شۆڕشگێرَى حەفتاوشەش یان عەزیاكەى دووهەزاروشەش . مشتێك لەخەروارێك و دڵۆپێك لەدەریایەك لەگەندەڵیەكانى میرى پشدەر محمدوتمان .
Saturday, 29/05/2010, 12:00
محەمەد وەتمانى لێپسراوى مەڵبەندى پشدەر لەهەڵبژاردنى ساڵى 2006 ى ناوخۆى یەكێتی نیشتمانى كوردستان بیست دەمانچەى وەرگرت تەنها سێ دانەى لێ زایەكرد ، ئەوانى ترى بۆخۆى هەڵگرت و دانەیەكى دا بەبراى خێزانەكەى خۆى بەناوى مەلا احمدعلى ، كە ئەو مەلا احمدە هەر یەكێتیش نى یە و سەربەكۆمەڵى ئیسلامى یە .
وە دوو شەویش پێش هەڵبژاردنى دووهەزارو شەش پێنج دەفتەردۆلارى بۆهات بەڵام یەك دۆلارى لێ سەرف نەكرد و هەمووى بۆخۆى هەڵگرت و خانووەكەى سەر جاددەى شەست مەترى پێ تەواوكرد ، لەهەڵبژاردنى مانگى 7/2009 ى پەرلەمانى كوردستانیش پارەیەكى زۆرى لە جەلال تاڵەبانى وەرگرت بەناوى بانگەشەى هەڵبژاردن و سەرخستنى لیستى كوردستانى ، بەڵام بەشى هەرە زۆرى بۆ خۆى هەڵگرت ، كەدواتربینایەكى زۆرگەورەى پێ دروستكرد لەنزبك مزگەوتى شێخ عبدالقادرى گەیلانى لەسەرشەقامى نەخۆشخانەى گشتى قەڵادزێ ، كەگەورەترین بینایە لەناوچەى پشدەر و قەڵادزێ ...
نمونەیەك لەچۆنێتى وەرگرتنى پارەكانى لەهەڵبژاردنى مانگى حەوتى دووهەزارونۆ ...
پێنج دەفتەر دۆلارى لە فوادمەعێوم وەرگرت بەناوى ئەوكادرانەى لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكان دەرنە چوونەتەوە بەڵام یەك دۆلارى نەدا بەكەسیان و پاش ماوەیەك كەسێكى نزیكى فواد مەعێوم دەزانێت ئەوپارەیە نەدراوە بەكەس ، ئەویش بەدكتۆرفواد دەڵێت ، هەرئەوكاتە فواد مەعێوم بەتەلەفۆن پێى دەڵێت پارەكەت بۆدابەش نەكردووە ؟ ئەویش دەڵێت بەشیان ناكات ، لەكاتێكدا ژمارەى هەموو كادرەكانى یەكێتی 100 سەدكەس نابێت لەناوچەى پشدەر بەدەرچوو و دەرنەچوو ، ئەگەرئەو پێنج دەفتەر دۆلارە دابەشى سەدكەس بكەى هەریەك پێنج سەد دۆلارى بەردەكەوێت ...
نموونەى دووەم لەدزیەكانى ناوبراو ...
هەر ئەو كات فواد مەعێوم مۆلیدەیەكى كارەبایى بۆگوندى گەرمكان دەكڕێت و دەینێرێت بۆلاى میر ، ئەویش مۆلیدەكە نادات بەگوندى گەرمكان و لەماڵى خۆى دای دەنێت ...
نمونەى سێ یەم لەدزیەكانى میرى پشدەر...
لەكاتى هاتنى جەلال تاڵەبانى بۆ قەڵادزێ لەمانگى 7ى 2009 جەلال سەیارەى دا بەهەموو ڕێكخراوەكانى ناوچەى پشدەرو بیتوێن ، بەڵام لەپشدەر ئەو دزە ناكۆكى خستە ناو ئەندامەكانى كۆمەڵەى ڕۆژ ، كەئەوانیش حەقى خۆیان بوو سەیارە وەرگرن وەك هەموو ڕێكخراوەكانى تر ، بەڵام بەپیلانێك نەى هێشت ئەندامەكانى كۆمەڵەى رَۆژ لەنێوان خۆیاندا رَێك بكەون (بۆئەوەى سەیارەكە بۆخۆى بێت) بۆیە بەفیعلیش كردى و سەیارەكەى دا بەكچەى خۆى ، بێ ئەوەى كچەكەى لەهیچ ڕێكخراوێكى دیموكراتى وكۆمەڵى مەدەنى هەر ئەندامیش بێ ! .
دزیەكانى لەهەڵبژاردنى 7/3/2010 ى پەرلەمانى عێراق دا ....
لەو هەڵبژاردنەى پەرلەمانى عێراقیشدا پارەیەكى زۆرى بەنهێنى وەرگرت بەڵام لەكەسى ئاشكرانەكردو دواتر ئەوەبوو خانووى (حاجى چاوشینى دەشتێوى) پێ كڕى ، كەئەویش دووەم بیناى گەورەى ئەهلی یە لەناوچەى پشدەر و قەڵادزێً ...
بەڵێ خوێنەرانى بەڕێز ، ئەو هەڤاڵە فوول تێكۆشەرە بەناو شۆڕشگێڕە بەحساب پێشمەرگەى حەفتاوشەشە ، ئێستا عەزیایى مۆدێل دوو هەزارو شەشە و بەنیازە لەكۆنگرەى ئەم جارەى یەكێتی خۆى بۆ كۆمیتەى سەركردایەتى هەڵبژێرێت ،كەهەموو خەڵكى كوردستان و پشدەر بەتایبەتى ئاگادارن بەدرێژایى ساڵانى لەشاخ بووە مووچەى لەێەدام حوسێنەوە هەر بۆ هاتووە لەرێگەى مەحمودى حمەخۆشناو براى حەسەنى حمەخۆشناو ، واتا تاڕۆژى 9/4/2003 و ڕووخانى ڕژێمەكەى ێدام حسین مووچەى هەر وەرگرتووە ، دواتریش چەندجارێك بەعسیەكانى بینیوە لەسوریاو ئەردەن و لوبنان ، لەوانە عزەت دوورى بینیوە ، دواتركوڕەكەى خۆى پێ ناساندوون بۆئەوەى لەڕێگەى ئەوەوە پەیوەندیەكەیان بەردەوام بێت ، هەروەها لەڕێگەى حاجى على سستە و چەندكەسێكى نزیكى ئەوەوە ..
لەتازەترین دزى و گەندەڵیشدا ...
(5) ژووری تازەى دروستكردوە لەخانووەكەى خۆى ئەوەى مەڵبەندى لەناودایە (واتا خانووەكەى خۆى بەكرێ داوەتەوە بەمەڵبەند) دوو جار پارەكەى وەرگرتۆتەوە جارێك لەمەكتەبى دارایى ، جارێكیش لەئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەكاك داناى ئەحمەد مەجیدى پارێزگارى پێشووى سلێمانى ..
بۆیە تائێرە بەسە ، ئەگەر ناوبراو هەربەردەوام بوو لەتاڵانكردنى پشدەر و یەكێتى و شار و ووڵاتەكەمان و داواى لێ بووردنى نەكرد لەخەڵكى كوردستان و پشدەر بەتایبەتى ، ئەوا یەك دەریاو یەك خەروار بەڵگەو شتى زۆرتر و گرنگ تر هەیە ئەیخەینەروو ، وەك چەندنامەیەكى ناوبراو كەلەشاخ بۆ ئیستخباراتى سەربازى ناوچەى باكورى ناردووە ، بۆیە تاكو بەشى دووەم بەیەك دەگەینەوە هەرسەركەوتوبن ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست