ئاسایشی سلێمانی دووره له‌پێوانه‌ی رێزگرتن له ئازادیی ژنان
Tuesday, 26/11/2013, 12:00
ئه‌مڕۆ 25\11 که به‌ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر ژنان ناسراوه، ژنان له‌و رۆژه له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی توندوتیژیه‌کانی پیاوانی وێنه‌ی پیاوانی ئاسایشی سلێمانی که‌مبکه‌نه‌وه‌و چالاکی جۆراوجۆرده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ک په‌یامێک ئه‌یانه‌وێ بده‌نه رای گشتی بۆ ئه‌وه‌ی ژنان هۆشیارانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مافه‌کانیان بکه‌ن و پیاوانیش بزانن که ژنان له دۆخی ئێستادا خۆیان ئه‌توانن خاوه‌ن له‌خۆیان وه‌ک ره‌گه‌زی ژن ده‌رکه‌ون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان له هه‌موو شار و ناوچه‌کانی باشوری کوردستان به‌چالاکی جۆراوجۆر ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه به‌شێوێکی چالاک له‌ناو چالاکی و جموجۆڵ دایه، ئه‌وه‌ش مایه‌ی رێزه بۆ رێکخه‌رو چالاکوانانی رێکخراوی ناوبراو. ئه‌مڕۆ له‌کاتێکدا چالاکوانانی ژن له‌شاری سلێمانی ویستیان له ئاستێکی بڵندتر په‌یامێکی به‌هێزتربده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش رێپێوانێکی هێمنانه بکه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌وتنه به چه‌په‌ر و رووه ناشیرینه‌کانی پیاوانی ئاسایش و ئه‌و ژنه بوکه‌ڵانه‌ی ئاسایش که‌دیاربوو به‌زۆر هێنرابوون بۆ رێگری کردن له‌چالاکیه‌که، چونکه پیاوه چڵکنه‌کانی پشت ژنه‌کان له ژنه ئاسایشیه‌کان داخ له‌دڵانه‌تر هێرش و په‌لاماریان ده‌برده سه‌ر ژنه چالاکوانه‌کان. ئێمه وه‌کو رێکخراوی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو جۆره توندوتیژیه‌ک به‌رامبه‌ر ژنان مه‌حکوم و شه‌رمه‌زار ئه‌کین، هه‌مانکات ئاسایشی سلێمانی زۆربه‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌کین، که ئه‌و هه‌ڵوێست و کارانه‌یان نه‌خزمه‌ت به‌سلێمانی و نه‌به‌هه‌رێمی کوردستان ئه‌کات، پێچه‌وانه ئه‌وه‌ش ئه‌بێته به‌شێک له‌و گێره‌شێوێنی و ئاڵۆزیانه‌ی ئه‌مڕۆ که ده‌ڤه‌ری سلێمانی گرتۆته‌وه، بۆیه ئاسایش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافی نییه ببێته هۆکاری ئاڵۆزی شار و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی و مافه‌کانی ژنان.
سه‌رکه‌وتوبێ خه‌باتی ژنان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان شه‌رمه‌زاری بۆ ئاسایشی سلێمانی و شه‌ڕ فرۆشه‌کانیان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێکخراوی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست