ماندیلا نه‌یگوت: من ته‌مه‌نی لاوی و ژیانی خۆم له‌پێناوی ئێوه‌دا له‌ناو زیندانا برده‌سه‌ر، ئیتر ده‌بێ تا ده‌مرم له‌سه‌ر ته‌ختی سه‌ر�
Monday, 03/08/2009, 12:00
له‌كۆتایی مانگی رابوردوو دا رووداوێكی گه‌وره له‌كوردستاندا رووی دا، ئه‌ویش كاری هه‌ڵبژاردن بوو، هه‌ڵبژاردن بۆ نوێنه‌رانی خه‌ڵك له په‌رله‌مان و هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.. هه‌ڵبژاردن ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه، و میكانیزمێكه بۆ گوڵچنكردن له‌ناو ئه‌و گولاَنه‌ی له‌ناو باخی نیشتمانه‌كه‌دا هه‌ن، كامیان شیاوی ئه‌وه‌ن ببنه هێمای هاولاَتیان، ئه‌مه خۆی له‌خۆیا كارێكی په‌سه‌نده و جێی دڵخۆشییه، كه خودی پرۆژه‌كه ئه‌نجام درا و كار به‌ده‌ستان و ده‌سه‌لاَتداران به‌وه رازی بوون كارێكی وا ئه‌نجام بدرێت..
به‌لاَم چه‌ند خۆش ده‌بوو ئه‌م میكانیزمه‌و ئه‌م كاره پیرۆزه پیرۆزییه‌تیه‌كه‌ی له‌كه‌دار نه‌بوایه، و گزی و ساخته‌كاری تیا نه‌بوایه، ناوه‌رۆك و حه‌قیقه‌تی شته‌كان وه‌ك خۆی ده‌ر بكه‌وتایه.. هیوادارین له داهاتووی نزیكدا هاولاَتیان به‌و ئاواته‌یان بگه‌ن، و ببینن ولاَته‌كه‌یان له ریزی ولاَته پێشكه‌وتووه‌كاندایه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌سه‌لاَتدار تیایدا خۆی به خوای خه‌ڵكی نازانێ، و خۆی ته‌نیا به هاولاَتییه‌كی لێ پرسراو ده‌زانێ كه كۆڵێكی قورسی خزمه‌تگوزاری بۆ میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه، و ئاواته خوازه زووتر ئه‌وكاره‌ی پێی سپێرراوه به جوانترین شێوه ئه‌نجامی بدات و زووتر له‌و به‌رپرسیاریه‌تییه رزگاری ببێت. و ئه‌و پله‌و ڵایه‌یه به‌تاڵۆی خۆی نازانێ، و هه‌رگیز وا بییر ناكاته‌وه كه‌سی تر شیاوی ئه‌و پله‌و پایه‌یه نه‌بێ..
چه‌ند خۆش بوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ولاَتی ئێمه‌ش وه‌ك حیزبی ده‌سه‌لاَتداری ولاَتانی تر بوونایه.. كاتی خۆی هیلمۆت كۆل سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا، یا به‌ده‌سته‌واژه‌ی خۆیان موسته‌شاری ئه‌و ولاَته، هه‌وڵێكی زۆری بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا، خه‌وێكی دێرین كه هه‌موو ئه‌ڵمانییه‌ك خه‌وی پێوه ده‌بینی بۆی هێنانه دی، ئه‌ویش یه‌ك پارچه‌بوونه‌وه‌ی خاكی ئه‌ڵمنیا و یه‌كیبوونی میلله‌ته‌كه‌ی بوو، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌رده‌می ئه‌و به‌رپرسه گه‌وره‌یه‌و حیزبه‌كه‌یا ئه‌و خه‌وه هاته دی، خه‌ڵكی ئه‌ڵمان به‌چاوی خۆیان رمانی دیواری به‌رلینیان بینی، و له‌ناوچوونی سنووری ده‌ستكردی نێوان خاك و خه‌ڵكیان بینی، و میلله‌ت به ئاواتی دێرینه‌ی خۆی گه‌یشت..
دوای ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه، و پاش ئه‌و خزمه‌ته ناوێزه‌یه، ئه‌م پیاوه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا هه‌ڵنه‌بژێررایه‌وه، به‌لاَم نه‌یكرد به‌منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌وه‌و بڵێت: خه‌ڵكینه ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌ند سڵله‌و نمه‌ك نه‌ناس بوون، ئاخر من ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌م كردن و ئه‌و ئاواته دێرینه‌یتانم هێنایه دی پاداشتم به‌وه ده‌ده‌نه‌وه كه هه‌ڵم نه‌بژینه‌وه!! نه‌و هه‌رگیز شتی وای نه‌دا به‌روویاندا، ئه‌و موسوڵمان نه‌بوو تا واتای ئه‌و ئایه‌ته بزانێ كه خوا ده‌فه‌رموێ: به‌منه‌تكردن وئازاردانی خه‌ڵكی چاكه‌ی خۆتان پووچ مه‌كه‌نه‌وه " لا تُبْگِلُوا ێَدَقَاتِكُمْ بِالْمَنِّ ۆالڕَژَى "، به‌لاَم ڵه‌روه‌رده‌ی شارستانیه‌تی گه‌یاندبوویه ئه‌و ئاسته كه ده‌رك به‌وه بكات وه‌ها منه‌تێك چاكه‌ی له‌وه‌پێشی ئاگر پێوه ده‌نێ..!!
له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بڵێن: كاكه ئه‌وه تۆ باسی چی ده‌كه‌یت؟! ده‌ته‌وێت ولاَتێكی خاوه‌ن شارستانی وه‌ك ئه‌لمانیا له گه‌ل نیمچه ولاَتێكی وه‌ك كوردستاندا به‌راورد بكه‌یت ؟! به‌راوردییه‌كی وا كارێكی نابه‌جێیه..!! ده‌ڵێم كاتێ هه‌ست به‌لێپرسینه‌وه هه‌بوو، هه‌مان گه‌وره‌یی روو ده‌دات باله‌خوارووی ئه‌فریقاو بۆسنه‌یشدا بێت..
هه‌موومان به‌چاوی خۆمان بینیمان نیلسۆن مه‌ندێلای پاله‌وانی خوارووی ئه‌فریقا هه‌موو ژیانی خۆی له‌زیندانا برده سه‌ر له‌پێناو رزگاركردنی ولاَته‌كه‌یدا، و كاتێ ولاَته‌كه‌ی رزگاری بوو، بوو به یه‌كه‌م سه‌ره‌ك كۆماری ره‌ش ڵێستی ولاَته‌كه‌ی، به‌لاَم بۆ جارێكی تر خۆی كاندید نه‌كرده‌وه‌و ماندیلا نه‌یگوت: من ته‌مه‌نی لاوی و ژیانی خۆم له‌ڵێناوی ئێوه‌دا له‌ناو زیندانا برده‌سه‌ر، ده‌بێ تا ده‌مرم له‌سه‌ر ته‌ختی سه‌رۆكی بم..!! نه‌و وه‌ها كارێكی نه‌كرد..
عه‌لی عیززه‌ت بیگۆڤیج ئه‌و پیاوه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی له جینۆساید ده‌ربازكرد و له‌قڕكردنی و تیاچوونی حه‌تمی رزگار كرد و میلله‌ته‌كه‌ی گه‌یانده سه‌ر به‌خۆیی، بۆ جاری دووه‌می سه‌ركۆماری ئه‌و ولاَته خۆی كاندید نه‌كرده‌وه.. و نه‌یگوت: خه‌ڵكینه من ئێوه‌م له‌مردنی حه‌تمی رزگاركرد ده‌بێ هه‌تا ماوم هه‌ر من هه‌ڵبژێرنه‌وه‌و من سه‌ر كۆمارتان بم.. نه‌و شتی وای نه‌گوت، چونكه ده‌یزانی ئه‌وه له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی شارستانیه‌تیدا ناگونجێ..
منیش چه‌ند ئاواته خوازبووم ئه‌و حیزب و سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ولاَتی ئێمه‌ش له‌و ده‌رگا گه‌وره‌یه‌وه برۆیشتنایه‌ته ناو مێژووی ناوداری جیهانه‌وه .. به‌و هیوایه‌ی رۆژێك دابێت میلله‌ته‌كه‌مان به‌و ئاواته‌ی شاد ببیت.
ئوستورالیا .حه‌سه‌ن پينجويني
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست