وەلامیك بو ئەو بەیاننامەی كەبەناوى كچانی میراودەلی لە هەندى لە مالپەرو روژنامەكاندا بلاو كراوەتەوە
Sunday, 23/01/2011, 12:00
كاتیك ئەم بابەتەم خویندەوە توانیم ووشەی راستی و درو لەیەكتر جیابكەمەوە من لیرەوە نامەویت ببم بە پاریزەری عەشیرەتی ناوبراو بەلام میژووی ئەم عەشیرەتە سەلماندویەتی كە خاوەن رابردوویەكی پاكە ، نامەویت لیرەدا باس و پیاهەلدان عەشیرەتی ناوبراوبكەم ، جونكە مەبەست لەو نوسینە تەنها وەلامیكە بو ریكخراویك یان كروپیكی چەند كەسی كە بە ناوی كچانى یەم عەشیرەتەوەو هەلای ئاوا كەورە ئەكەن ئەیانەویت رەوشی هەریمی كوردستان بگەرینەوە بو سالانی رابردوو ، كە هەموومان ئەزانین بوماوەیەكی زور شەرو بیكدادان لەنیوان ئەم عەشیرەتەو كومەلیك بنەمالەی ناوچەكە دروست بوو ، لەسەر كیشەی زوری و زار كە لە بابو بایرانی هەردوو بنەمالەوە بویان ماوەتەوە ،نوسینی ئەو بابەتەش بەدەر لە كیشانە نییە كە نوسەری ئەم بابەتە نوكى قەلامەكەى بەكارهیناوە بو رق و كینە ، وە زور دلنیام لەو قسانەى كە نوسیومن لەبەرئەوەى نوسەری خوى خەلكى شارى قەلادزی یە ، نوسەری نا روشنبیر هیچ بیر لە وروژاندوە ، لە وروژاندنى ئەم بابەتە نەكردوتەوە ، كە شیواندنی راستی و تیكدانی خوشەویستی و تەبایی لەناو كومەلكایەك یان بلین لەناو عەشیرەتی ناوبراو ، ئەوە شتیكی ئاسان نیە كە ئەمرو ریكخرایك یان كەسیكى نا روشنبیر و بیر تیژ ئەو مەسئولیەتە بكرتە ئەستو، جونكە كچانی میراودەلی زور لەوە كەورەترن كە باسی ئاوا گەرم و گوور دوور لە راستی لەسەریان بنوسریت ، رابردوویان سەلماندویەتی تا ئەمروش ، كە خەلكانی میراودەلی لەكەل خەلكانی تردا ژن و ژنخوازیان هەبوەو بەردەوامیش دەبیت بەلام لەكەل كی ؟ لەكەل كەسانی خانەدان و كەسانی روشنبر كەسانی بیرو عەقل فراوان ، نمونە زورە كە باسی بكەم بەلام شوینی تایبەتی هەیە بو كفتوكوكردنی زیاتر ، كچانی میراودەلی لەسەرەتا درووست بوونی شورشی كوردایەتی خاوەن هەلویستی جوامیرانەی خویان بوون ، هەموو كاتیش بەپەروشەوە بیریان لە شەرەف و ناموسی كەسو كارین كردوتەوە ، وە خوش بەختانە بەراورد لەكەل كەسانى ترى ئەمروى كومەلگای كوردى ریژەى تەلاق و جیابوونەوەى لەناویاندا نی یە و كەر هەش بیت بەریژەیەكی زور كەمە ، لەبەرئەوەى لەسەر بنچینەى خوشەویستى و پیرەوى ئاینى بیروزى اسلام ئەنجام دەدریت ، ئەوەى لەو بەیاننامەدا جیگاى سەرنجە ئەوەیە كە لەبەیاننامەكەدا هاتوە كە كچانی میراودەلی هاواریان بو دەسەلات بەرز كردوتەوە بەلام كام دەسەلات ؟؟؟ ئەو دەسەلاتەی كە كەنجیك كە سەرەتایی دەست پیكردنی ژیانی بوو لە سەر نووسینیكی خەیالی تەنها ناوی كچیكی بارزانی بردبوو بەروژی رووناك لە ناو هەولیری پایتەخدا رفینراو ، دواتر تیروركرا مەبەستم لەشەهید حەق بیژوو شەهیدی قەلام كاكە (سەردەشت عوسمان) بوو ، بو نایەن بەیاننامە لەسەر كچانی بارزانی و جەند بنەمالەیەكی تر بلاو ناكەنەوە كە تائیستاش كەس ناتوانیت بو خوشیش ناویان بینت جا چجا ژنخوازیان لەكەلا بكەیت ! ئەوەی لەبەیاننامەكەدا نوسراوە دوورە لەبیری كچانی میراودەلی ، ئەوەش ئەزانم كچانی میراودەلی ئەوەندە نەفام نین بین لاى كەسیك قسەى دلى خوى بكات تا ئیستاش عەشیرەتى ناوبراو بە دوژمنی خوى ئەزانیت ، وە داكوكی لەوەش ناكەم و ناشلیم هەموو كجیك وەیان هەموو كوریك بە ئارەزووی خوی شوو ئەكات یان ژن ئەهینیت بەلام ئەم جورە كەسانە بە بەنجەی دەست ئەژمار ئەكرین ، ئەم عەشیرەتە بەراورد لەگەل هەموو بنەمالەو عەشیرەتیكی تر ریژەیی خویندن خویندەواری و روشنبیری لەناویان دا بلاو بوتەوە بەتایبەت لە رەكەزی میینەدا ، كچانی میرادەلی خاوەن بروانامەو دەرچووی زانكو بەیمانكایانن بەلام ئەم جورە ریكخراو و كەسانە وەكو توبیك بەكار ئەهینرین بو لایەنی دیاری كراوی خویان كە، مەبەستیانە ،، منش خوزكە ئەخوازم جیاوازی لەنیوان.هیچ كەسیك دانەبوایە بەلام ئەمرو لەكوردستانە بە دەیان عەشیرەتی تر هەیە عەشیرەتى میراودەلییەكانش بیكهاتەی سەرەكی ئەو كومەلگایەن هەموو عەشیرەتیكش تایبەت مەندی خویان هەیە ، من لیرەوە داوا لە كچانی عەشیرەتى ناوبراویش دەكەم ریگایى یاسایى بگرنە بەر بو ئەوەی جاریكى تر شتى ئاوا دووبارە نەبیتەوە دلنیاشم ئەقلی خوینەری كوردی زور لەوە زیاتر و كەوروتر كە بە نوسینیكی ئە لەو شیوەیە باوەر بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست