ئەمڕۆ بەرپرسی كۆمیتەى یەكێتی لەجەبارە بەر نەعل درا

Thursday, 11/02/2010, 12:00



ئەمڕۆ لەناحیەى جەبارە سەربەقەزاى كفری ژنێك بە نەعل هێرشی كردە سەر بەرپرسی كۆمیتەى ناحیەى جەبارەو بە وتەى شایەتحاڵێكی ناو كۆمیتەى ناوبراو نەعلەكە بەر دەموچاوی كەوتووە.
پاش ئەوەی چەند رۆژێك پێش ئێستا (قادر جەبارەیی) بەرپرسی كۆمیتەى جەبارە بە هۆی كێشەیەكەوە هێرشی كردە سەر ئەندام كۆمیتەیەك و بە بۆكس بریندارى كردبوو، ئەمڕۆ خێزانى ئەو ئەندام كۆمیتەیە دەچێت لەناو كۆمیتەدا نەعلێك دەگرێتە بەرپرس كۆمیتەكەو دەكێشێت بە دەموچاویداو پێی دەڵێت بڕۆن نەفرەت لەخۆتان و كۆمیتەو یەكێتیتان و لەئێستاوە هیچ یەكێك لەبنەماڵەكەمان یەكێتی نییەو یەكێتی پیرۆزی خۆتان بێت.
پاش ئەوەى (شێرزاد مەحمود خەلیفە) بەرپرسی كۆمیتەى پێشوو بە هۆی ئەوەى كە سەر بە گۆڕان بوو لەبەرپرس كۆمیتەیی دەركرا، ئیدی قادر جەبارەیی لەجێگەكەى دانرا، ئەم كابرایە هەرچەندە لەناو یەكێتیدا حساب بۆنەكراوە چونكە ئەوە 25 ساڵە یەكێتییەو پێش راپەڕین كاری تەنزیمی بۆیەكێتی كردووە كەچی تازە بە تازە لەجێگەى كەسێكی تر كراوە بە بەرپرسكۆمیتە.
شایەنی باسە ئەوئەوە بۆ چەندەمین جارە چەندین بەرپرسی یەكێتی بەر تەماتەو نەعل دەدرێت، وەزع وا بڕوات سەرانی یەكێتی و پاتی نەك بەر نەعل بەڵكو بەر فیشەكیش دەدرێن و میللەت ریسوایان دەكات.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە