نەورۆزی ئەم ساڵ جودایە
Friday, 13/03/2015, 12:00
نەورۆزی پیرۆز وا بەرە بەرە لێمان نزیک دەبیتەوە، یادی سەر هەردوو چاوانم. ساڵی کوردان نۆێ دەبیتەوە و مەشخەڵی ئاگری نەورۆزی پیرۆز بەرچاوی ناحەزانی کورد تەنگ دەکات. بارو دۆخی کوردستانە پارچە پارچە کراوەکەشمان كە تا دێت پارچەی دیکەی لێ دەکرێتەوە، بەره و ئاڵۆزى دەڕوا تا دوێنێ چوار بەش بووین، ئەوڕۆ کراینە پێنج پارچە دەوڵەتی ئس لامیش قەپی لە لایەکی جەستەی خاکی پیرۆزی کوردان دایە کوردستان بریندارە و پێشمەرگە و شەرڤانا کوردان بەگیانی پاکی بێگەردی خۆیان، پارێزگاری لە کوردستان و کوردستانیان دەکەن
باوەڕ ناکەم هیچ ساڵێک وەک ئەو ساڵ بە پەرۆشی هاتنی نەورۆزی پیرۆز بووبم. وەک ئەوەی هاتنی نەورۆزی پیرۆز، هەموو چەپەڵی دوژمنانمان لێ بشواتەوە و خاکی پیرۆزمان بەئاگری نەورۆز رووناک بێتەوە و دڕندەکان لە خەفەتان ڕاکەن بەرەو تاریکستان. هاتنى پیرۆزى رۆژى سەرى ساڵى كوردان ترسى گەیاندۆتە دوژمنانمان و هـەندێك كوردیش بەداخەوە بە دڵى سافیان باوەر بە دوژمن دەكەن
هاورێیان و دۆستان، نەکەن گوێبگرن لە ئەوانەی دەڵێن (ئەم ساڵ نەورۆز ناکەین). نەورۆزی پیرۆز شتێک نیە کە ئێمە مافی ئەوەمان هەبێت وە یا توانامان هەبێت ئەو هەڵبژاردەیە ئەنجام بدەین، ئاخۆ نەورۆز بکەین یا نا نەورۆزی پیرۆز وەک هەموو دیاردەكانى سرووشتیە، لە کات و ساتی خۆی دێت و دەڕوات. هیچ کەس بۆی نیە بڵێ (نەورۆز ناکەین)، دەتوانیت بڵێی ئاهەنگ ناگێرم، یا گۆرانی ناڵێم ئەمساڵ، لەبەر خاترى گیانی پێشمەرگە نەمرەکانمان وە لەبەر دڵی خزم و خانەوادەکانیان، نەورۆزى پیرۆز ئەوەنده مەزن و گەورەیە، ئەوەنده ماناكەى بەربڵاوە، بەهـەزاران كتابى لە سەر بنووسى هـەر كەمە، هـەر لەبەر ئەوەشە كەس بۆى نیە بە كەیفى خۆى بێ رێزى بە گرنگترین ڕۆژى ساڵى كوردان بكات و لەكاتى قسە كردن لە سەر نەورۆزى پیرۆز تەنیا بڵێ (نەورۆز) بەبێ ووشەى پیرۆز بەدووایەوە، چوونكە زمانیان ڵاڵ دەبیت۰
لەبەر ئەوەی پیرۆزی نەورۆز وەک پیرۆزی پێشمەرگەیە، وەک پیرۆزی کورد بوونمانە، وەک پیرۆزی خاک و ئاڵا و سروودی نیشتمانیمانە۰ هەتا کورد مابێ هەر ساڵى كوردان نوێ دەبیتەوە و هـەر یادى نەورۆز پیرۆزتر و پێویستتر دەبێت۰ گیانى پاكى پێشمەرگە نەمرەكانمان لە دەورى ئاگرى بێ گەردى نەورۆزى پیرۆز دەسوڕێنەوە و نەورۆزە پیرۆزانەمان لێ دەكەن و دەڵێن "هـەزار جار یادت بەخێر نەورۆزی كورد، نەورۆزی پیرۆز، لەسەر سەران هاتى" ئێمەش لە وەڵامدا دەڵێین نەورۆز پیرۆز لە هـەموو نەورۆز دۆستان
ئەگەر دنیا بوو کەسێکیش پرسیاری لێت کرد و ووتی "نەورۆز چیە؟" بڵێ
ئەگەر پرسیاریان لێ کردی، نەورۆز چیە؟
بڵێ؛ نەورۆز ژیانەوەیە
هەستانی پاش تووانەوەیە
سڕینی چەوسانەوەیە
دژى تێچوون کاردانەوەیە
لە نۆژەن سەرهەڵدانەوەیە
شاییە و جولانەوەیه
یەکبوون و دامەزرانەوەیە
کولتوورى كورد بووژانەوەیە
هەر ساڵ وەبیر هێنانەوەیە
لە جیهان دەنگدانەوەیە
خاک بۆ کورد گەڕانەوەیە
بەرەو ڕۆژ پاڕانەوەیە
بۆ داهاتوو لێکدانەوەیە
ئەویش، ئەگەر
ئەگەر پرسیاریان لێ کردی
له نووسینی پوشپهر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست