کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو هه‌واڵی بێ بایه‌خ له‌ میدیای كوردییدا

Saturday, 31/10/2009, 12:00


له‌م مانگی ئوكتۆبه‌ره‌دا دوو هه‌واڵی سه‌رنج راكێشم خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌میدیای كوردیدا هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌درابوو، له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ هه‌ندێ ته‌فسیرم بۆ كرد به‌لاَم نه‌گه‌یشتمه‌ قه‌ناعه‌ت ئه‌وا بۆ ئێوه‌ی ده‌نێرم، به‌ڵكو خوێنه‌ران له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ هۆی بایه‌خ پێ نه‌دان به‌م دوو هه‌واڵه‌ بدۆزنه‌وه‌.

هه‌واڵی یه‌كه‌م:
له‌رۆژی 13/10/2009دا له‌ سایتێكی ئيسلامييه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌م به‌ده‌ست گه‌یشت، كه‌ په‌رله‌مانته‌رانی پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی و كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌مافی میلله‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌یانێكی ناره‌زاییان ده‌ركردووه‌ دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ری كوردی سووریايی{خا‌لید كه‌نجۆی}ان ته‌سلیمی رژێمی سوریا كردۆته‌وه‌، و رژێمیش له‌وێ گرتوویه‌تی و تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بێ سه‌رو شوێنی كردووه‌، و پاشان به‌ هۆی رێكخراوه‌ی لێبورده‌یی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه‌ زانراوه‌ كه‌ له‌ زیندانی ترسناكی قامیشلی توند كراوه‌.
كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌میلله‌تتانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، و پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی هاوڵاتی سووريايی به‌ره‌گه‌ز كورد یان بۆ سووریا مه‌حكوم كرد، و ئه‌وكاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیان رسواكرد.. چونكه‌ ئه‌و هاونیشتمانییه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ سووریا خراوه‌ته‌ زیندانه‌وه‌و رژێم رازی نه‌بووه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه‌ بدات..و ئه‌مه‌ش واده‌كات گیانی ناوبراو له‌مه‌ترسیدا بێت.
هاوڵاتی خالید كه‌نجۆ له‌گه‌ل گه‌یشتنه‌وه‌ی به‌خاكی سووریا هێزی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ گرتوویانه‌، و پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ ونبوون و بێسه‌رو شوێنكردنی ناوبراو، و رازی نه‌بوونی رژێم به‌پێشكه‌ش كردنی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه‌، رۆژی هه‌ینی رابوردوو رێكخراوه‌ی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی له‌به‌یانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌پێی {ماده‌ی 287} ی یاسای سزادانی سووریایی ناوبراو نێرراوه‌ بۆ زیندانی قامیشلی، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته‌ پاڵ كه‌ زانیاری ناراستی له‌باره‌ی سووریاوه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و زیانی به‌سومعه‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندووه‌.

به‌یانێك ‌له‌لایه‌ن قسه‌كه‌رێك به‌ناوی لیستی پارله‌مانته‌رانی چه‌پی ئۆپزسیۆنی ئه‌لمانیاوه‌ ده‌رچوو، رایگه‌یاند كه‌ به‌ندكردنی كه‌نجۆ پاش ئه‌وه‌ی به‌زۆر نێرراوه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی و سروشتی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی كراوه‌ ناوه‌رۆكی ئه‌و هه‌وله‌ دوژمنكارییه‌ ده‌رده‌رده‌خه‌ن كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌لمانیا له‌دژی مافی مرۆڤ ئه‌نجامیان داوه‌. هه‌روه‌ها به‌یانه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌نیا په‌رچه‌كردارێكی دروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌زووترین كات هه‌موو ته‌سلیمكردنه‌وه‌یه‌كی به‌زۆری هاوڵاتیانی سووریایی بوه‌ستێنرێت، و نه‌درێنه‌وه‌ به‌و رژێمه‌ دیكتاتۆره‌یان. و ئه‌و ریكه‌وتن نامه‌یه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ سووریادا مۆركراوه‌ هه‌ڵ بووه‌شێنرێته‌وه‌.. هه‌روه‌ها ئه‌وخانمه‌ په‌رله‌مانته‌ره‌ ئه‌ڵمانییه‌ رايشی گه‌یاند ئه‌و هاوڵاتییه‌ كورده‌ی سووریا كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ گه‌یشته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌وێ گیراوه‌و شوێن و جێگه‌ی پێ نازانرێ، و بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بێ سه‌رو شوێن كراوه‌.

سووریا رێكه‌وتننامه‌ی مافی مرۆڤی ئیمزا نه‌كردووه‌:
قسه‌كه‌ری پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته‌ پاڵ خالید كه‌نجۆ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ ناوبراو رایگه‌یاندبوو ترسی له‌وه‌یه‌ رژێم به‌شوێنیا بگه‌ڕێ و له‌سووریادا بخرێته‌ ژێر چاودێری ئاسایشه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دادگای ئیداری شاری ئه‌رسنباخ ئه‌و داوایه‌ی كه‌نجۆی ره‌فز كرد كه‌بۆ په‌نابه‌رییه‌تی پێشكه‌شی كردبوو. هه‌روه‌ها به‌یانه‌كه‌ ئه‌وه‌شی تیابوو كه‌ پێویسته‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ بزانێ كه‌مینه‌ی كورد له‌ سووریادا هه‌ڕه‌شه‌ی توانه‌وه‌و له‌ناوبردنیان لێ ده‌كرێت.. هه‌روه‌ها نووسیبووی كه‌ ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی سه‌كسۆنیای خواروو روونیان كردبووه‌وه‌ كه‌ دوو برا له‌براكانی كه‌نجۆ له‌ رابوردوودا گیراون، و پۆلیسی سووریا ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری داون، و یه‌كێكیان به‌ هۆی سزا و ئه‌شكه‌نجه‌وه ‌مردووه‌.. له‌كۆتایی قسه‌كانیدا په‌رله‌مانته‌ری ده‌سته‌چه‌پی ئه‌ڵمانی گوتی: " سووریا تا ئێستا رێكه‌وتن نامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤی مۆر نه‌كردووه‌، و پێیه‌وه‌ی پابه‌ند نییه‌، له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا و سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌شێوازی سزادان به‌كاردێنێ تا ئێستا رێكه‌وتن نامه‌ی گه‌‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ كاری پێ ده‌كرێت " پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی و كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌میلله‌تتانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، له‌سه‌ر ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌ به‌ رژێمی سووریا سه‌ركۆنه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیان كرد..

هه‌واڵی د‌ووه‌م
ئه‌م هه‌واڵه‌شم له‌سایتی تورك تایمدا خوێنده‌وه‌و له‌سه‌ر ئینته‌رنێتدا به‌شوینیا گه‌رام وگوگل هه‌واڵێكی زۆری له‌و باره‌وه‌ هیناوه‌، سه‌یری هه‌واله‌كانی هه‌ندێ له‌وسایته‌ كوردييانه‌م كرد كه‌بايه‌خ به‌هه‌وال ده‌ده‌ن له‌ نێوان رۆژی 15 تا 17 مانگ ئه‌و هه‌واله‌یان تیا بلاو نه‌كرابوه‌وه‌.

‌هه‌واڵه‌كه له‌ڕۆژی:{16/10/2009} له‌ سایتی تايم تورك دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، به‌لاَم من ئه‌مڕۆ خوێندمه‌وه‌ كه 21/ 10 / 2009.. ئه‌مه‌شم پێ سه‌یره‌ كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ ده‌ڵێت: له‌ كۆتایی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌زگای هه‌واڵییه‌كانی توركیا ئه‌مه‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌، و ئه‌م شته‌ رووی داوه‌ واته‌: توركیا ده‌ست به‌سه‌ر لۆرییه‌كی بار هه‌ڵگری ترانزێتا ده‌گرێت كه‌ 7 ملیار و نیو دۆلار و بیست ته‌ن شمشه‌ی ئاڵتوونی پاڵفته‌ی تیا بووه‌، كه‌ئه‌ویش بایی 11 ملیار دۆلاربووه‌. واته‌: هه‌مووی بایی 18 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووه‌، و له‌ سنووری ئێرانه‌وه‌ هاتۆته‌ ناو توركیاوه‌، وله‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و سنووری سووریا براوه‌، به‌لاَم پۆلیسی گومركی سه‌ر سنوور بارهه‌ڵگره‌كه‌یان له‌سه‌ر سنووری سووریادا گرتووه‌ كه‌ ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ پاره‌یه‌ی تیا بووه‌. ئه‌لبه‌ت كه‌سێكیشیان به‌ناوی: ئیسماعیلی سه‌ففاریان گرتووه‌، هه‌ندێك ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ سایه‌قه‌كه‌یه‌، و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن: بارزرگانی خاوه‌ن سامانه‌كه‌یه‌.. تا ئێستاش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌ و هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌، ئه‌و‌بڕه‌ زۆره‌ چۆن هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئێران؟! سه‌ره‌ك وه‌زیرانی توركیا له‌كاتی بیستنی هه‌واڵه‌كه‌دا سوپاسی خوای كردووه‌ كه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ی بۆ تۆركیا ناردووه‌!! به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه‌ جیهان له‌ ئه‌زمه‌یه‌كی ماڵی گه‌وره‌دا ده‌ژی..!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە