کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وانه‌ی پێشوازیان له‌ تاڵه‌بانی کرد له‌هه‌ڵه‌بجه‌ تازه‌ خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه‌

Friday, 03/07/2009, 12:00


پاش ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌گشتی یه‌کێتی به‌تایبه‌تی به‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانیانی ئه‌و شاره‌ هه‌ندێک که‌س له‌خه‌ڵکی ئه‌و شێره‌ تازه‌ خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت تاڵه‌بانی ببێته‌ فریاد ڕه‌سیان ، وه‌کوو ئاشکرایه‌ که‌ هێنانی ئیران به‌ڕیبه‌رایه‌تی یه‌کێتیو پاتی بۆهه‌له‌بجه‌ بوه‌ هۆی کیمیاباران کردنی ئه‌و شاره‌ و ڕێگری کردن له‌ده‌رباز بوونی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ بۆده‌رباز بوون هۆکارێکی دیکه‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و هه‌موو قوربانه‌ی لێ بکه‌وێته‌وه‌ ، گووله‌ باران کردنی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ له‌ 16-3-2006 دا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیه‌وه‌و شه‌هید کردنی کورده‌ی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌کاتی خۆپیشاندان و پاشان سوکایه‌تی پیکردنی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن مه‌لابه‌ختیاره‌وه‌ که‌ڕای گه‌یاندبوو ئه‌وانه‌ی مێنو مینته‌که‌یان سوتاندوه‌و خۆپیشاندانیان کردوه‌ گێره‌شێوێن بوون نۆکه‌تی بێگانه‌ بوون ، له‌مێژوی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌روه‌ها پشت گوێ خستنی بریندارانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی کابینه‌که‌ی عومه‌ر فه‌تاح ، ئه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی ئه‌وشاره‌ ئاشکراده‌کات که‌ ده‌سه‌ڵات داران چه‌ند بێباکن له‌ بریندارانی ئه‌وشاره‌ و چه‌ند بێباکن له‌ توشبوانی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ به‌جۆره‌ها نه‌خۆشی دڕێژ خایه‌ن ، هه‌له‌بجه‌ کوردی به‌ دونیا ناساند و بۆهه‌تا هه‌تایه‌ بوه‌ قوربانی بۆ کورد ، که‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئاوڕێکیان له‌و شاره‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌ ، که‌ به‌کۆمه‌ل بوونه‌ قوربانی ،ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستان به‌گشتی و یه‌کێتی به‌تایبه‌تی به‌رده‌وام سوکایه‌تیان به‌ قوربانیانی ئه‌وشاره‌ کوردوه‌، و تاڵه‌بانی سکرتێری ئه‌و حیزبه‌ ، له‌پیناو مانه‌وه‌ی خۆیداو له‌پیناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌یدا ،چه‌نده‌ها سوکایه‌تی به‌ قوربانیان وخه‌ڵکی ئه‌و شێره‌ کردوه‌ ، وه‌کوو ئازاد کردنی فڕۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زان و که‌یم سه‌بتی و ڕێگری کردن له‌ جیبه‌جێکردنی یاسا به‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌وشاره‌دا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ بچوکترین ماف چاره‌سه‌ر کردنی بریندارانی ئه‌و شاره‌یه‌ پشت گوێ خراوه‌ ،
به‌درێژایی هه‌ژده‌ساڵ ده‌سه‌ڵات و ، له‌ماوه‌ی سه‌رکۆماریدا تاله‌بانی ته‌نها جارێک بریندارێکی ئه‌و شاره‌ی نه‌بینیوه‌و ، گوێی بۆ ئازاره‌کانیان نه‌گرتوه‌ ، که‌چی وێنه‌که‌ی ، له‌ده‌روازه‌ی ئه‌و شاره‌ برینداره‌دا ، هه‌لواسراوه‌، پاشان له‌م کاته‌داو بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌له‌نژاردن بێ ئه‌وه‌ی که‌ شه‌رم بکات له‌وه‌ی که‌ ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ی کیمیابارانی ئه‌و شاره‌ی کردوه‌ ، ئازادی کردوه‌ ، سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تاڵه‌بانی جێگای سه‌رسوڕمان نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وه‌ یه‌که‌مجار نیه‌ که‌ سوکایه‌تی به‌ قوربانیان ئه‌وشاره‌ ده‌کات ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕما ن و گومانه‌ پێشوازی کردنی هه‌ندێک له‌خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ یه‌ له‌ تاله‌بانی ، ئایا ئه‌و خه‌ڵکه‌ی پێشوازیان له‌ تاله‌بانی کردوه‌ ، بیریان له‌وه‌ کردوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و پێشوازی کردنه‌ واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
ئایا ده‌زانن پێشوازی کردن له‌تاڵه‌بانی واتای ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ڵی بۆ سه‌رۆک کۆمار ؟
مانای ئه‌وه‌یه‌ به‌ڵێ بۆ کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌؟
مانای ئه‌وه‌ی به‌ڵێ بۆ ئازاد کردنی فڕۆکه‌وانه‌که‌؟
مانای ئه‌وه‌یه‌ به‌ڵێ بۆ گولله‌ بارانکردنی خه‌ڵکی ئه‌و شێره‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیتیه‌وه‌ ؟
مانای ئه‌وه‌یه‌ به‌ڵێ بۆ پشت گوێخستنی بریندارانی ئه‌و شاره‌ ؟
بۆ ئه‌وه‌ی چیدی سوکایه‌تی به‌قوربانیانی ئه‌و شاره‌ نه‌کرێت و چیدی بریندارانی ئه‌وشاره‌ له‌ئازارا نه‌تلێنه‌وه‌ ، پێویسته‌ ، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ ، زیاتر هۆشیار بن و ، هه‌ژده‌ساڵ مه‌رگی به‌ره‌ده‌وام له‌وشێره‌ و ئازاد کردنی فڕۆکه‌وانه‌که‌ بکه‌نه‌ ده‌نگ و مۆرێک بنێن به‌ناوچه‌وانی ده‌سه‌ڵاتی ئیکسپایه‌ری ، یه‌کێتی و پارتی و ده‌نگ به‌ لیستێک بده‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی ، ئه‌و لیسته‌ی که‌ بوونه‌ هۆکارێک بۆ کیمیاباران کردنی ئه‌وشاره‌ و بوونه‌ته‌هۆی ژیان له‌ده‌ست دانی برینداران و ، هێشتنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ وێرانه‌یی ، و هه‌ژده‌ساڵه‌ بازرگانی به‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ده‌که‌ن و ، هه‌ڵه‌بجه‌ خۆی ، بریندارێکی بێ داوو ده‌رمان و بێ نه‌خۆشخانه‌و بێ ئاوو کاره‌بایه‌ ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە