بیره‌وه‌ریه‌کانی جلال تاله‌بانی و چه‌واشه‌کردنی مێژوو
Friday, 11/09/2009, 12:00
له‌میانه‌ی گێرانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی بۆ رۆژنامه‌ی الشرق الاوسگ که له‌رۆژانی ڕابودوودا بڵاوکرایه‌وه، جه‌لال تاله‌بانی باسی چۆنه‌تی په‌یداکردنی ئازوقه و باشکردنی باری ئابوری پارتی له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان ده‌کا. باس له‌یه‌ک له‌چالاکیه بهناواوبانگهکان ده‌کات، که له‌نێوان هه‌ولێر و کۆیه ئه‌نجامدرا ئه‌وکاته ،که‌بووه هۆی تێکشکاندنی هێزه‌کی گه‌وره‌ی حوکمه‌ت و ده‌ست به‌سه‌رگرتنی نزیکه‌ی 30 هه‌زار دیناری عیراقی ئه‌و کاته له‌کاتێکدا که‌باری ئابووری شورشی کورد له‌و په‌ری خراپی دابوو. جه‌لال تاله‌بانی باس له‌وه‌ده‌کات که‌ئه‌م جالاکییه مێژوویه به‌به‌شداری و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی خودی خۆی ئه‌نجامدراوه. من لێره‌دا ده‌مه‌وێ زانیاریه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ڕاستکهمهوهو به‌بیری بێنمه‌وه که ئه‌و چالاکییه یه‌کێک بوو له‌ڕوداوه هه‌ره‌گرنگه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌که هه‌تا ئێستاش ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که‌به‌شداریان تێداکردووه وهلهژیاندا ماون هه‌میشه یادی ئه‌و چالاکییهدهکهنهوه ته‌نانه‌ت چه‌ندین نووسه‌ریش پێش ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌یان نووسیوه.
زۆر روون و ئاشکرایهکهئهو چالاکییهبهسهرپهرشتی و به‌شداری راسته‌وخۆی شه‌هید د.خالید سه‌عید ئه‌نجامدرا. به‌ڵام وادیارهناوی ئه‌و شه‌هیده نه‌مره‌و هاوڕێکانی شه‌هید علی عه‌سکه‌ری و حسێن بابه‌شێخ و گشت شه‌هیدانی کاره‌ساتی هه‌کاری نه‌ک هه‌ر قه‌ده‌غه‌کراوه له‌ناو فه‌رهه‌نگی راگه‌یاندنی ی.ن.ک به‌ڵکو وا جه‌لال تاله‌بانی خه‌ریکه مێژووش ده‌شێوێنی و سه‌روه‌ری ئه‌م شه‌هیدانه‌ش به‌ناوی خۆی تۆمار ده‌کا و پێیوایه کهمیلهتی کورد هه‌نده ساویلکه‌یه که‌ته‌نانه‌ت بێ ئاگایه لهمێژووهکهشی. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه بگره ئێستا له‌سایه‌ی ئه‌و ئتفاقییه ستراتیجیهییی که له‌نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و به‌رزانیدا هه‌یه، ئه‌بینین که‌بکوژی ئه‌م شههیدهقارهمانانه ده‌کرێت به‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان پێیان وایه ئه‌توانن به‌پاره‌و هێز ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بچه‌سپێنن به‌ڵام با دڵنیابن که‌هه‌رگیز ناتوانن بهچهواشهکردنی مێژوو یادی ئه‌و شههیدهنهمرانهلهدڵی خه‌ڵکدا بسڕنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست