ھەڵبژاردن و مەلا بەختیار و پەرلەمان
Friday, 02/08/2013, 12:00
دوای ئەوەی لەھەڵبژاردنی ڕێکخستنەکانی یەکێتی ئارام قادر خەبات لەکۆی بیست کاندید پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا بەڵام دواتر بەڕەزامەندی تێکڕای مەکتەبی سیاسی و لەسەر پێشنیاری عدنانی حەمەی مینە و چەند بەرپرسێکی تری یەکێتی لەڕاپەڕین و سلێمانی ناوبراو ناوی لەلیستی کاندیدەکان دەرھێنراوە و لەجێگای ئەو کەسێکی تر دانراوە کەبەووتەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەو کەسە گومانی لێدەکرێت ئەندامی لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆن بێت ئەو ھەڵوێستەی مەکتەبی سیاسی و عدنانی حمەی مینە عادل موراد توڕە دەکەن بەگوێرەی زانیارییە ڕۆژنامەوانیەکان چاوەڕوان دەکرێت ئەمجارە عادل موراد حیزبێکی نوێ پێکبھێنێت و سەرمەشقی ناڕازییەکانی ناو یەکێتی بکات بەڵام بەپێی ئەوەی ناوبراو یەکێکە لەدەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی و نزیکی بنەماڵەی تاڵەبانیە ڕەنگە ئەمجارەیان ئەو حیزبەکەی لەیەکێتی جیائەبێتەوە باڵی مەکتەبی سیاسی بەرەو پوکانەوە و لەناوچوون ببات دوای لادانیشی ئارام قادر خەبات لەڕوونکردنەوەیەکدا کەلەفەیس بووکی تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە تیایدا ھاتووە،.
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست
سڵاوێکی گەرم:
بۆ:سەرجەم ئەندامانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
ەتایبەتی لەسنوری ڕاپەڕین تایبەتتر بۆ ئەو ھەڤاڵانەی لەکاتی ھەڵبژاردنی ڕێکخستنەکان متمانەیەکی گەورەیان بەبەندە بەخشی توانیتان لەناو کاندیدەکان من بەئاستێکی باش بخەنە لیستی کاندیدە سە رکە وتووکانی سنوری ڕابە رین ئەوەش بۆ دڵسۆزی ئێوە ی بە ریز دەگەڕێتەوە ئەو متمانەیەی ئێوە بۆ من گەورەترین خەڵات و بەخشش بوو ھەروەھا ئەو دڵسۆزیی و متمانی ئێوە ی بەرێز سورترم دە کات لە سە ر خزمە ت کردن و خزمە ت کار بونم بە گە لەکە م . ھەڤاڵانی خۆشەویست دۆست و لایەنگرانی ی.ن.ک من بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری ئێوەی دڵسۆز و تێکۆشەرو خە لقی قارەمانی کوردستان فۆڕمی خۆکاندیدکردنم پڕکردەوە بۆ ئەندامێە تی لەخولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەسنوری مە لبە ندی ٢٤ ڕاپەرین بەڵام دوای بەدەست ھێنانی سەرکەوتنێکی گەورە بەپلەیەکی زۆر باش دەرچونم لە ھە لبزاردنی مە لبەند کە بە ٦٠% کە ناسراوە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەبێ ھەبوونی ھیچ ھۆکارێک ناوی منیان لەلیستی کاندیدەکان دەرھێناوە کە سیکی تری سە ر نە کە وتوو لە ھە لبزاردنە کان لە شوێنی من دانراوە ھەروەھا تائێستا لەلایەن بە ریز لێپسراوی مەڵبەندی ٢٤ ڕاپەرین دوای تێپە ر بونی ٨ڕۆز ئاگادارنەکراومەتەوە کەھۆکارەکەی چیە لەبەرئەوە دۆستانی ئازیز منیش نازانم چیتان پێ بڵێم کە بۆچی ناوی منیان لاداوە. بەرێزان ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەکێتی دەزانم ئێوەی تێکۆشەر زۆر نیگەران و دڵتەنگ بوونە و خەمگینن بەم ھەڵوێستە ھە ر لە بە ر رۆشنا سە ردان و تە لە فون و نامە و نارازی بەردەوامی ئێوەی خوشە ویست لە سە ر ئەو روداوە نارەوایە. من تەنھا ئەوەندە دەلێم کە لە بەرانبەر گەورەی و دڵسۆزتان جگە لەسوپاسکردنی بێ پایانم لە بەرانبەر ھەڵوێستی جوامێرانەتان شتێکی ترم پێ ناگوترێت ھەروەھا پێتان دەڵێم من وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی ی.ن.ک وەک چۆن لەڕابردوو لەخزمەتتاندا بووم و خوم بە خزمەت کارتان زانیوە ئێستاش و لەداھاتووش گەرمتر لەجاران لەخزمەتتاندام . سەبارەت بەو ناھەقیەش کە بەرانبەرم کرا من ھە مووی دەکەم بە قوربانی خوێنی شەھیدان و یەکێتی ناو یەکێتی و سەرکەتنی ی.ن.ک و کوردستان لەوە زیاتر ھیچ شتێکی تر ناڵێم، داواش لەئێوەی بەرێزیش دەکەم دان بەخۆتاندا بگرن ھە مووی بکەن بە قوربانی خوێنی شەھیدان ویە کێتی ناو ی.ن.ک. نابێت ئەوەش بە ھیچ جۆرێک دل سارد مان بکات ھەموشمان دەبێت دریزە بە خەبات و تێکۆشان بەدەین لە پێناو سەرکەوتنی ی.ن.ک چەسپانی دادپەروەری و نە ھێشتنی گە ندەلی ،
لەگەل رێزی برای دڵسۆزتان ئارام قادر خەبات
بەگوێرەی زانیارییەکان ھۆکاری ڕازی بوونی مەلا بەختیار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەئارام قادر خەبات لەمەراسیمی نەورۆزی ئەمساڵ لەقەندیل پێشکەشی کرد مەلا بەختیاری توڕە و نیگەران کردووە چونکە مەلا پێشتر لەئەنکەرە ووتارێکی خوێندەوە ھەوڵەکەی ئارام خەباتیش وەک ڕکابەری بۆ خۆی بینیوە....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست