بابەتی تر



لاپەڕە 1/782: 1 2 3 4 5 ... :: »

مەسعود بارزانى ونێچیرڤان بارزانى ، لەبارەى توركیاوە ، ساویلكەو هەرزەكارانە دەیانەوێ كورد فریو بدەن !!

Thursday, 08/07/2010, 12:00



توركیا .. وڵاتێكى گەورەو كاریگەرە لە سەر ئاستى رۆژهەڵاتى ناوەراست و وڵاتێكى خاوەن پێگەو ژمارەیەگى گەورەیە،و وابەئاسانى و سادەیى مامەڵەو سەوداو پێوەندى دبلوماسی نابەستێ ، ئەو خودان ئیمپراتۆریەت و مێژوویەكى درێژە لە حوكمڕانى چەندین وڵات كە لە ژێر قەڵەم رەوى ئیمپراتۆریەتى ئەودا ژیاون ، ئێمەى كوردیش یەكێكین لەو میلەت و نەتەوانەى كە چەندین ساڵ لە ژێر دەسەڵاتى ئیمپراتۆریەتى عوسمانیدا ، ناخۆشى و تاڵى و سوێریمان بینیوە ، بۆیە لە هەموو كەس زیاتر تەجرەبەو شارەزایمان لەگەڵ حكومەت و نەتەوەكەى هەیە ، بەڵام ئەوەى ئێستا من وەك كەسێكى بەئاگاو پەیوەندى جۆراو جۆرم بە دەزگا جیاجیاكانى توركیاوە هەیە،وچەندین ساڵ هاتووچۆى ئەو وڵاتە دەكەم ، چاك دەزانم ئەوان چۆن لە ئێمە دەڕوانن ؟ وچییان لە ئێمە دەوێ ؟ بۆچى بەوشێوەیە خۆیان لە ئێمە نزیك دەكەنەوە و پەیوەندى دبلوماسى گەرم لەگەڵ هەرێمى كوردستاندا گرێدەدەن ؟ بەداخەوە ئێستا ئەوانەى خۆیان بەسەركردەى ئێمە دەزانن بەتایبەتى مەسعودبارزانى و نێچیرڤان بارزانى ، مامەڵەیەكى زۆر هەرزەكارانەوساویكانە لەگەڵ دەوڵەتى توركیاو دبلوماسى بەشێوەیەكى هەندێ جار دیماگۆگییانەو هەندێ جار نەزانانەو ساویلكانە بەرێوەدەبەن !!. ئەم دووانە كە خۆیان كردوە بە سەركردەى كورد، دەیانەوێ خەڵكى كوردستان فریوبدەن و خۆیان بە دبلوماسییەكى گەورەوە بێننە رۆژەفەوە ، بۆ نمونە گەشتى ئەم دواییەى مەسعود بارزانى بۆ توركیا كە لەلایەن دەزگاراگەیاندنەكانى پارتییەوە، پف دراو بە هەموو شێوەیەك هەوڵى گەورەكردن و قەبەكردنى درا ، بەڕاستى جگە لە سەردانێكى بازرگانى و گیرفان پڕ كردن لەسەرچارەنووس و مافى رەواى نەتەوەى كورد و خەڵكى باشورى كوردستان ، هیچی دیكە نە لەهەگبەى مەسعودبارزانى هەبوو ، نە توركیاش ئەو پێگەیەیە نە بۆ ئەوو نە بۆ نێچیرڤان بارزانى دادەنێ . مەسعود بارزانى ئێستا شەریكى بازرگانى عەبدوڵا گویل و ئەردۆگان و ئەحمەد داوود ئۆغلۆیە ، ئەم گەشتەى بۆ توركیا ، لە سەر داواى مەسعود خۆى و بۆ سازشكردن بوو لە سەر هەندێ پشكى لەسەرئەو كۆمپانیانەى كە لەگەڵ گویل و ئۆغلۆو ئەردۆگان هەیەتى ، بەرامبەر بە وێناكردن و نیشاندانى مەسعود بارزانى وەك سەرۆكى حیساب بۆ كراوى هەرێم و نەتەوەى كوردیش لە لایەن توركیاوە لە بەرچاوى دەزگا راگەیاندنەكان، ئەگینا هەر بە نەبوونى ئاڵاى كوردستان و عێراق لە هیچ شوێنێكى پێشوازى كردن لە مەسعود بارزانى ، بەڵگەیەكى زۆر زەقە ، لە سەر نادبلوماسى بوونى سەفەرەكەو پێگەدانەنان بۆ مەسعود بارزانى ، لە هیچ روویەكى سیاسییەوە ، چونكە مەسعود راست ناكا كە وتى : (ئاگادارى بوون یاخود نەبوونى ئاڵا نەبوومە لەسەر سەكۆی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكە !!) ، بەراستى مەسعود راست ناكا " دانەنانى ئاڵا بەڕێكەوتن بووە ، لە نێوان مەسعود و حكومەتەكەى ئەردۆگان " چونكە گەشتەكە بازرگانى بوو ، نە حكومەتەكەى ئەردۆگان خۆی شەرمەزارى حیزبە نەتەوە پەرستەكان و خەڵكى توركیا دەكا ، و نەحكومەتێكى ئەوەندە ساویلكەیە ، كە مەسعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى وەك سەرۆكى حكومەتێكى كوردى پێشوازى لێ بكا. هەر بۆیەش لەو كاتەى مەسعود لە توركیا بوو ، پەكەكە پەلامارى سەربازگەیەكى توركیاى داو ئاگر بەستى شكاند ، ئەمەش وەڵامێكى دەم شكێن بوو بۆ مەسعود ، كە لە توركیا خۆى بەدەم راست و بەناوى كوردەوە قسەى دەكرد ، بەتایبەتى كوردى توركیا ، بەو گورزەى پەكەكەش لە سوپاى توركیا ، ئەو مەسجەیان بە توركیاو مەسعودیش دا ، كە تۆ ناتونى بەناوى ئێمەوە قسەبكەیت و بازرگانى بەكێشەى باكوورەو بكەیت و هەرزان فرۆشى توركیاى بكەى ، هەر بۆیەش دواى گەڕانەوەى بۆ كوردستان ، لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەیدا ، سەرسوڕمانى خۆی دەربڕى ، كە ئەو لە توركیا بووە و هێرش كراوەتە سەر توركیا . بەراستى ئەوەى لە گەشتى ئەم دواییەى مەسعود بارزانى و گەشتی پپێشوترى نێپچێرڤان بارزانى بۆ توركیا ، جگە لە هەوڵدانێكى هەرزەكارانە ، بۆ خۆگەورەكردن وەك سەركردەیەكى حیساب بۆ كراو لەلایەن توركیایەك (كەتائیستا هیچ ئەرزشێكى نەبۆ مەسعود و نە بۆ نێچیرڤان بارزانى داناوە)، هیچ ئەجیندایەكى دیكەى لە پشتەوە نەبووەوناشبێ . نێچیرڤان بارزانى كە ئێستا لە لایەن پارتییەوە كراوەتە بەرپرسی دۆسیەى توركیا ، جگە لە بازرگانى و راكێشانى كۆمپانیاى توركى بۆ هەرێمى كوردستان، بە قازانجى هاوبەش لە سەر ژیان و ئازارى خەڵكى كوردستانى باشوورو باكوورى كوردستان ، ناتوانێ هیچ پێشوەچوونێكى سیاسی و دبلوماسی بەدەست بێنێ ، چونكە توركیا و حكومەتەكەى ئەردۆگان ، لەوە زیرەكترە، كەریشى خۆى بەدەستى دووكەسەوە بدات ، كە بەرە بەرە لە كوردستان پێگەى خۆیان و حیزبەكەیان لەدەست دەدەن ، بەڵام وەك دووكەسی بەناوبانگ و دەوڵمەند بە پارەى بردراوى میلەت ، حیسابیان بۆ دەكاو ئەوانیش هەرزەكارانە دەیانەوێ ، خەڵكى كوردستان و حكومەت و پەرلەمانى كوردستان فریوبدەن و وا خۆیان نیشان بدەن كە داوەتى رەسمیان لە توركیاوە بۆ دێت ، بێ ئاگادارى خۆیان ، ئەویش لەبەر ئەو پێگەیەى كە گوایە هەیانە لە دەرەوە ، كە ئەمەش هەمووى لە راستییەوە دوورە ، و سیاسی و رۆشنبیرو رۆژنامەنووس و خەڵكى كوردستان ، لەوە بەئاگاترن،كە وا بەئاسانى فریو بخۆن ، ئایندەش زۆر بە باشى راستى ئەم نووسینە دەسەلمێنێ.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help