شانۆگه‌رییه‌کی ئاستنزم و ئابڕووبه‌ر، لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ده‌زگای پاراستن!
Saturday, 12/10/2013, 12:00
پاش ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێر، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌رێم و جیهان، له دوو گۆشه‌ی جیاوازه‌وه هه‌واڵی ئه‌و کاره‌یان بڵاوکرده‌وه. ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌رێم، هه‌ردوو ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانه‌ی که خۆیان به سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌ناسێنن، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی راستودروست، پێش لێدوانی هیچ کام له ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی، حکومه‌ت و سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی پارتی له هه‌ولێر، که‌وتنه چه‌واشه‌کاریی و زینه‌به‌چاڵکردنی ئه‌و هه‌واڵه و لکاندنی به ڕێکخراوێکی تیرۆرستییه‌وه. له هه‌مان کاتدا، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌وروپا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مان، له بری چه‌واشه‌کاریی، هه‌واڵه‌که‌یان وه‌ک لێدوانی لایه‌نگرانی پارتی بڵاوده‌کرده‌وه، نه‌ک خۆڵکردنه‌چاوی خه‌ڵک و ده‌سته‌واژه‌ی بێ به‌ڵگه و نادروستی خۆ.
له کاتێکدا ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئاوێنه و لڤین پرێس، وه‌ک دوو ڕێکخراوی خۆبه‌سه‌ربه‌خۆ و خۆبه‌ئازادزان، له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی حیزبه‌کان، وه‌ک سبه‌ی و خه‌ندان، په‌یامێکی "ده‌سخۆشییکردن" ی ڕێکخراوێکی تیرۆستییان، بێ هیچ شه‌رم و ئابڕوویه‌ک، کرده هه‌واڵی له "ئه‌ستۆگرتنی ئه‌نجامدان"ی ته‌قینه‌وه‌کانی هه‌ولێر، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه به‌ناوبانگه‌کان، جه‌ختیان له‌وه ده‌کرده‌وه که تائه‌و کاته هیچ ڕێکخراوێک ددانی نه‌ناوه به ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره.
ئه‌مڕۆش، دوای ماوه‌یه‌کی کورت به‌سه‌ر ڕووداوی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌دا، ده‌زگا بێپرنسیپ و بێ ڕه‌وشته‌که‌ی پاراستنی پارتی له هه‌ولێر، به‌هامان شانۆگه‌رییه ئاستنزم و ئابڕووبه‌ره‌که‌ی گرووپه گومانوییه‌کی شێخ زانا، دانپیانانی سێ عه‌ره‌بی موسڵاویان وه‌ک ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه کرده شانۆگه‌رییه‌کی تری ئاستنزم و ئابڕووبه‌ر و له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه گه‌نده‌ڵه‌کانی هه‌رێمه‌وه بڵاوکرده‌وه.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، پێویسته ئه‌م پرسیارانه بورژێنن:
١- ئایا بۆچی له کاتێکدا تائێستا هیچ ڕێکخراوێکی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه خۆبه‌سه‌ربه‌خۆزان و خۆبه‌ئازادزانه‌کانی ئاوێنه، لڤین و هاوڵاتی ئه‌و هه‌واڵه‌یان، پاش گۆڕین و شێواندن، له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و پارتی له هه‌ولێر بڵاوکرده‌وه؟
٢- ئایا بۆچی هیچ کام له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا، له لێدوانی به‌رپرس و لایه‌نگرانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زیاتر، هیچ جۆره شتێکی تریان سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وانه بڵاونه‌کرده‌وه؟
٣- کامانه‌ن ئه‌و ڕێکخراوه بێلایه‌نانه‌ی که ئاگداری شێواز و میتۆدی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی مه‌سرور بارزانی بوون له‌و ته‌قینه‌وانه؟
٤- ئایا له هیچ وڵاتێکی دیموکرات، یاخود لانیکه‌م، نیمچه‌دیموکرات، به‌و شێوه که‌ربازاڕیی و ئاستنزمه لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوێکی به‌و شێوه ترسناک و گه‌وره‌یه، ده‌که‌نه‌وه؟ له ڕێگه‌ی "دانپیانان"، واته ئه‌شکه‌نجه‌دان و شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌رده‌می به‌عس؟
هه‌ربۆیه پێویسته کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان زۆر به گومانه‌وه هه‌واڵه‌کانی ئاوێنه، لڤین، هاوڵاتی، شارپرێس، سپینیوز و ئه‌وانه‌ی ترکه خۆیان به سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌ناسێنن، بخوێننه‌وه. چونکه ئه‌م ده‌زگایانه، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ به‌شدار نه‌بن له‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی هه‌رێم، ئه‌وا لانیکه‌م ڕه‌گ و بۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان گرتووه؛ ئه‌م ده‌زگای ڕاگه‌یاندنانه بوونه‌ته ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆی چه‌واشه‌کاریی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست