کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورد لە گێژاوى سیاسەتەکانى ئەمەریکا دا

Saturday, 06/06/2009, 12:00


هەوڵی تیرۆریزەکردنی پژاک لە لایەن وەزارەتی خەزانەداری ئەمەریکاوە ئەوە دەسەلمێنێت کە سیاسەتی ئەمەریکا هەتا چ رادەیێک لە سەر بنەمای بەرژەوەندی پەرستییە. هەتا چ ئاستێک پێوەندی بە ئازادی و دیموکراسی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوینەوە هەیە. ئایا ئافراندنی کەش و هەوایێکی دان و ستان ودیالۆگ لە گەڵ رژێمی ئێران پێویستە لە سەر حیسابی قۆربانی کردنی گەلی کورد بۆ ئێران و تیرۆریزەکردنی بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بێت؟
لە راستیدا نە ئێستا و نە لە رابوردووشدا چ کاتێک ئەمەریکا سیاسەت و یان پرۆژەیێکی بۆ گەلی کورد لە تورکیا و سوریا و ئێران نەبوە. ئەمەریکا رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو مەترسیدارترین رژێم لە باری پشتیوانی لە تیرۆریزم، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و هەوڵی َگەییشتن بە چەکی ناوکی دەبینێت. ئێمە وەکو کورد ئەو راستییە دەزانین کە لەو مەترسیانە رژێمی ئێران دوو بەشی لە لوتکەدا دژی گەلی کورد پەیرەو دەکات. تیرۆری دەوڵەت و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ هەموی دژی گەلی کورد دەکرێت و چ رۆژێک کە دیاردەیێکی زەخت و شیدەتی نامرۆڤانە دژی جەوانان و ژنان و کۆمەڵگەی کورد روو نەدات نییە. لەلایێکی تریشەوە لە رەوشی ئەمرۆی ئێراندا گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پژاک تۆکمەترین هەڵوێست و ئۆپۆزسیۆنە. کە واتە ئەگەر لەم روانگەیەوە سەیری سیاسەتی ئەمەریکا دژی گەلی کورد بکرێت ئەوا دەبینین کە دروشمەکانی ئەمەریکا بۆ گەلانی هەرێمەکە و بە تایبەتیش گەلی کورد تەنیا بۆ خافڵاندن و بەکارهێنانە نەک شتێکیتر. ئەمەریکا بەبێ ئەوەی هەتا ئێستا چ پرۆژەیێکی چارەسەری بۆ کێشەی کورد دیار کردبێت کەچی بەو هەڵوێستانەی تەنیا ستراتیژی ئەوەیە کە گەلی کورد و بزاڤی ئازادیخوازییەکەی چ لە باکور چ لە رۆژهەڵات وەکو کارتێک بەکاربێنێت. ئەوەش لە کاتێکدایە کە گەلی کورد بۆ گەییشتن بە ماف و ئازادییە نەتەوەیی و دیموکراتیەکانی تێکۆشانێکی پیرۆز و رەوا بەرێوەدەبات. وەکو گەلی کورد لەو سیاسەتە گۆماناویە بێزارین و دەپرسین ئایا بە شێوەیە جیاوازی ئەمەریکا و دەوڵەتە داگیرکەرەکان و سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردن بۆ گەلی کورد چییە؟ ئایا ئیدی ئەو بانگەشە و دروشمانە بۆ گەلی کورد جیێ متمانەیە؟ دیارە ئەو سیاسەتە لە ساڵەکانی 1990وە پەیرەو دەکرێت بەڵام هەتا ئێستاش نەیتوانیوە چ خزمەتێک بە چارەسەری کێشەکان و دەرکەوتن لەو رەشە قەیراناوییە بکات. ئەو سیاسەتە دوو سەدەیە تاقی دەکرێتەوە بەڵام سەرنەکەوت و بێگۆمان ئەمرۆش سەرناکەوێت. هەتا ئێستاش هۆکاری سەرەکی قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوین چارەسەرنەبونی کێشەی کوردە. گەلی بە چاوێکی گمان و رەخنەوە سەیری ئەو سیاسەتەی ئەمەریکا دەکات. ئێمەى کورد دەڵیێن ئەگەر پێداچونەوەیێک نەبێت و گرینگی و قۆرسایی کێشەی کورد لە ستراتیژی سیاسی ئەمەریکادا و لە نێو هاوسەنگییەکاندا بەو شێوەیە و وەکو کارتێکی زەخت و بەرژەوەندی مامەڵەی لە گەڵ بکرێت ئەوا پێویستە هەر کەسیش بزانێت کە ئەو گەلە تەسلیم نابێت و هەڵوێستی خۆی دەگۆرێت و ئەمەش بەر لە هەمو کەسێک چەقبەستەکانی ئەمەریکا لە هەرێمەکەدا زیاتر قوڵ دەکاتەوە. پێویستە هەر کەس و لایەنێک ئەوەش بزانێت کە ئاستی وشیاری نەتەوەیی و دیموکراتی گەلی کورد و پێگەی ئەمرۆی بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوین توانای خۆراگری و تێکۆشان و پوچەڵکردنەوەی هەمو پیلانگێری و سیاسەتێکی دژبەری هەیە. گەلی کورد ئەمرۆ ئەو هێز و توانایەی هەیە کە نەبێتە داردەستی کەس ، نەبێتە خۆراک بۆ بەرژەوەندی کەس و نەبێتە کارتی دەستی ئەم و ئەو بەڵکو بە کەرامەتەوە خاوەنداریتی لە بەها و دەستکەوتی دیموکراتی و ماف و ئازادییەکانی خۆی بکات. ئەو سیاسەتانەش چ کاریگەرییەکی لە ئیرادە و تێکۆشانی گەلی کورددا نابێت بەڵکو بەرەی بەرخۆدانمان بەهێزتر و پتەوتر دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە