کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ورده‌کاریی ئاڵوگۆڕکردنی ده‌نگه‌کان به ده‌نگی ساخته‌ی مۆرکراو له‌لایه‌ن پارتی و بنه‌ماڵه‌وه‌

Saturday, 28/09/2013, 12:00









کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره‌ی که‌وه‌ک "مۆری ئه‌لیکترۆنی" به‌کاربردرا، له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، له هه‌رێمی کوردساتان-ه‌وه. ناوی ئینگلیزی ئامێره‌که Electronic Time Recorder که‌به کوردی ده‌بێته "تۆمارکه‌ری کات-ی ئه‌لیکترۆنی". ئه‌م ئامێره ته‌نها وه‌ک کاتژمێرێک وایه به‌جیاوازی توانای پرینتکردنی، واته ته‌بعکردنی، ئه‌و زانیارییه له‌سه‌ر کاغه‌ز. هه‌روه‌ک کاتژمێری دیوار و ده‌ست، له ڕێگه‌ی چه‌ند دوگمه‌یه‌که‌وه، ئه‌توانرێ ته‌نزیمبکرێ. ئه‌م ئامێره دروستکه‌ره‌که‌ی وڵاتی چیین-ه و زۆر به‌ئاسانی ئه‌توانرێ چ به‌ تاک و چ به ده‌رزه‌ن بکڕدرێت، ئیتر ئایا له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، وه‌ک له‌ڕێگه‌ی سایتی ئه‌لیبابای چینی و سایتی ئیبه‌ی ئه‌مه‌ریکی، یاخود ڕاسته‌وخۆ له وڵاتی چیین-وه. دیاره نرخی کڕینی یه‌ک ئامێر زۆرتره وه‌ک له‌وه‌ی به ده‌رزه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌ده‌رزه‌ن بکڕدرێت، نرخی ئامێرێکی نوێی تازه مۆدێل، وه‌ک S-690، خۆی له نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ دۆلاردا ده‌بینێته‌وه. بۆ زانیاری زیاتر و کڕینی ئه‌و ئامێره، تکایه سه‌یری ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه.




کاتێک که به‌شێوه‌یه‌کی کتوپڕ و دوو سێ ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان باسی "مۆری ئه‌لیکترۆنی"-م بیست له سایته‌کان، له دڵیخۆمدا وتم "پارتی بردییه‌وه!". ئاخر له‌خۆڕا ئه‌و هه‌سته‌م نه‌کرد؛ ئامێره‌که ته‌نها کات و ڕۆژی ده‌دا له کارتی ده‌نگه‌کان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کیش که ده‌لاله‌ت له بنکه‌ی شوێنی ده‌نگدانه‌که بدا، به‌ڵام وه‌ک پسپۆڕێکی بواری زانیاریی، پرسیم له‌خۆم، ده‌بێ سوودی ئه‌و زانیاریییه چی بووبێ؟ بۆچی ئه‌و زانیارییه ده‌درا له کارته‌کان؟ ئه‌وه‌ی که‌ بیستمن و خوێندمنه‌وه، وای ده‌رده‌خست که‌لایه‌نه‌کان له‌ژێر ئه‌و باوه‌ڕه‌دابووبن که به‌هۆی ئه‌و زانیارییه‌وه، ساخته‌کاریی نه‌هێڵن یاخود که‌میبکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر کارتێک ئه‌و زانیارییه‌ی پێوه نه‌بایه، به بڕوای ئه‌مان، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند که ئه‌و کارته له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌کان هێنراوه‌ته نێو سندوقه‌کان. دوایش بیستمان له چه‌ند لایه‌نێک، که چۆن جه‌ختیان له به‌کارهێنانی ئه‌و به‌ناو مۆره ده‌کرده‌وه. که‌واته وه‌ک گریمانه‌یه‌ک، ئه‌گه‌ر کارتێک ساخته‌ش بێ، به‌ڵام ئه‌م به‌ناو مۆره ئه‌لیکترۆنییه‌وه‌ی پێوه بێ، به ساخته ژمێر نه‌ده‌کرا. پاش که‌مێکی تر ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌م خاڵه و به‌وردی باسی ئه‌و ڕاستییه ده‌که‌ین که چۆن پارتی خۆڵی کرده نێوچاوی پارته‌کان و به هۆی ئه‌م مۆره‌وه، شه‌رعییه‌تی دایه ده‌نگه ساخته‌کانی خۆی و خۆیکرده‌وه پادشای هه‌رێمی کوردستان.




که‌واته شتێکی ئاساییه مرۆڤی موتته‌زین و هۆشمه‌ند له‌خۆی بپرسێ، ئایا ئه‌و زانیارییه‌ی که ده‌درا له‌و کارتانه، مۆر بوون؟ مۆر واته هێمایه‌کی دیاریکراوی جیاواز که، گه‌ر بکرێ، نه‌توانرێ به ئاسانی دوباره بکرێته‌وه، ده‌نا ئه‌و هێمایه ناکرێ ناوی لێبنرێ "مۆر". ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیارییه مۆر بوو، ئایا تاچه‌ند به هێز یاخود ئاڵۆز بوو؟ هه‌روه‌ها مرۆڤی هۆشمه‌ند ده‌بێ بپرسێ، ئایا ئه‌م مۆره یه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کیی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوو؟ به‌واتایه‌کی تر، تاچه‌ند لایه‌نه‌کان پشتیان به‌م مۆره به‌ستبوو؟




مۆر چه‌نده‌ها جۆی هه‌یه؛ مۆری مه‌عمولی، ئه‌وه‌ی که هێمایه‌کی ئاڵۆزه له‌سه‌ر پارچه لاستیکێک و له‌ڕێگه‌ی حیبره‌وه ده‌درێ له کاغه‌ز. مۆری هۆلۆگرافی Holography، ئه‌و مۆره‌یه که هێمایه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ئاڵۆزه و بیناییکردنی له گۆشه‌ی جیاوازه‌وه ده‌بێته هۆی گۆڕانی هێماکه به هێمایه‌کی تر له‌سه‌ر پاسپۆرت داده‌نرێ. هه‌روه‌ها چه‌ندین جۆری مۆری تر، وه‌ک کۆمپیوته‌ریی یاخود ئه‌لیکترۆنی. زانیاری کات و شوێن، له لایه‌ن ئامێرێکی چینی ٥٠ دۆلارییه‌وه! هه‌رگیز مۆر نه‌بوو. به‌ڵام له ژێر ناوێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری سه‌رنجڕاکێشدا ناسێنرا به لایه‌نه‌کان! ئاخر کاتێک که لایه‌نێک یاخود که‌سێک ده‌بیستێ "مۆری ئه‌لیکترۆنی" ئیتر جۆرێک له دڵنیایی دروستده‌کا. ئه‌گه‌ر ده‌نگێک ئه‌م مۆره موعجیزه‌یه‌ی پێوه بێ، به باوه‌‌ڕی بێئاگا و خه‌وتووه‌کان، نه‌ده‌کرا ساخته‌بێ!




ئه‌م جاره پارتی دیموکراتی کوردستان، چیدی پێویستیی به‌وه نه‌ما لایه‌نگرانی خۆی دوباره و سێباره بنێرێته‌وه بۆ ده‌نگدانی ساخته. ده‌ردی سه‌ریی شوشتنی په‌نجه به فاس و سابون و ئه‌و جۆره کاره ساختانه. با کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به هه‌وه‌سی خۆیان ده‌نگ بده‌ن، چونکه پارتی ده‌نگی "مۆرکراوی" حازری ئاماده‌کردبوو و زۆر به‌ئاسانی ئاڵوگۆڕی پێکردن، کاتی گواستنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، له بنکه‌ی ده‌نگدانه‌وه بۆ بنکه‌ی جیاکردنه‌وه و ژماردن. لێره‌دا پێویسته چه‌ند خاڵێک جیابکرێنه‌وه:




١/ پارتی کۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کاندا هه‌بووه، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌کانی خۆی.

٢/ له هیچ شوێنێکدا، ده‌نگدان له سه‌دا سه‌د نه‌بووه و ناشبێ، هه‌میشه له خواروو له ٨٠% بووه، له هه‌چ شوێنێکی جیهان. ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ خۆشکه‌ره بۆ ساخته‌کاریی، چونکه هه‌ڵه‌ له ساخته‌کردندا داده‌پۆشێ، واته که‌م و زۆریی کۆی ده‌نگه‌کان کێشه نابێ.

٣/ پارتی ده‌یزانی گۆڕان به هێزه و ئه‌توانێ له ڕێگه‌ی شه‌قامه‌وه زیانی توند به پارتی بگه‌ێنێ، ته‌نانه‌ت له هه‌ولێریش. که‌وابێ ئه‌م خاڵه ده‌بێ ڕه‌چاو بکرێ، کاتی ساخته‌کاریی ده‌نگ به‌خشینه‌وه له لایه‌ن پارتییه‌وه.

٤/ پارتی ده‌زانێ جه‌ماوه‌ری نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر زۆر به عه‌تفیشه‌وه جه‌ماوه‌ری پارتی هه‌ڵسه‌نگێنین، ناتوانین له ١٥%ی ده‌نگی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی بۆ بخه‌مڵێنین. ئه‌م خاڵه‌ش ده‌بوا ڕه‌چاو بکرابایه، چونکه کاتی ساخته‌کردنی ده‌نگه‌کان، ده‌نگدانێکی زۆر بۆ خۆی ده‌بووه گومان و کاره‌سات.

٥/ پارتی ده‌زانێ مه‌یته‌که‌ی مام جه‌لال له سه‌لاجه هه‌ڵگیراوه له ئه‌ڵمانیا و هه‌چ کاتێک مه‌یته‌که‌ی هێنرایه‌وه، زۆربه‌ی یه‌کێتییه‌کان خه‌باتیان ده‌گوازنه‌وه بۆ ناو گۆڕان. ئاشکرایه که ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیی و یه‌ک دوو هه‌ڤاڵی نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی زیانمه‌ند ده‌بن له پێشهاته‌یه‌كی وا، ئه‌مه‌ش وایکردووه ئه‌م لایه‌نانه زیاتر نزیک بنه‌وه له پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی. بۆ پارتی، یه‌کێتی ببێته ئۆپۆزیسیۆن زۆر باشتره، چونکه پشتگیریی ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مان بۆ پارتی، به‌های زیاتر ده‌بێ، به‌تایبه‌ت بۆ چاودێرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.




به‌و شێوه، پارتی دیموکراتی کوردستان، به ڕه‌چاوکردنی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌نگه‌ ساخته، مۆرکراوه‌کانی ئاماده کردبوو، به‌شێوه‌یه‌ک که، خۆی سه‌ربخا به شێوه‌یه‌ک که گوماناویی نه‌بێ، که گۆڕان بێده‌نگ بێ، که لایه‌نه‌کانی تر بێده‌نگ بن و دڵنیابن که، سوپاس بۆ مۆری ئه‌لکترۆنی، ده‌نگه‌کانی پارتی شه‌رعین. ئه‌و پارتی دیموکراتی کوردستان-ه‌ی که له هیچ کام له بۆنه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی نه‌یتوانی ١٠ هه‌زار که‌س کۆبکاته‌وه، بویه خاوه‌نی نێزیک ٧٠٠ هه‌زار ده‌نگی ڕاسته‌وخۆ به خۆی و ده‌یه‌ها هه‌زار ده‌نگی تر، به ناڕاسته‌وخۆ و له ڕیگه‌ی لیسته سێبه‌ره‌کانی خۆی.



بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به به‌ناو مۆری ئه‌لیکترۆنی، کلیک له‌و لینکه بکه:

http://www.alibaba.com/product

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە