مەلا بەختیار و سزای سیاسی و شتی تر
Thursday, 12/09/2013, 12:00
ئیبن تەیمیە دەڵـێ :درۆکردن ڕوکنێکـە لەڕوکنـەکانی کوفر . ھەروا دەڵێ: خوای گەورە کە لە قورئـان باسی نیفاق دەکات یەکسـەرلەگـەڵ ئـەو وشـەیە باسـی درۆ دەکات، بەھەمان شێوە گەر باسی درۆبکات لەگـەڵ ئەم وشەیە باسی نیفاق دەکات، وەک دەفەرموێ(ۆالڵّەُ ێشْەَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِینَ ڵکَاژِبُونَ) [المنافقون : ١]
واتە:خوا شاھیدە کە ئەو ناپاک و دووڕوانە باوەڕیان بە تۆ نیە، جا گەر درۆ بەشێوەی سوعبەت یاڕاستی بکرێت، یا بۆ فێڵ یا بۆ ئەنجامدانی کارێک ئەوا لقێکی (نفاق) دوو ڕوویی یە
لەگەرمەی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان مەلا بەختیار دەمڕاستەکەی یەکێتی زۆر سەیر کەوتۆتە خۆی بۆ ئەوەی دۆخی شڕوشێواوی یەکێتی پینەبکات بەڵام پینەکردن بەدرۆ ماوەی کورتە زوو ئەپسێت و جارێکی تر تووشی شکست و داخوران ئەبێتەوە بەکورتی و بەکرمانجی من ئەمەوێت لەچەند دێرێکی کورتدا وەڵامی مەلا بدەمەوە مەلا ئەڵێت لەسنوری یەکێتی سزای سیاسی نیە لەسنوری دەسەڵاتی یەکێتی ھیچ زیندانیەکی سیاسی نیە و بەپێچەوانەوە تائێستا ھەر جۆرە سەرپێچیەک ڕوویدابیت یەکێتی ئیدانەی کردووە،.
تائێرە ئاساییە بەڵام ئەوەی سەیروسەمەرەیە ئەوە کە مەلا ئەو سزایانەی خۆی بڕیاری لەسەر داون بیری نەماون زۆر کاری ھەڵەی کردووە من لێرەدا تەنیا تیشک ئەخەمە سەر یەکێک لەو کارانەی مەلا ئەویش بڕیاری سڕکردنی شەماڵ ئاکۆ کادیری پێشکەوتوو لێھاتووی یەکێتی لەکۆمیتەی یەکێتی لەسوید لەبەرئەوەی ئەو بەڕێزە ھیچ دانێکی خێری بەمەلا دا نەناوە بڕیاری ئەوی ڕەتکردۆتەوە چونکە شەماڵ ئاکۆ زۆر سەربەرزترە لەمەلا لەبەرئەوە ئەڵێم مەلا گیان تکایە ستۆپ چیتر درۆ مەکە چونکە ئەگەر سەردەمی پێش ئیسلام بوایە ئەوا بەتەئکیدی ڕووی ڕەش ئەبوو.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست