کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕی پارتى بۆمانەوەى بارزانیە یان لابردنى یوسف محمد..

Saturday, 05/12/2015, 21:04


بەدرێژاى مێژووى پارتى هەمیشە کارى لەسەر ئەوە کردوە خۆى وەک حوکمڕانى یەکەم و خاوەن دەسەڵات بهێڵێتەوە لەوپێناوەشدا دەیان خیانەتى گەورەى نیشتمانی و نەتەوەیى گەورەی کردوە و هەمیشە بۆهێشتەنەوەى خۆى لەسەر کورسی دەسەڵات دەستى لەگەلڕ دوژمنانى میللەتى کوردا تێکەلڕ کردوە هەرلە سەردەمى مەلامستەفاوە کەبەردەوام نۆکەرو داردەستى ساواکى ئێران بوە هەتا مسعودى کوڕى کە دەست ماچ کەرى ێدام و پیاوانى بەعس بوە ‘ پارتى هەرکات زانیبێتى رٍکەبەرەکانى بەرەو بەهێزبوون چوون و هەبوونیان ئەبێتە هۆى لاوازى بنەماڵەى بارزانى و قەڵەم ڕەوییان هەوڵى تەسفیە حساب کردن و لەناو بردنى داون و بەهاوکارى نەیاران و دوژمناناى کوردى هەمیشە پیلانى لەدژیان گێڕاوە 
لەئێستاشدا کاتێک هێزێکى وەک بزووتنەوەى گۆڕان  سەرهەڵئەدات و هەولڕ ئەدات لەرٍێگەى خەباتى سیاسى و مەدەنى و دیموکراتیەوە ستۆپ بەو ستەمکارى و خۆسەپێنیەى پارتى و بنەماڵەى بارزانى بکات و کوردستان لە عەقڵیەتى دواکەوتوویى خێەڵایەتى و کۆیلایەتى و ئاغاگەری دابماڵێت 
هەولڕ ئەدات بەهەموو شێوەیەک دژایەتى بکات و هەبوونى لەسەرساحەى سیاسی کەم وکاڵ بکاتەوە تا نەبێتە رٍێگرێکى بەهیًز لەبەردەم خەونەکانى پارتیدا
 دواکارو دواکارتیان کەکردیان ڕێگری کردن بوو لە چوونەوەى سەرۆکى پەرٍلەمان و دەرکردنى وەزیرەکانى لە حکومەت 
لەڕێگەى ئەم کودەتاوە کەپارتى کردى مەسیجێکى دا بە گوێى گۆڕان ولایەنەکانى تردا کە هەرکەس بە دلڕ و دلڕخوازى پارتى قسەنەکات و نەجوڵێتەوە و بە ئاوازەکەى پارتى نەخوێنێ هەموو شتێکى لە دژ ئەکات تەنانەت هەڵگیرسانەوەى شەرٍى ناوخۆ و وێرانکردنى کوردستان
بۆیە ئەسڵى شەڕەکەى پارتى بۆ هەریسەکە بوو وە بۆ هێشتنەوە مسعودیەرزانى بوو بەسەرۆکى هەرێم لە کاتێکدا هیچ شەرعیەتێکى قانوونى ودیموکراتى نەماوەوە کورسیەکەى لە ق بوە 
پارتى ئەیزانى نە گۆڕان و نە سەرۆکى پەرٍلەمان مل نادەن بەپارتى و ئامادەنین کودەتا بکەن بەسەر یاسادا تا جا رێکى ترو بۆ دووساڵى تر ویلایەتە بەسەر چوەکەى مسعود بەرزانى درێژ بکەنەوە بۆ یە کەوتنە دژیایەتى کردنى گۆڕان و سەرۆکى پەڕلەمان 
ئەم یاریە خراپەى پارتى بۆمن گرنگ نیە چونکە پارتى بەردەوام هەوڵی داوە کورسى دەسەڵات لاى خۆى بهێڵتەوە و هەمیشە خۆى گەورەو سەردارى کوردستان بێت نە باگى بەیاساو نە بە دیموکراسیەت و نە بە پەڕلەمان نەبوە و نیە 
بەڵام ئەوەى بۆمن گرنگە ئەوەیە ئایا ئەو چوارلایەنەى کە پرۆژەیان هەبوو بۆهەمواری یاساى سەرۆکایەتى و گۆڕینى سیستمى سیاسیى و حوکمڕانى و بە دامەزراوەکردنى سەرجەم کایەکانى سیستمى حوکمڕانى لەکوردستان ئامادەن تەسلیمى پارتى بن یان بە هۆى هەڕەشەو کارەکانى پارتیەوە پاشگەزبوونەتەوە یان ڕێگەئەدەن بەپارتى هەرشتێکى ویست بیکات ئەنجامى بدات لە کاتێکدا پارتى کەمینەیەو ئەوانیش زۆرینەن 
بەم بێ دەنگیانەى ئێستایان بەتایبەتى یەکێتى و یەکگرتوو کە هیچ هەڵوێستێکى رٍوون و ڕاشکاوانەیان نیە بەرامبەر پارتى چونەتە سوڕی مت بوونى سیاسیەوە قبوڵی ئەم کارە ستمەکارانەى پارتى ئەکەن؟ وە کوردستان ئەخەنە ژێر عەقڵیەتى ستەمکارانەى پارتیەوە و شەقێک لە دیموکراسەتى و پەیام و پرۆژەکانى خۆشیان ئەدەن؟؟ ( عاقیبەت خێربێت )

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە