چاكسازى یان زیندووكردنەوەى تەكەتتول
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
بێگومان (خویەك گرتى بەشیرى بەرىنادات بەپیرى) كاك كۆسرەت كاتێك پشتیوانى لێكرابۆئەوەى ببێت بەڕەمز لەناو ى ن ك بۆئەوەبوو خزمەتى یەكێتى بكات وهەموان بەیەك چاوسەیربكات وخۆى بەمەسئولى هەموان بزانێت ... دیارە نەیتوانى پەیڕەوى ئەم نەریتەىسەرووبكات بۆیە هەرزووكەوتەكارى تەكەتتولات وپیاوپیاوانێ لەناو یەكێتى وكڕین وفرۆشتن وبازرگانى كردن بەكادروپێشمەرگەوتەخشان وپەخشان كردنى سامانى یەكێتى بۆچەند كەسێكى دیاریكراووئەوانەى دەست لەسەرسنگن بۆى بەلام دیارە خۆشەویستى لەناو كادرولایەنگرانى یەكێتى ڕوو لەكزبوونە وتەنانەت چەندجارێك خۆى گوتویەتى ئێمەكۆتاییمان هاتووەو كەسمان لەگەل نەماوە تا واى لێهات لەهەمووشارووشارۆچكەكان تەكەتتولەكەى ڕوولەنەمانەوتەنانەت لەشارى هەولێریش بەرەوتوانەوەونەمان دەچێت بەهۆى ڕاوێژكارەخراپەكانى و هەلس وكەوتى خۆىكەبەردەوام پشتوانى لەم كەسانەدەكات كەلەناوجەماوەرپوولێكى قەلپ ناهێنن .. ئیترخۆىئەمانەدەناسێ . دواجاربەبیانووى جۆراوجۆریەكێك لەپیاوەكانى بەناوى م بەكر بێتەققە كەوتۆتە وێزەى كادرانى مەلبەندى 3ى هەولێر دەریان دەكات ودەلێت كاكەكان ڕازین وكەس قسەلەقسەم نەكات وخۆم دەزانم چى دەكەم ولەگەل د مجیدى كاك كۆسرەت بەڕاوێژ لەگەل كاك كۆسرەت لەشوێنى ئەوانەى دەریان دەكەن جارێكى تر كۆمەلێك ئەڵقە لەگوێىتەكەتتولەكەى خۆیان دێنن شوێنى ئەوانى تریان پێ پڕدەكەنەوە.. ئەوە چى یە چاكسازى ونوێبونەوە لەمەلبەندى هەولێر دەكات و وادەزانن خەلك نووستووەوكەس نازانى م بەكر چى دەكات .. سەرى زمان وبنى زمانى دژى تەكەتتولات قسەدەكات .. ئەى جەناب ئەوەى ئێستادەیكەیت چى لەتەكەتتولاتى ڕابردووكەمترە ؟ جالەهەمووى سەیرترئەوەیە دواى ئەوەى ئەم كارەى م بەكر تەواوبوو ئەویش تڕۆ دەكرێ لەبەرئەوەى لێرەو لەوێجەنابىبورهانى سەعید ێۆفى دەلى من بەپەلەم لەوەزارەت تەواو بم و دەبم بەمسئولى مەلبەندى 3ى هەولێر... كاك كۆسرەتیش گوتویەتى ئێمە كۆتاییمان هاتووە مەگەر بورهان بتوانى جارێكى تر تەكەتتولەكەمان زیندوبكاتەوە لەهەولێر دیارە م بەكر ئەم كارەى پێنەكرا هیچ نەما بۆى بكەم بەلام ئەگەر یەكێك هیچ نەبوو قەت نابى بەپیاو .لەسەرقسەى(د.مجیدى)عەلقەلەگوویو(مامۆستابكربَیتەقە)چەندین كادیرى باش ڕەوانەى ماڵەوەكراینەوەوجگەلەوەى بەشێكى زۆرى كادیرانیان لەناومەلبَەند دوورخستۆتەوەئەوەى كەلەتەكەتولەكەى ئەوان نەبووە. ئایائەمەچاكسازییەیان زیندووكردنەوەى تەكەتولەكەى(كۆسرەت)ە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
بێگومان زیندووكردنەوەى تەكەتوولەكەى(كۆسرەت)ە لەبەرئەوەى كۆسرەت جگەلەوەى بڕواى بەچاكسازى نیە تاكوئێستاش لەماناى چاكسازى نەگەیشتووە. ئەوەیەچاكسازییەكەى كۆسرەت ئەوەى بەدڵى نەبێت دەریدەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست