با سەرکردەکان لە خاکی ئێمە بە خاک نەسپێردرێن؟؟!!
Wednesday, 02/12/2009, 12:00
کێ لە ئێمە وێنەكانی ئێوەی بە سنگ و بەرۆکی یەوە هەڵنەواسیوە؟ .کام لە ئێمە وێنەکانی ئێوەی بە سنگی دیواری ماڵەکەیەوە هەڵنەواسیوە؟ کام لەئێمە وێنەی ئەو دوو سەرکردەیەی بە جامی ئوتۆمبێلەکای هەڵنەواسیوە؟ئەی سەرۆکەکانی وڵاتە خێر لە خۆنەدیوەکەم کام لە ئێمە شەڕی گەورەی لە سەر بیرو باوەڕە سەقەتەکانی ئێوە نەکردوە؟کام لە ئێمە لولەی تفەنگە کەی نەخستۆتە سەر دڵی براکەی لە بەر ئێوە؟؟ ئاخر بڵێن کام لە ئێمە بە وتار و درۆ رەنگاو رەنگەکانی ئێوە هەڵنەخەڵەتاوین؟بڵێن ئێوە کام لە ئێمە خاوەنی شەهید نین و بەرگریکاری وڵات نەبوین ...کێ لە ئێمە ئازار و ئەشکەنجەی سەردەمی بەعسی نەچەشتوە .. کێ لە ئێمە ئاڕم و سمبولی ئێوەی لە سەر دەست و سە ر دیواری ماڵەکەی نەنوسیوە..کام لە ئێمە جل شۆر و ناندەری سەردەمی شاختان نە بوە..کام لە ئێمە بۆ برسیەتی و روت و رەجاڵی ئێوە نەگریاوە..کام لەئێمە دەنگی بەڵێ ی نەدەتە حیزبەکانتان کام لەئێمە ماڵ وێران دەبەدەر نەکراوە لەسەر ئێوە ..کام لە ئێمە شوێنی قامچی و جەلادەکانی سەردەمی پێشوی بە لاشەیەوە نی یە؟؟....... کوا پەرسڤتان ؟؟کوا وەڵامتان؟؟؟ ..بەڵێ ئێمە هەمو شتێکمان کرد بۆ ئێوە گیانمان بە خشیو ماڵــمان سوتا.ژیانمان بەجارێ سەرگەردان بو هەر رۆژەو بۆ وڵاتێک دەربەدەر بوین وا لێک ترازاین. کە مەحاڵە جارێکی تر خۆمان بۆ کۆبکرێتەوە .وامان لێ هات نیشتمانیشمان لە بەر چاو ڕەش بو..هە مو شتێکمان کرد بە س سەرمان بۆ نەیار و دوژمن نەوی کرد.هەموشتێکمان کرد بەس نەچوینە ژێر رکێفی نەیاری ناحەز.. بەڵام ئێوە ئێمەتان لە بیرچۆوەو ئێمەتان وەلا نا و ئاگاتان لە ژیواو ژیانی میللەت نەما..بەهۆی سەرقاڵی بونی کارە قێزەونەکانی خۆتان .. بەڵێ ئێمەی هاونیشتمان خەڵکی ئەو وڵاتە هەمو باورودۆخ وسەردەمێکـمان بینی ..هەمو ئازارو کۆژانەکانی رابرودو رۆچۆوە هەناومانەوە..هەمو درۆکانی رابردو گوێ بیست بوین. لە هەمو فێڵ و تەڵەکەکانی سیاسەتی ئەو دو سەرکردە و دو زلحیزبەکە گەیشتین.. بەڵام تەواو ئێمە نابینە کەسی نمەک حەرام و کەسی بێ ئەمەک ئیتر تەواو ئێستا ئێمە وەکو مەحوی هوشیارین و و تێئەگەین کە سیاسەتی ئەو دو سەرکردەیە سەرابین .چونکە ئەوەندەی سەرکردەکانی میللەتی ئێمە ئەوەندەی لەبەردەم دنیای فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی وڵاتەکەی خۆیانن .ئەوەندە لەبەر دەم خزمەت راژە کردن و شۆرش نین بۆ گەلەکەیان. بۆیە ئەڵێن سەرۆکەکان هەڵەتان کرد. خۆشەویستی خۆتان لە دڵی خەڵکی کاڵ کردەوە.وێنا و سیمای خۆتان لە بەر چاوی میللەت گۆڕی.ئەوەتا من لە زاری هەزاران گەنجی هاونیشتمانەکەی خۆم گوێم لێیە ئەڵێن با سەرۆکەکان لە خاکە پیرۆزەکە ی کوردستان بەخاک نەسپێرێن.. بۆ ئەوەی خاک تێکەڵ نەکەین بە خیانەت.بۆنی ناخۆش لە خاکمان نەیەت. ئەزانی ئەم وتەیە چەند ئازار دەرە. گەلێک نەهی لە هاوخاکی و هاوکورد بکات.ئەزانی چەند ترسناکە سەرکردەیەک لە وڵاتی خۆی بەخاک نەسپێردرێ وخاکی خۆی ئامێزی بۆ نەکاتەوەو هاونیشتمانی خۆی نەیەڵن لە خاکی خۆی بنێژرێ و توڕی بدەن بۆ سەرزەمینێکی تر .. دە واز بێنن سەر کردەکانی وڵاتەکەی من با میللەت لە سەرزەمینێکی تر ناتان نێژێ و خاکی پیرۆزی خۆمان ئامێزتان بۆ بکاتەوە....سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست