ئەوكاتەى وەزیرى تەندروستى چوارسەعات گفتوگۆى پەرلەمانى كرد لەبەرژەوەندى ناوچەكانى وەك ئێوە بۆ هەڵویستتان نەبوو ؟ وەڵامێك بۆ ئیحسانى مەلاف�
Wednesday, 11/02/2009, 12:00
دوێنى براى بەرێزو نووسەر ئیحسانى مەلافوئاد بابەتێكى لەم ماڵپەردا بڵاو كردۆتەوە لەژێرناوى (حاكمەكەى كفرى و وەزارەتى تەندروستى كەمێ رێز لەخەڵك بگرن) , ئێمە وەك وەزارەتى تەندروستى هەموو جۆرە رەخنەیەكى بناتنەرمان قبوڵە و رێزو حورەمەتیشمان بۆهەموو ئەو نووسەرانە هەیە كە رەخنەى بنیاتنەر دەگرن لەپێناو دەستنیشانكرنى هەركەم و كورییەك و لەهەركوییەك بەڵام پێویستیشە نووسەر زانیارى تەواوى هەبێت و ئاگادارى ووردەكارى بێت بۆئەوەى نەكەوێتە هەڵەوە , دیارە نووسەر لەو بابەتەدا كەوتۆتە هەندێ هەڵەو زانیارى ووردى دەست نەكەوتووە , بۆیەئێمە وەك وەزارەتى تەندروستى چەند روونكرنەوەیەك و وەڵامێك بۆ براى نووسەر دەخەینە ڕوو .
سەرەتا باس لەبلاوبوونەوەى نەخۆشى ئایدز دەكات گوایە بەبەربڵاوى بلاوبۆتەوە , بۆیە لەكاتى مارەبریندا دەبێ پشكنینى ئایدز لەگەرمیان ئەنجام بدرێت .
لەراستیدا لە كۆتایى ساڵى 2008 دا پەرلەمانى كوردستان یاسایەكى دەركرد كەپێویستە لەسەر هەموو ئەوانەى گریبەستى هاوسەریتى هاوسەرێتى ئەنجامدەدەن پشكنینى تالاسیمیاو ئایدزو ئیلتها ب كەبەد ڤایرۆسى ئەنجام بدەن لەهەموو شارو شارۆچكەكانى كوردستان بەبێ جیاوازى , ئەمەلەلایەك لەلایەكى ترەوە لەساڵى 1998 تاوەكو ئێستا تەنها 51 حالەتى ئایدز تۆماركراوە لەو51 حالەتە تەنها سێ حالەتى ناو هەرێم بووەو 48 حالەتى بیانى بووە , وەهەموو ئیجرائاتێكى پێویست گیراوەتە بەرو خەڵكە بیانییەكە رەوانەى وڵاتانى خۆیان كراونەتەوەو سێ حالەتەكەى هەرێمیش رێو شوێن و ئیجرائاتى پێویست گیراوەتە بەرو لەبەر پاراستنى نهێنى وردەكارى زیاتر ناخەینە ڕوو تەنهائەوەندە دەڵێن ئێستا هەرێمى كوردستان هیچ مەترسیەكى لەو بارەیەوە لەسەرنییەو خالییە لەو نەخۆشیییە .
نووسەر ئەگەر دەشڵێ كەمێ رێز لە خەڵك بگرن , ئەوا جەنابى قازى كفرى و وەزارەتى تەندروستى یاساى پەرلەمان جیبەجێدەكەن و زۆرترین رێژەى تالاسیمیاش لەناوچەى گەرمیانە و هاووڵاتیانى ئەو ناو چانەش لەبەر بەژەوەندى خۆیان پێویستە ئەم پشكنینە بكەن , ئەگەر باس لەنەبوونى ئامێرى پشكنینى لەو جۆرەو نەبوونى پزیشكى پێویست لەگەرمیان دەكات و دەڵێ وەزارەتى تەندروستى نەیتوانییوە پزیشك وئامێر دابین بكات , ئەوا ئیمە لەوەڵامدا دەڵێن وێراى داواى لیبوردن لەخەڵكى قارەمان و خۆڕاگرى گەرمیان كە پێویستەو ئەركیشە لەسەرشانى هەموومان باشترین خزمەتگوزارییان پیشكەش بكەین , وە ئیمە وەك وەزارەتى تەندروستى درێغیمان نەكردووەو هەوڵى بەردەواممان داوە و هەردوێنى 10 پزیشكى گشتى رەوانەى گەرمیان كراوە بەكفریشەوە وە ژمارەیەك پسۆریش رەوانە دەكرین ئەوەش بەهەوڵى شەخسى جەنابى وەزیرى تەندروستى بووەو لە كۆبوونەوەى لەگەڵ بەرێزان سەرۆكى حكومەت و جێگرى سەرۆكى حكومەت رەزامەندى وەرگیراوە كە ئەوپزیشكانەى دەنێردرێنە ئەو ناوچانە پارەى زیادیان بۆ خەرج بكرێت و ئەو كارەش جیبەجێكرا وەك گوتمان هەردوێنى 10 پزیشكى گشتى رەوانەى ئەو ناوچانە كران , سەبارەت بەئامێرى پشكنین بۆ پشكنینى هاوسەرێتیش ئەوا چەندین ئامێر بۆ ئەو ناوچانە دراوەتە تەندرەرو لە ئایندەیەكى نزیكدا دەركڕدرێت و رەوانەى ئەو ناوچانە دەكرێت , لێرەوەش داوا لەخەڵكى ئەو ناوچانە دەكەین لەبەر بەرژەوەندى و دواڕۆژى خۆیان و نەوەكانیان ئەو پشكنینانە ئەنجام بدەن ئەگەر ڕێگەى دووریش ببڕن تا ئەو ئامێرانە رەوانەى ئەو ناوچانە دەكرێن .
بەپێویستیشى دەزانیین ڕووى پرسیارمان بكەینە براى نووسەرو بڵێن ئەو كاتەى وەزیرى تەندروستى لەناو هۆڵى پەرلەمان بۆماوەى چوارسەعات گفتووگۆى پەرلەمانى كرد تەنها لەبەر ئەوەى باشترین خزمەتگوزارى تەندروستى بگاتە ئەوشوێنانەى وەك ناوچەكەى ئێوەو داویكردبوو كە پزیشكان بەگریبەست دابمەزرێن و لەكوێ وەزارەتى تەندروستى پێویستى بەپزیشك بێت رەوانەى ئەوێیان بكات و خزمەتگوزارى تەندروستى لەناوچە دوورە دەستەكان باشتربكرێت , لەناوپەرلەماندا ئەندام پەرلەمانە گەرمیانییەكان و ئەندام پەرلەمانەكانى خەڵكى شوێنە دوورە دەستەكان هیچ هەڵویستیان نەبووبەڵكودژایەتیشیان كرد بۆ تۆ وەك نووسەرێك هەڵویستێكت نەنواندو دوو وتارت نەنوسى و بڵێ ى بۆ دژایەتى پرۆژەیەك دەكەن كە لەبەرژەوەندى ناوچەكەى ئێمەو هەموو ناوچە دوورە دەستەكانە , بەڵام ئەوان لەبەر چاوى كامیراكان دژایەتى پرۆژەیەكیان كرد كە 100% لەبەرژەوەندى ناوچەكانى وەك ناوچەكەى ئێوەبوو و ئێوەمانانیش هیچ هەڵوێستێكتان نە بوو بۆیە ئێمە پێمان وانییە ئێوەمانان لەئێمە دلسۆزتربن بۆناوچەكەى خۆتان و هەموو ناوچە دوورە دەستەكان , وەئێمە لەهەوڵى بەردامداین و بەردەوامیش هەوڵدەدەین بۆ گەیاندنى باشترین خزمەتگوزارى تەندروستى و بەئەرك و واجبى سەرشانى خۆشمانى دەزانیین بەتایبەتى بۆخەڵكى قارەمان و خۆڕاگرى گەرمیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست