەم سەندیكایەش بەدەر نییە لەو حالەتە .

لەو رۆژەوەى كە سكرتیر و ئەندامانى سەندیكا خۆیان گەیاندە لاى خانمى یەكەمى عیراق (خاتوو هیرۆ ابراهیم احمد) و بە راشكاوانە داوایان لێ كرد كە پشتى دكتۆر شیركۆ عبدالله نەگرێت و لە پۆستى بەرێوەبەرى گشتى بۆیان لا ببات و هەرەشەى مان گرتنیان كرد ئەگەر داواكەیان جێ بە جێ نەكرێت .

ئەوەبوو لە ماوەى تەنها دوو رۆژدا ئەو بەرێزە لابراو دكتۆر رێكەوت حمە رەشید بووە بەرێوەبەرى گشتى .

بە لابردنى دكتۆر شیركۆ دەست بەجێ كرا بە لیپرسراوى نووسینگەكەى جیگرى سەرۆكى حكومەت .

ئەمە سەرەتاى دارمانى ناوو هەیبەت و سومعەى ئەو سەندیكایە بوو چونكە :

1- لابرد نى دكتۆر شیركۆ لە فەرمانگەى تەندروستى كارێكى نەخوازراوى دەسەلات بوو بە تایبەتى لەلاى هیرۆ خان زۆر گران بوو چونكە ئەم تاكە كەس بوو كە پشتگیرى تەواوى لێ دەكرد . بەلام بلێت چى لەو كاتەدا سەندیكا پەیامێكى توندیان بوو بەرامبەر ئەگەرى لانەبردنى و كاتەكەش ناسك بوو ترسى مان گرتن و سەنگەر گواستنەوەش لە ئارادا هەبوو .

2- دكتۆر شیركۆ بە لابردنى كرا بە لیپرسراوى نوسینگەى جیگرى سەرۆكى حكومەت و بەمەش ووردە ووردە فلیمى سەندیكا بەرەو سووتان هەنگاوى نا و حكومەت بەو رۆحیەتەى جارانەوە هەلسو كەوتى نەكرد لەگەل سەندیكا .

جگە لەمانە ئەوەى بووە لاواز كردنى سەندیكا چەند خالێكى دیكەش بوون لەوانە :

1- بە یەكگرتنەوەیان لەگەل سەندیكاكەى ناو پارتى هەموو مەرجەكانى ئەولایان قبوول كرد و بوونە داردەستى ئەو سەندیكا لاوازەى كە ناویشى نەبوو لەو دەڤەرەى ئەولادا بۆ نموونە (كارمەندانى ئیدارى ناو فەرمانگەى تەندروستى بە هەموو چینەكانەوە ئەندامى سەندیكاكەى ئەمان بوون بەلام لە سەندیكاى پارتىدا ئەندام نەبوون بۆیە ئەمانیش دەستیان لە هەموو ئیداریەكان بەردا و لە ئەندامێتییان خستن) كە ئەمە بووە زەگێكى ترسناك بۆ سەندیكا و رەخنەیەكى زۆرى لێ گیراو دژایەتى كرا .

2- هاتنى دكتۆر ریكەوت بۆ پۆستى بەریوەبەرى گشتى هەرچەندە كاندیدى سەندیكا خۆى بوو بەلام ئەمیش لە لاى خۆیەوە بووە هۆكارى لاواز كردنى سەندیكاو تەپاندنى شەخێیەتى كارمەندان و پەرتەوازە كردنیان و فەزلى دكتۆرى بە هەموو شێوەیەك دا بەسەر كارمەندانداو ئەو ووردە شەرو ناكۆكییەى كە پێشتر هەبوو لە نێوان دكتۆرو كارمەندان ئەم بە تەواوى زەقى كردەوەو گرو تینێكى زیاترى پێ بەخشى . ئەمەش بووە هۆى ئەوەى كارمەندان ووردە ووردە بكەونە گلەیى لە سەندیكاكەیان و سەندیكاش بەهۆى زۆرى كێشەكانى سەردەمى دكتۆر رێكەوت پێ را نەدەگەیى چارەسەریان بكات بۆیە بوویە مایەى رەخنەو پاشەكشەى كارمەندان لە سەندیكاكەیان .

بەڵام ئەوەى مەبەستى نووسینەكەمانە دانانى دكتۆر تاهیر هەورامییە بۆ پۆستى وەزارەتى تەندروستى

3- بوونى دكتۆر تاهیر هەورامى بە وەزیرى تەندروستى خالێكى رەشى هەتا هەتایى بوو بە ناوچەوانى ئەو كەسەى كە ئەم بریارەى دا چونكە هەموو ناوەندەكە ئەزانن كە ئەم پیاوە تەنها سیفەتێك كە هەیبێت و بگونجێت بۆ ئەو پۆستە ئەوەیە كە چەندین جار دەعوەتى سەرۆك كۆمارى كردووە بۆ ناو باخەكەى و علاقاتى لەگەل ئەو بەرێزە باشە .

ئەگینا ئەمە ئەو پیاوە نییە كە بكرێتە وەزیرو موقەدەراتى قەومێكى بدرێتێ .

بە هاتنى ئەم پیاوە بۆ ناو ئەنجومەنى وەزیران ئەتوانین بلێین ((نەفرەت لە وەزیر)) ئەمە ناوى وەزیریشى سووك كرد .

جاران كە باسى وەزیر دەكرا خەلكى پیاوێكى عاقل و تێگەیشتوو رێك و پێك و عادل ووووو ........ ) ى دەهاتە بەرچاو بەلام ئیستا لە هەر شوێنێك باسى وەزیر دەكرێت هەموان لە عەقل و مەعریفەت و روخسارى تاهیر هەورامى دەروانن (ماشاوالله)

ئەم كاكى وەزیرەش لەبەر ئەوەى كاتى خۆى لە قەلاچوالان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەل بەرێز مام جلال ناكۆكى كەوتووەتە نێوانیان لەگەل جبار رحیم ى سكرتیرى سەندیكا و تیرو شیریان لەیەكتر سووە ئیستا باشترین فرسەتى بۆ هەلكەوتووە كە تۆلەى ئەو رۆژەى لێ بكاتەوە بۆیە یەكەم داواى لە سەرۆكى حكومەت دوور خستنەوەى جەبار بوو لە ناوەندى تەندروستى و بە هەموو هێزى خۆى دژایەتى سەندیكاكە دەكات و هەولى پووكانەوەى دەدات . وە ئەوەشى پێى كرابێت هیچ درێغى نەكردووە .

هەموو هەولى ئەم وەزیرە بێ ویژدانە تەنها بۆ سووك كردنى كارمەندانى تەندروستى بووەو لەو رۆژەوەى بووە بە وەزیر هەموو بەرنامەكانى بۆ شكاندنى چینى كارمەندان بووە .

وەزیرى تەندروستى تەنها هەوڵى بۆ ئەوە بووە كە هەورامییەكان و خزمەكانى بخاتە شوێنە هەستیارەكان و پێگەى خۆى لە ناوەندەكەدا قایم بكات و لە هەموو كون و كەلەبەرێكى ناوەندەكەدا چاوو جاسوس و دوو زمانى تایبەت بە خۆیى هەبێت و بە هەر نرخێكیش بێت و بە هەر شێوەیەكیش بۆى گونجابێت هەوڵى سووك كردن و ریسوا كردنى كارمەندانى تەندروستى داوە لە بەرامبەریشدا چاوى لە هەموو هەڵەو نایاساییەكانى هەورامییەكانیش نوقاندووە ئەوەتە كارمەندیكى هەورامى تەزویرچى خزمى خۆى لە نەخۆشخانەى منالان بە شەهادەى تەزویرەوە برى 72 ملیون دینارى خواردووە و هیچ اجرائاتیشى لەگەڵ ناكات و تەنانەت نەیهیشت دكتۆر ریكەوتیش اجرائاتى یاسایى لەگەڵ بكات تەنها لەبەر ئەوەى هەورامییە و دوور نییە بە سەرپەرشتى وەزیرى تەندروستى خۆى ئەو شەهادەیەى بۆ كرابیت بۆیە لێ ى ناپرسێتەوە .

ئیستاش لە سایەى ئەم وەزیرە كەو كورتەدا كۆنگرەى وەزارەتى تەندروستى دەبەسترێت و تیایدا رۆڵ و نرخى كارمەندانى تەندروستى وەلا نراوەو هیچ بوراێكى نەهێشتووە بۆ كارمەندان و تەنها پێگەیەكى نەداونەتێ هەرچەندە كارمەندان 75%ى ناوەندەكە پێك دەهێنن ئەبوایە زۆرترین بوار بدرایە پێ یان بۆ پێشكەش كردنى برۆژەى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى .

بەڵام لەم كاتەدا وەزیرى تەندروستى سەلماندى كە بە نیەتێكى گڵاوەوە هاتووەتە ناوەندەكەو مەرامە گڵاوەكانى رۆژ بە رۆژ ئاشكرا دەبن .

بۆیە ئیستا كارمەندان بە گشتى نەفرەت لەو وەزیرە دەكەن و بریاریان داوە خۆپیشاندان لە دژى ریك بخەن و ئەگەر دەسەڵاتى سیاسیش بێ دەنگ بوو لە ئاست ئەو بێ ویژدانییەى وەزیرى تەندروستى ئەوا بە دڵنیاییەوە كارمەندانیش هەڵوێستى سیاسى تایبەت و روونیان دەبێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە