کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى و تەكەتولەكانى ناو یەكێتى لە لیواى 16 و فەرمانگەكانى تردا ئەفسەرێكى بەعسیان لە ئەفسەرێك كە پێشەرگە بوو بێت بێ باشترە

Thursday, 06/01/2011, 12:00


وەك لای هەمووان ئاشكرا بوو لە سەردەمى دەسەڵاتى سەدام حسێن و ڕژێمەكەیدا ئەو قوتابیانەى بەعسى نەبوونایە و دڵسۆز نەبوونایە بۆ بەعس و ئیتحادى نەبوونایە لە كۆلیژی سەربازى و پۆلیس وەرنەئەگیران بە تایبەتى قوتابى كورد لە پاش ڕاپەڕینی بەهاری 1991 وە مستەشارەكان و پیاوانى بەعس لە جیاتى ئەوەى سزا بدرێن كە خیانەتیان لە گەل و نیشتمان كردوە و دەستیان لە تاونەكانى بەعس هەبوو بەرامبەر گەلى كورد و لە بەرەى دووژمندا كاریان كردوە بە پێچەوانەوە یان لە جێگای باش كاریان پێدراوە یان مووچەى باش و دیوەخانانە و حیمایەیان بۆ دابین كراوە كە مووچەكانیان زیاترە لە وەى ئەدرێت بە وارسى شەهیدێك یان پێشمەرگەیەكى كەم ئەندام كەبەدەستى ئەوان شەهید بوون یان كەم ئەندام بوون .
ئەگەر چاو بە دەزگاى ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە دا بگێڕین دەبینین دەبنین پیاوەكانى بەعس لە جێگاى پێشمەرگە دانراون وەك سەركەوت حسەن كە پێشمەرگەی كۆن دڵسۆز بووە لادەبرێت و وەستاحەسن كە ماوەیەك پێشمەرگە بووە و دواتر باوەڕى بە كوردایەتى نەماوە وتەسلیم بە ڕژێم بوەتەوە و بووە بە تەوارى خزمەتى ڕژێمى كردوە لە شوێنى دەكرێت بە بەڕێوەبەرى ئاسایشى سلێمانى.
عمید ئاراس كە پێشمەرگەى كۆن بووە دەكرێت بە بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتووچۆی سلێمانى دواتر بە فەرمانى بەرهەم ساڵەح لادەبرێت و لیوا مەریوان لە جێگاى دادەنرێت كە پێشتر لە سوپاى بەعس بووە بۆ زیاتر ئاشنا بوون بەم قارەمان لە دواى پرۆسەى ئەنفالە بەدناوەكەى بەعس زیاتر لە 4000 گوندى كوردستان وێران كرا تەنها خانوەكەى ئەوان لە گوندى تافانى قەرەداغ نەڕوخێنرا ئەوەندە دڵسۆز بوون بۆ بەعس .
عقید عبدڕەزاق كەدەرچوی كۆلیژى سەربازی قەڵاچۆلان بوو لە فەرماندە فەوجى پۆلیسى بەرگرى پارێزگاى سلێمانى لادەبرێت مقدم ملكۆ كوڕى عومەرى ئاوەكەڵەى ئەفسەری ئەمنى پەروەردەی سلێمانى لە سەردەمى ڕژێم لە جێگاى دادەنرێت باوكى ناوبراو دژى هەموو ئەو مامۆستانە بوو كە نیشتمان پەروەر بوون .
كاوە بازیانى كە مەفرەزەى خاسە بوو دەستى لە شەهید كردنى پێشمەرگەدا هەبوو لە ناو هیچزى پێشمەرگەدا مووچەى باشى هەیە تەنانەت لە هەڵبژاردنى 25/ 7 / 2008 سەیارەیەكى تاهوى بەدیارى پێدراوە
لە پاش ڕوخانى ڕژێمى سەدام حسین لە سەردەتی هاوپەیمانان و دامەزراندنى حكومەتى عێراق لەو سەروبەندەى كەتاڵەبانى سەركۆمارى عێراقە چەندین وەزیرو ئەندام پەرلەمان كورد لە حكومەتى عێراق دا بوونیان هەبووە بە بیانووى جۆرا وجۆر زۆربەى ئەو ئەفسەرە كوردانەى كەپێشتر پێشمەرگە بوون لە لیواى 16 دوو دەخرێنەوە و عەرەب و توركمان لە جێگایان دائەنرێن , كەچی ئەو ئەفسەرانەى كە بەعسی بوون و تاپرۆسەى ئازادى عێراق كاریان لە سوپاى عێراق كردووە و بە شداربوون لە هەموو كردەوە سەربازیەكانی سوپای عێراق بەرامبەر گەلی كورد تاڵەبانى پاداشتیان ئەكات وەك ئەوەى زۆر بۆ كورد وكوردستان ماندو بووبن لە سلێمانى دەور و بەرى خانویان بۆ ئەكڕێت یان خانوویان بۆ بەكرێ دەگرێت , پێشمەرگە و كەس وكارى شەهیدان بە مووچەیكى كەم ڕازى دەكات ئەوەش بزانن ئەو زەویەى ناوى دەنێن پاداشت بۆ پێشمەرگەو شەهیدان پاداشت نیە چونكە لە گەڵ ئەوانیشدا سەدان جاش و كۆنە بەعسى وەك پێشمەرگە پاداشت كراون ئەو پاداشتەیان لە جێگاى باشتر پێ دراوە .
ئێستا لەنا یەكێتى دا سێ كۆمەڵ بە ئاشكرا بەرچاو دەكەوێت
1. كۆمەڵێك بەرپرسى بازرگانى كە بوون بە خاوەنى كۆمپانیا و بەنزینخانەو قاچاخچى نەوتى ڕەش .
2. كۆمەڵیك كۆنە جاش وبەعسى و ماستاوچى كە شوێن ومەكانەى باشیان پێدراوە لە پۆستە گرنگەكان دا .
3. كۆمەڵێك پێشمەرگەى دڵسۆز و ماندونەناس بۆ گەلەكەیان و پشتگوێ خراو لە لایەن یەكێتى و بەرپرسەكانیەوە گەر یەكێكیان لە جێگایەك كارێكى بە دەست بێت كۆنە جاش وبەعسى یەكان پلان دەگێڕن بۆ لابردنى وەك ئەفسەرەكانى لیواى 16 ى فرقەى چوارى سوپاى عێراق .






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە