هه‌لێ له‌كیس چوو ناگه‌ڕێته‌وه
Saturday, 17/10/2009, 12:00
له‌راستیدا ئارامی و خۆ گری یه‌كێكه له‌و گه‌وره‌ترین به‌هه‌رانه‌ی خوا به مرۆڤی به‌خشیوه، له‌م رۆژانه‌دا ئێمێلێكی عه‌ره‌بیم بۆ هاتبوو كه به‌داخه‌وه به‌شی زۆری ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌و ئێمێلانه‌دا دێن ناوی نووسه‌ره‌كانیانی پێوه نییه، هه‌ندێ جار بابه‌تی زۆر باش و به‌سوودی تیایه، یه‌كێ له‌وانه ئه‌م باسه‌بوو كه من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ری بدوێم.. كه ئه‌ویش باسی خۆ گرییه.. كاتێ من هێشتا خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م ته‌واو نه‌كرد بوو پله‌ی گه‌رمی پێوه‌كه‌م به‌ته‌واوی به‌رزبووبوه‌وه، ئه‌گه‌ر قاره‌مانی ئه‌و رووداوه له په‌ناما بووایه له‌وانه‌یه هه‌ڵوێستم زۆر له هه‌ڵوێستی ئه‌و خانمه ناله‌بارتربوایه، به‌ڵام ئه‌وه سه‌بر و خۆگرییه كه ئه‌و موفاجه‌ئانه دروست ده‌كات و واله‌به‌رامبه‌ر ده‌كات سه‌ری رێز بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نه‌وی بكات. به‌قه‌درو حورمه‌ته‌وه سه‌یری بكات، هه‌زاران په‌شیمانی له‌سه‌ر بێئاگایی خۆی ده‌رببڕێت. پوخته‌ی بابه‌ته‌كه به‌م جۆره‌یه:
له‌یه‌كێ له فڕگه نیو ده‌وڵه‌تییه گه‌وره‌كاندا خانمێكی لاو چاوه‌ڕوانی فرۆكه‌كه‌ی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بوا زۆر چاوه‌ڕوانی بكردایه كتێبێك ده‌كڕێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا بیخوێنێته‌وه، پاكه‌تێ پسكیتیشی ده‌كڕێ، له‌كاتی چاوه‌ڕوانییه‌كه‌دا ده‌ستی ده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی، پیاوێكیش له‌كورسیه‌كه‌ی ته‌نیشتییه‌وه ده‌بێت ئه‌ویش كتێبێك ده‌خوێنێته‌وه، كاتێ ئه‌م یه‌كه‌م قه‌پ له‌و پسكیته‌كه‌دا كه له‌نێوان هه‌ردووكیانا ده‌بێت، ده‌بینێت كابرایش قه‌پێك له پسكیته‌كه‌ی هه‌مان پاكه‌ت ده‌دات!
خانمه‌كه زۆر تووڕه ده‌بێت، له‌دڵی خۆ‌یا بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه یه‌ك مشتی پیا بماڵێت چونكه ئه‌وه‌ند بێ زه‌وقه!
هه‌رچی ئه‌م پسكیتێكی ده‌خوارد كابرایش پسكیتێكی ده‌خوارد، ئه‌وه‌نده‌ی تر تووڕه‌بووبوو، به‌ڵام توانی به‌سه‌ر خۆ‌یا زاڵ ببێت و خۆی بگرێت، خانمه‌كه سه‌یری كرد له‌ناو پاكه‌تی پسكیته‌كه‌دا یه‌ك پسكیت مابووه‌وه، له‌دڵی خویا گوتی: ده‌بێ ئێستا ئه‌م پیاوه بێ زه‌وقه چی بكات؟!
زۆر سه‌راسیمه بوو كاتێ دی پیاوه‌كه‌ی ته‌نیشتی ته‌نیا پسكیته‌كه‌ی كرد به‌دووكه‌رته‌وه نیوه‌یه‌كیانی خوارد و ئه‌و نیوه‌كه‌یشی بۆ ئه‌و به‌جێ هێشت..
له‌دڵی خۆ‌یا گوتی: به‌راستی ئه‌مه قبوڵناكرێ، به‌ڵام رقه‌كه‌ی خۆی خوارده‌وه و كتێبه‌كه‌ی پێچایه‌وه‌و به‌ره‌و فڕۆكه‌كه سه‌ركه‌وت و له كابرا جیابووه‌وه..
كاتێ له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا له‌سه‌ركورسیه‌كه‌ی خۆی دانیشت جانتاكه‌ی كرده‌وه تا چاویلكه‌كانی ده‌ربێنێ!! سه‌یری كرد ئه‌و پاكه‌ته پسكیته‌ی خۆی كڕیبووی له‌ناو جانتا ده‌ستییه‌كه‌یدایه!
تووشی سه‌دمه بوو، هه‌ستی به خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره ده‌كرد!! ئێستا حاڵی بوو كه ئه‌م له پاكه‌ته پسكیتی پیاوه‌كه‌ی خواردووه نه‌ك ئه‌و.. ئه‌و پیاوه‌ش زۆر به‌خشنده‌و دڵفراوان بووه كه پاكه‌ته پسكیته‌كه‌ی خۆی له‌ته‌كا كردووه به‌دوو به‌شه‌وه بێ ئه‌وه‌ی رقی دابگرسێ و تووڕه‌ببێت و سكاڵای له‌ده‌ست بكات.. هه‌ستی به ته‌ریقی و شه‌رمه‌زاری زیاتر ده‌كرد، به‌ڵام له‌م كاتی هه‌ست به ته‌ریق بوونه‌وه‌و خه‌جاڵه‌تییه‌دا زمان و زه‌مه‌نی گونجاوی ده‌ست نه‌كه‌وت تا مه‌عزه‌ره‌ت بۆ پیاوه‌كه بێنێته‌وه، له‌و بێ زه‌وقیه‌ی خۆی كه به‌رامبه‌ر پیاوه‌كه ئه‌نجامی دا ئه‌گه‌ر به‌خێسه‌یه‌كیش بووبێت.!
زانایان ده‌ڵێن: چوار شت هه‌رگیز چاره‌سه‌ر ناكرێن:
1- ئه‌وبه‌رده‌ی هاویێشتت ناگه‌ڕیته‌وه.
2- ووشه له‌زار هاته‌ده‌ر ناگه‌ڕیته‌وه.
3- هه‌لێ له‌كیس چوو ناگه‌ڕێته‌وه.
4- لاوی كه رۆیشت ناگه‌ڕێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه دانا ئه‌وه‌یه بزانێ چۆن هه‌ڵس وكه‌وت بكات، با تيير به‌تاریكییه‌وه نه‌نێت، و هه‌له‌كانی به‌زایه‌نه‌دات، و له حوكمدان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا په‌له‌نه‌كات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست