گەمەی پارتی و یەکێتی
Monday, 21/02/2011, 12:00
کاتێک دوای ئاشبەتاڵەکەی بارزانی خەڵکی بە شەرەفی کوردستان ساڵانی دوای ٧٦ دەستیان کردەوە بە شۆڕش، ماخۆلان کەوتە کەوڵی ئیدریس و مەسعودی کوڕی بارزانی، گوایە بە ئەمری بارزانی پەککەوتەی بە شێرپەنجە نەخۆش دەستدەکەنەوە بە شۆڕش. ئەمە بۆ ئەوەی بنەماڵە، سەرکردایەتی کوردیان لە دەست نەچێت. ئیدریس لە ناو خەڵکدا بە توندڕەو و مەسعود بە میانڕەو خۆیان نیشاندەدا.
لە ژێریشەوە شای ئێران و ساواکەکەی پێیان وتبون بکەونەوە خۆیان.
ئەوانیش دەستیان کرد بە بەرنامە داڕشتن، و نامە ناردن.
نامەیان لە لایەکەوە بۆ پێشمەرگە ئازاو پاکەکان، و لە لایەکی تریشەوە بۆ پیاوکوژەکانیان دەنارد کە ئامادە بن پارتی سەرکردایەتیەکی کاتی بەناوی قیادەی موەقەتە دروست کردووە بۆ ئەوەی بە پڕوپاگەندەی خۆیان شۆڕش دەست پێبکەنەوە.
پێشمەرگە ئازاو بە شەرەفەکان ڕازی نەبوون بۆیە ئەو دوانە بە پیاوکوژەکانیان دوو ئەرکیان سپارد بە یەک ئامانج، ڕێ ڵێگرتن و تێکدانەوەی شۆڕش.
دوو ئەرکەکەیان ئەوەبوو یەکەم مەفرەزە دروست کەن و بە زوترین کات بچنەوە کوردستان بۆ ڕێگەگرتن لەو شۆڕشەی بەڕێوەبوو تا لە بادینان خۆی جێگیر نەکات. لەوێ برایم عەزۆیان کوشت کرد، کە گەر ئەوەیان بۆ نەچوایەتە سەر ئێستە حاڵمان شتێکی تر بوو. دووەم ئەرکیان ئەوەبوو لە ناو شارو لە شاخ هەموو ئەو پێشمەرگە پاکانە تیرۆر بکەن کە بەقسەیان نەکردبوون و وەڵامی نامە و ڕاسپاردەکانیان نەدابونەوە. وتمان لە بادینان عەزۆیان کوشت، لە ناوچەی سلێمانیش تەحسین شاوێس و قالە فەرەج و عاسەی جاشی کوڕەکانی بارزانی بە ئەرکەکانیان هەستان. پەیوەندیان کرد بە مەفرەزەکانی شۆڕشی نوێ و لە خەودا پێشمەرگە خەوتوەکانیان شەهید کردو گەڕانەوە لای بەعس و بون بە جاش.
ئەو ئەمرەی پێیان بوو ئەوە بوو گەر توانیان خۆیان کۆنترۆڵی شاخ بکەن، گەر نا چەندیان پێکرا پێشمەرگە بکوژن و تەسلیم ببنەوەو ببن بە جاش.
ئەوانەش ئەو ئەرکەیان زۆر چاک جێبەجێ کرد. یەکەم تۆوی خیانەت و جاشایەتی و دڵەڕاوکێیان خستە ناو دڵی پێشمەرگە نوێکانی شۆڕشی نوی ی ئەوکاتە.
ئەمڕٶش لە ڕێگەی بەرهەم و جەعفەر و زێرەڤانیەکانیانەوە هەمان ئەرک جێبەجێدەکەن.
لە ناو سەرکردایەتیەکەشیان ئیدریس و مەسعود کە بە ناو بۆ چاوبەست کردنی لایەنگران و خەڵکەکانیان بە دوو جۆر خۆیان نیشان دەدا، ئیدریس وەکو توند ڕەو و مەسعود وەکو فریشتە. ئیدریس وەکو کەسێکی عەسکەری و بێ ڕەحم و مەسعود وەکو کەسێکی مەدەنی و هێمن و نەرم و میانڕەو.
هەرکات پێویستی کردایە یەک خەت بوون، گەرنا دەبون بە خەتی مەسعود لە لایەک و خەتی ئیدریس لەلاکەی تر.
ئەرکی ئەوان ئەوکاتە تێکدانی شۆڕش بوو لە کوردستانی عێراق و دواتریش لە کوردستانی ئێران. لە ئێران بە ئەمری ئاغاکانیان ببونە سورەی بەر پاسدار و لە عێراقیش تۆوی دوبەرەکیان لە نێوان ڕۆڵەکانی کوردا دەچاند و شۆڕشیان تێک دەدا.
کە بارزانی مرد ئیتر خۆیان وەکو پارتی ناساندەوە.
زۆر لە پارتیە بەشەرەفەکان دوبارە دوایان کەوتەوە.
ئەمرۆش مەسعود و نێچیر هەمان ئەرکی ئیدریس و مەسعودەکەی ئەوکات جێبەجێ دەکەن.
ئەمڕۆ مەسعود ئیدریسەکەی دوێنێیەو لە ڕێگەی مەسرورە نا بەختەوەرەکەی کوڕیەوە سەردەشتەکان و ڕێژوانەکان و زمناکۆکانمان دەکوژێت، لە ڕێگەی زێرەڤانیە موەقەتەکانیەوە، لەڕێگەی تەحسین و قالەفەرەجەکانی بەردەم چوارلقە رزیوەکەیەوە دەمان کوژێت، و فازیل مەتنێکەی دەکاتە دەمبۆگەن تا پێمان بڵێت گەر بە قسەی نەکەین تەعدامان لێدەکات. بە بەرهەمە لەرزۆکەکە و جەعفەرگرادەکەی دەڵێت بڵێن کە ئەوان فرمان بۆ زێرەڤانیەکان دەردەکەن. نتقیش لە جەلۆ دەبڕێت و دەڵێت تۆ لە پشت پەردەوە بەربوک بە.
لەولاشەوە نێچیرە سمێڵ تاشراوەکەی ئیدریسی برایمان لێدەکات بە فریشتەو بە بەرگی میانڕەوەوە وەکو مەسعودەکەی قیادەموەقەتەکەی ئەو کاتە قسەمان بۆ دەکات. گەر مەسعود و مەسرور تێکشکان و پلانەکەیان نەچوە سەر، نێچیر بێتە پێشەوەو ببێتە مەسعودەکەی دوێنێ و بنەماڵە دەرباز کات. بەڵام دەم قسەیەک دەکات و ڕوخسار قسەیەکی تر.
هەموو بینەران دەزانن کاتێک لە چاوپێکەوتنەکەی نێچیردا پەیامنێرەکەی KNN پرسیارێکی کرد، نێچیر چۆن ڕەنگی تێکچوو، ماسکە میانڕەوو نەرمەکەی چۆن کەوتە خوارەوە. دکتۆر فوئادەکەیی و پیاوەکانی تری چۆن بە مۆڕەوە ئاوڕیان دایەوە و بێدەنگیان کرد. نێچیر چۆن شڵەژاو وتی کاک گٶڕان.
ئا ئەمەیە گەمەی پاک و پیسی ئەوان.
جەلالیش هەروەک چۆن بەری شۆڕشی ئەوجارەی خواردین ئەمڕۆش دەیەوێت لێمان تێک بدات. دەرسی باشی لە ئاغا کۆنە تازەوەبوەکانی وەرگرتوە.
هێزەکانی دژە تیرۆری خۆیمان بە کلێتەی دەموچاو داپۆشەرەوە تێبەردەدات.
ئەمە داهێنانی ئەوە لە هەوڵی کاڵکردنەوەی شوناسی پیاوکوژەکانی لە زاکیرەماندا.
بەڵام ئێمە لە روخساری ئەواندا جەلال و هێرۆ و مەسعود و مەحمود و جەعفەر و هیوا و بەرهەم دەبینین.
ئەو گەمەیەتان مایە پوچە.
بینیمان چۆن بەرهەمە نەرمەکەتان ڕەق ببوو خۆی گیڤ دەکردەوە و بە پەیامنێرەکەی KNN ی دەوت کاک کەی ئێن ئێن.
تۆ بڵییت ئەمە هەموی ڕێکەوت بێت؟
نەخێر ئەمە دەری دەخات ئەوان خەریکی چین.
هەمویان لەبەرەی دژی میللەتدان.
جوانی وتوە شاعیر "شوکر هوشیارە" مییلەت تێدەگات ئێوە خەریکی چین.
گەمەی ئێوە هەمان گەمەی کۆنتانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست