کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەگەڵ قەڵەمەكەى شەهیدچیمان پێ ووتن ؟

Friday, 14/05/2010, 12:00


(دارا دوو دارى دى) دەسەڵاتى كوردى بە شێوەیە لە خەڵكى ئەم هەرێم ووێرانەیە دەڕوانێت كە ئەو منداڵە شەش سالانەى پۆلى یەكەمی سەرەتاییە كەچۆن فێریان كردووە بۆ وەڵام دانەوەى پرسیارەكانى ئەوان دەستى راست هەڵبرێت (دەستى چەپ نا) تا وەڵامیك بداتەوە كە پێچەوانەى ئەو وەڵامە نەبێت كە ئەوان فێریان كردووە چوونكەگەر وانەبێت لە پۆل دەرى دەكەنە دەروە و لە وانە كەدا دەرناچیت بە تایبەت گەر وانەكە وانەى كوردى بێت .
بە درێژى ماوەى نۆزدە سالى دەسەلاتى هەردوو حكومەتى هەرێمى كوردستان تیرۆر هەڕەشە بۆسەر ڕۆژنامەنووس و نووسەرو شاعیرو ڕوناكبیران درێژەى هەیە (بەكر عەلى شاعیرو عبدولستار تاهیر شەریف و سۆرانى مامە حەمە) دوا جاریش شەهیدى قەڵەم (زەردەشت عوسمان) . دەسەلاتدارانى هەردوو هەرێم پێمان دەلێن چەند هەڵكشاو ترو پلەى خویتان لە ئاستى زانكۆ و پەیمانگا كڵۆلەكانى هەرێمیش بێت دەبێت هەر ئەو منداڵەى پۆلى یەك بن دەبێت چوارپەنجەى دەستى چەپتان نوقاوبێت پەنجەى پێنجەم لەسەر دەمیى داخراوتان بێت ، گەر دەتانەویت لەوانەكانى بێدەنگیدا دەرچن نابێت بلێن (نا) دەبێت بلێن (مامكاك مەڕۆن مەڕۆن مێووژمان دەوێت) . پێدانى مێوژمان لەبرى ئەوەدەبێت (یەك دارببینن) دارى كوشتن و دەمشكاندن و فەلاقەكردن ، دەبێت هیچ دارێكى تر نەبینین نە دارى شیعرو نە ئەودارە لق و پۆ ئەستورەى كە نەیوویست لە زۆپاى دیوەخانەكانماندا ببێت بەسوتوو، نە ئەو قەڵەمەى لە دڵ و قودسى كوردستانەوە پێى ووتین (66 + 74 = 140) .
دواتر عاشقى ئازادى و عاشقى جوانى شەهیدى قەڵم دێت و پێى دەڵێن ئەوەكێیە تەپەتەپ دەكات كاسەو كوچكمان پڕ لە خۆڵ دەكات شەهیدى قەڵم پێتان دەلێت ئەوە منم منمنۆكێ قەڵمێكم پێیە بزبزۆكێ كێ خواردوویە ئازادى من با بێتە شەڕە جەنگى من .
بەدلنیایەوە بنەماڵەى بەرزانى لە هەموو سەردەمێكدا خەتى سوور بووە كە ناكرێن ئەو خەتە ببەزێنرێت
.ئەم بۆچوونەى بنەماڵە پێوویستى بەهێزیك هەبووە كەپارێزگارى لە پیرۆزى بنەماڵەبكات وتاكەس نە توانێت پیرۆزى بنەماڵەڵەلەكەدارى بكات ئەگەر نادەبێت چاوەڕوانى مەرگ بێت . بڕوایەكى وا هەموو سەردەمێك و ڕۆژگاریەك لاى بنەماڵە هەبووە و تا ئەمڕۆش دەژى. گەر سەیرى ڕابووردى بنەماڵە و حیزبەكەى بكەین هەمیشە هێزیكى تیرۆرى هەبووە بۆ لە ناوبردنى ئەو كەسانەى كە حەرەمى بنەماڵەیان بەزاندبێت . ئەقڵێتى خێڵەكى بنەماڵە ئەقلێتێكى دۆگماو چەقبەستووە هێندەى بڕواى بەنیرسالاریە تا ئەو ڕادەیەى كە دەلێت مرۆڤى نێر دەبووا گەراى دەبنایە بۆ ئەوەى مێ بوونى نەبوایە تا كەس نەتوانێت بڵێت (من عاشقى كچەكەى بەرزانیم). بنەماڵەو وەك سەركەوتنى سی و یەكى ئاب دڵخۆش دەبێت گەر خانمەڕۆژنامەنووسێكى بینووسایە من (عاشقى كوڕەكەى بەرزانیم) .
دەبێت هەردووحكومەتى هەرێم باش تێبگەن ئەوە كوشتنى ئازادى بوو كە تەواوى كوردستانى هێنایە سەر شەقامەكان و لەبەردەم پەرلەماندا ووینەى شەهیدى قەڵەم (زەردەشت عوسمان) یان بەرزكردەوەو بە پێلاوەكانیان پیان ووتن (ئەى تۆپەكە فتبۆڵەكە من دێم لە دەستم ڕامەكە). 
واتە قەڵەمەكەىشەهیدچیمان پێ ووتن ؟
لەگەڵ خۆشەویستیم بۆ ماموستاین . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە