بۆ فاروق جەمیل: كۆسرەتیش بدە دادگا.

Tuesday, 29/09/2009, 12:00


لەسەرەتادا دەڵێم ئەم نوسینە تەنها بۆ پێشخستنى سیستەمى سیاسى و حكومڕانی وعەدالەتە لەم هەرێمە و مەبەستیش خزمەتى لایەنێك یان كەسێك نییە.
لەم ڕۆژانەدا شتێكم خوێندەوە گوایە فاروق جەمیل داواى كردووە عومەر فتاح لەسەر پارەى وێزگەكەى تەقتەق بدرێتە دادگا، بێ گومان ئەگەر ئەمەى كردبێت ئەوە كارێكى باشە، بەڵام كوسرەتیش پێویستە بدرێتە دادگا لەبەر ئەم خاڵانەى خوارەوە:
1ـ ئیستغلالى پۆستەكانى كردووە بۆ دانانى وەزیرو .... بۆ خزم و كەس و كارى خۆى، یەكێك لەوانە فاروق جەمیل خۆیەتى، كە شایستەى پۆستى وەزیر نییە، فاروق جەمیل تا ئێستا نامیلكەیەكى لەسەر قانون دانەناوە نە بەعەرەبى و نەبەكوردى، ئەو شتانەش لە ڕۆژنامەكان بڵاوى دەكاتەوە ئەگەر هى وەزیرێك نەبێت كەس بە فلسێك نایكڕێت. لەبەر ئەوە كۆسرەت دایناوە چونكە ژنى بەكوڕى كۆسرەت داوە، لە ئەو دەوڵەتانەى كە دیموكراسى و یاسا تێیدا بەرقەرارە ئەمە بە مەنسوبیەت و مەحسوبیەت دەژمێردرێت و بە فەزیحە دەژمێردرێت و خەڵكى لەسەر لادەبرێت.
2ـ كۆسرەت هەر لەوەزارەتى دادا خەڵكى بە نایاسایى كردووەتە دادوەر بە واسیتە، ئێستا ئەو دادوەرانە چوار ملیۆن دینار موچەكەیان لەو كەسانە زیاترە كە كەس نەبووە لاى كۆسرەت واسیتەیان بۆ بكات(هەى دادو بێ داد لەوەزارەتى داد).
3 ـ شتى وردەو واڵە زۆر زۆرە ئەمەندە زۆرە ناتوانرێت باس بكرێت ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ تێگەیشتنى كوسرەت لە حكومەتدارى كە لە ڕاستیدا هیچى لێ نازانێت، وا دەزانێت پارەى دەوڵەت و پلەو پایەكان تەنها دەبێت بۆ ئەو كەسانە بن كە ئەو دەیانناسێت یان دەگەنە لاى ئەو، لە كاتێكدا دەوڵەت هى هەموو كەسێكە دەبێت پلە وپایە مونافەسە دیارى بكات و بۆ باشترین ئەو كەسانە بێت كە لەمونافەسە دەردەچن و دەتوانن باشترین خزمەت بكەن، ئەمەش بە بێ جیاوازى لە نێوان تاكەكاندا.
4 ـ تەقینەوەكەى زاخۆ لە نێوان كۆسرەت و پارتیدا گیرى خواردووە، بێ گومان كوشتنى زیاتر لە حەفتا كەس نابێت هەروا بە ئاسانى بروات.......................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە