کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى گەورە تاوانباریكى 31ى ئاب دەكاتە سەرۆكى لیستەكەى !!

Monday, 22/07/2013, 12:00







پارتە رووزەردەكەى بنەماڵەى بارزانى مێژووى پڕ خیانەت و كوردكوژیى هێندە روون وئاشكرایە كە بۆ هەموو دنیا مەعلوومە ودیارترین خیانەتى پێش كۆتایى سەدەى بیستەمیشیان خیانەتى گەورەى نیشتمانى و نەتەوەیى 31 ئابە كەهەر چییەك بكەن و هەرچەند جاش قەڵەمەكانیان بخەنەگەڕ و هەر جۆرە پاساویكى بۆبهێننەوە ئیدى بووەتە پەڵەیەكى رەشى گەورە بەناوچەوانیانەوە ولەلاپەِرەكانى مێژوودا تۆماركراوە و هەرگیز ناسڕێتەوە وەك گەورەترین جاشایەتى بێ پەردە بۆ رژێمێكى داگیركەر و هەردەبێت رۆژێك دابێت بكەرەكانى ئەم خیانەتە مەزنە راپێچى بەردەم دادگاى گەل ومێژوو بكرێن و ئەمە حوكمى مێژووە.
حزبێكى ئاوا قاڵبوو لە خیانەت و دزى و میللەت فرۆشیى هیج سەیر نییە كە شانازیى بە ئەنفالچییەكى وەك(تەحسین شاوێس) بكات وبیكاتە كوڕى بارزانى چونكە دەمێكە قەترەى حەیاى تكاوە , وا ئێستاش بۆ هەڵبژاردنى ئەم جارەى پەرلەمان گەورە تاوانبارێكى 31 ئاب دەكاتە سەرۆكى لیستەكەى كە ناوبراوە بە(جەمال مورتكە).
خەڵكى ئۆردوگاى زۆرەملێ ى بنەسڵاوەى رۆژهەڵاتى هەولێر كە زۆربەیان راگوێزراوى كەركوكى هەمیشە بریندار بوون چاكیان لەبیرە كە لەبەرەبەیانى رۆژى رەشی خیانەتى 31 ى ئابدا دەبابەكانى حەرەس جمهوریى رژێمى داگیركەرى سەدام چۆن بە رێنوێنى جاشەكانى پارتى پشتى ئۆردوگاكەیان لێ گرتن ئەو ساڵەى كە لاى بنەسڵاوەییەكان بە ساڵى كوردقڕانەكە ناسراوە.
ئا لەو رۆژەدا پۆلێك پێشمەرگەى بنەسڵاوە بۆ دەربازبوون لەو ئابڵووقەیەى دوژمن روویان لە بەرزاییەكانى هەورازە نەفتەى پشتى بنەسڵاوە كرد بۆ ئەوەى سەنگەرێكى سەختتر بۆ بەرەنگاربوونەوە بدۆزنەوە بەڵام سەد مەخابن دەكەونە بۆسەى جاشەكانى پارتەكەى 31 ئاب و بەفەرمانى تاوانبارو بكوژ(جەمال مورتكە) هەرهەموویان بەدیلیی گوللەباران كران.
ئەوانەى لەنزیكەوە ئەم(جەمال مورتكە)یە دەناسن دەڵین هێندە نۆكەرێكى ملشۆڕى بنەماڵەى بارزانی یە تەنانەت لێوانلێو دڵ پڕ لەقینە بەرامبەر نەیارەكانى ئەم بنەماڵە خائینە بەتایبەتى یەكێتییەكان كە تائێستاش لە نێوخویاندا پێیان دەڵیین جەلالى. بگرە جارێكیان ناوبراو دەچێتە پرسەى خزمێكى خۆى و بەرلەچوونە ژوورەوە كە دەزانێت كابرا یەكێتى بووە یەكسەر بە رقەوە دەگەڕێتەوە و بەشداریى پرسەكە ناكات.
جەمال مورتكەى تاوانبار و سەدانى وەك ئەو و لەسەروویانەوە مەسعودى گەورە جاش دەبێت لە بەردەم گەلدا دادگای بكرێن لەپاى تاوانەكانیان دەرهەق بە میللەتەكەمان نەك ئەمڕۆ لەپەناى دیموكراسییەكى بەتەزویر تەنراودا هەوڵى ئەوە بدرێت بگەنە پۆست وپایە لە سیستمى حوكمڕانیى هەرێمدا.
دواجار دەبێت ئاماژە بۆ ئەوە بكەین كە دانانى گەورە تاوانبارێكى 31 ى ئاب بە سەرۆكى لیستەكەى پارتیى رووزەرد تا خەڵك دەنگى پێ بدەن دەنگدانە بە خودى 31 ى ئاب و سەرلەنوێ كولاندنەوەى برینى كەسوكارى شەهیدانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە