کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیار نه‌مانی فڕۆکه‌وانێکیتر له‌ گومانه‌وه‌ بۆ دڵنیا بوون

Saturday, 14/02/2009, 12:00


به‌ پێی هه‌واڵێک که‌ له‌ ڕۆژی 11.2.2009 له‌ سایتی سبه‌ی کۆمپانیای ووشه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ ، فڕۆکه‌وانێکیتر که‌ به‌شداربوه‌ له‌ کیمیابارانی گونده‌کانی گۆپته‌په‌و عه‌سکه‌ر وقه‌ڵاسێوکه‌و چه‌می ڕه‌زان ، له‌لای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوه‌و ئێستا دیار نیه‌، هه‌ر وه‌ک له‌ سایتی سبه‌ی هاتوه‌ ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ که‌ ناوی که‌ریم سه‌بتی و ناسراو به‌ (ئه‌بو عروب) ه‌ له‌ ڕۆژی 5.5.2003 له‌لایه‌ن ئاسایشیی یه‌کێتی گیراوه‌و پاشان له‌ سه‌ر داوای سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و دکتۆر خه‌سره‌و به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ قه‌ڵا چوالان . دیارنه‌مانی که‌ریم سه‌بتی ، ئیتر گومان ناهێڵێته‌وه‌ که‌ تاریق ڕه‌مه‌زانیش ده‌رباز کراوه‌ و هه‌موو بڕوبیانۆکانی یه‌کێتی بۆچاو به‌سته‌کی بوو له‌ خه‌ڵك . بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون داوا له‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و که‌سی سکرتێری گشتی ده‌کات که‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژدا ڕوونکردنه‌وه‌ی بڕواهێنه‌ر له‌سه‌ر وونبونی هه‌ردوو فڕۆکه‌وانه‌که‌ بده‌ن ، بێده‌نگی و خۆدزینه‌وه‌ له‌ دیارنه‌مانی دوو تاوانباری جینۆسایدکردنی گه‌له‌که‌مان ،مانای ده‌ربازکردنیانه‌ و به‌ ئاسانی تێناپه‌ڕیت و نرخه‌که‌ی گران ده‌که‌وێته‌وه‌ . بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون له‌ بێده‌نگی یه‌کێتی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا چاوپۆشی ناکات و هه‌ڵوێستێکی توند که‌ شایه‌نی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ بێت وه‌رده‌گرێت.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان _ بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون
 12. 2. 2009









نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە