فه‌رهاد پیرباڵ: دۆڵ دڕا ته‌قه‌ی بڕا !
Saturday, 17/10/2009, 12:00
فه‌رهاد پیرباڵ سه‌ره‌تایه‌کی باشی هه‌بوو، نزیکه‌ی بیست ساڵێک پێش ئێستا دیوانی (ئێکزایل)ی فه‌رهاد پیرباڵ کۆمه‌ڵێک شیعری ساده و ڕوون، به‌ڵام پڕ له وێنه‌ی تازه بوو. به‌ڵێ، جێی ئومێد بوو. به‌ڵام ئیتر کورد به‌خت یاری نییه و ئه‌م هێلکه‌یه‌ش هه‌ڵی نه‌هێنا!
دوای ته‌واوکردنی خوێندن له پاریس، فه‌رهاد پیرباڵ گه‌ڕایه‌وه وڵات و له هه‌وڵیر له زانکۆ دامه‌زرا به مامۆستا. به‌ڵام مخابن، وای زانی مامۆستایه‌تی بۆ زاتی پاکی ئه‌و که‌مه و بووه به دکتۆر و زێتری لێ ده‌وه‌شێته‌وه! ئه‌وه بوو که‌وته سه‌ره‌تاتکێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که‌وته سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرا له نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته خوێرریه کوردکوژه‌که‌ی جه‌لال و مه‌سعوود. فه‌رهاد له پاره‌په‌یداکردندا بێ ئه‌مساله و به هیچ تێر نابێ. هه‌ر زوو تێگه‌یشت کام ئه‌ژدیها له‌سه‌ر گه‌نجینه گه‌وره‌که‌یه! بۆیه خۆی له سه‌رۆکی مافیا نێچیر بارزانی نزیک کرده‌وه. نێچیریش، به‌رامبه‌ر دوکانی "سه‌رده‌م" ی شێرکۆ بێکه‌س له هه‌ولێر دوکانێکی به ناوی " ماڵی شه‌ره‌فخانی بتلیسی" بۆ فه‌رهاد دانا. پاره‌یه‌کی زۆری بۆ ته‌رخان کرد. له‌و ماڵه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رهاد خه‌ریکی رابواردن بوو نیو هه‌نده خه‌ریکی کاری رۆشنبیری نه‌بوو. کاری فه‌رهاد به‌ناوی یاخیبوونه‌وه ئه‌وه بوو گه‌نجانی زانکۆ بۆ نێچیر کۆنترۆل بکا. هه‌ر بزووتنه‌وه‌ک له زانکۆ هه‌بوایه، فه‌رهاد خۆی ده‌کرده خاوه‌نی و خوێندکارانی به‌سته‌زمانیش وه‌دووی ده‌که‌وتن. که کار ده‌گه‌یشته ته‌قینه‌وه فه‌رهاد جوان و پوخته ده‌که‌وته سه‌ودا و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و زه‌رفێک پاره‌ی پێ له نێچیر وه‌رده‌گرت ریسه‌که ده‌بۆوه به خوری!
شه‌ڕی براکوژی هه‌ر خێری تیا نه‌بوو بۆ بازرگانانی شه‌ڕ، به‌ڵکو بۆ هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری خوێرریش نیعمه‌ت بوو. فه‌رهاد پیرباڵ، که له ڕووی زانسته‌وه هیچی پێ نه‌بوو، ویستی له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی گه‌نجانه‌وه هه‌میشه سه‌رنجی ده‌سه‌ڵات بۆ لای خۆی ڕاکێشێ. له‌مه‌دا زۆر سه‌رکه‌وت. رێگه‌که‌ی تر که فه‌رهاد گرتییه به‌ر زمانی پیس و بازاڕی بوو. من ماوه‌یه‌ک له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین بووم، نه‌ده‌کرا جارێکیش فه‌رهاد ببینم وه‌ک مامۆستا. که‌س نه‌یبیست فه‌رهاد وانه‌یه‌کی زانستانه به قوتابیان بڵێ و فێری مه‌عریفه‌تێکیان بکا. جار هه‌بوو به که‌چه نه‌عله‌یه‌ک، جار هه‌بوو به ورگی رووت و قووت له‌ناو قوتابییان، جاریش هه‌بوو له‌به‌ر ده‌رگای په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی خۆسووتاندنی ده‌کرد! رۆژێک له‌سه‌ر سنووری تورکیا قوونی ڕووتی نیشانی سه‌ربازانی تورک ده‌دا، رۆژێک هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد ئه‌گه‌ر فلان مامۆستا له زانکۆ ده‌رنه‌کرێ ئه‌من لۆ خۆ شفتی ده‌فرۆشم! ڕۆژه‌ک به فه‌رمانی نێچیر لیستی ساز ده‌کرد و له‌گه‌ڵ به‌هائه‌دین نووری به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌بوو، چه‌ندسه‌ت ده‌نگێکی ده‌هێنا و نامووسی ئۆپۆزسیۆنی ده‌برد! به‌کورتی هه‌موو شتێکی ده‌کرد مامۆستایه‌تی نه‌بێ!
هه‌ر مامۆستایه‌ک جددیی بوایه، فه‌رهاد دژایه‌تیی ده‌کرد و قوتابیانی لێ هان ده‌دا. به‌ڵام قه‌ت تخوونی خوودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌ده‌که‌وت که داروده‌سته‌ی سه‌عدی به‌رزنجی یا محه‌مه‌د خۆشناوی به‌سه‌ر زانکۆ‌دا سه‌پاندبوو. فه‌رهاد هه‌میشه و له هه‌موو قسه و نووسیناندا ئه‌وسا و ئێستاش به‌ڕێزه‌وه ناوی ئه‌و نێچیره نه‌خوێده‌واره‌ی ده‌هێنا و دێنێ، که خولقێنه‌ری هه‌موو کاره‌ساته‌کانی سیسته‌می خوێندن و ڕۆشنبیرییه.
بۆ خۆدزینه‌وه له کاری مامۆستایه‌تی، دوژمنایه‌تیی مامۆستایه‌کی به‌کار هێنا بۆ ده‌ست له کارکێشنانه‌وه. ئه‌وه بوو هه‌ڕه‌شه‌ی شفتیفرۆشتنی له میلله‌ت و ده‌وڵه‌ت کرد!!! ئیتر ئه‌وه چه‌ند ساڵه دختۆر فه‌رهاد له سه‌لاحه‌دین کار ناکا، به‌ڵام مانگانه‌که‌ی خۆی به زێده‌وه له زانکۆ وه‌رده‌گرێ به ئه‌مری نێچیروان. جا له کام زانکۆ پاره وه‌رناگرێ؟! له کام ته‌له‌فزیۆن به‌رنامه‌ی نییه؟! کێ ده‌وێرێ فه‌رهاد بتۆرێنێ؟! چما فه‌رهاد پێشه‌وای گه‌نجان نییه؟! ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی هه‌ڵبژاردندا ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی نه‌وشێروان مسته‌فاش(ک ن ن) بانگی کرد! ده‌زانن بۆچی؟! ته‌نیا بۆ خۆپاراستن له زمانه پیسه‌که‌ی!
ئه‌و جرت و فرته هه‌ر ده‌بوایه کۆتایی بێ! به‌ڵام چاوه‌ڕێ نه‌ده‌کرا ساخته‌چییه‌کی وه‌ک فه‌رهاد پیرباڵ وا زوو تێبکه‌وێ!!!. له ڕۆژانی هه‌ڵبژاردندا فه‌رهاد که بینیی نێچیروانی خانه‌خۆی له مه‌ترسیدایه، خۆی پێ نه‌گیرا و نان و نمه‌کی ئه‌وی بیر که‌وته‌وه و ئه‌و هه‌موو معاشه هه‌وه‌نته‌یه‌ی هاته‌وه به‌ر چاو، که‌وته بانگه‌شه بۆ لیستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه.
تۆ بڵێی جارێکی تر دختۆری شفتیفرۆش، فه‌رهاد پیرباڵ ، بتوانێ گه‌نجان فریو بدا؟! تۆ بڵێی چیتر بتوانێ به زماندرێژی و شانۆگه‌رییه‌کانی خۆی گێچه‌ل به مافیا بکا و پاره‌یان لێ به‌رداته‌وه؟! یا دۆڵ دڕا ته‌قه‌ی بڕا؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست