کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چوار بەرپرسی یەكێتی لەمەڵبەندی31ی داقوق سەروچاوی گەنجێك دەشكێنن لەبەر ئەوەى له‌شفرۆشیان بۆ ناهێنێ

Saturday, 30/05/2009, 12:00


ئەمە هەواڵێكی راستییەو لەدوو مانگی رابوردوودا رویداوە.
(ئیدریس) جێگری یەكەمی مەڵبەندی 31ی داقوقی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و (حەمە سدیق) كە بە (ابو شەهید) ناسراوە كارگیڕی مەڵبەند، (نورەدین) ئەندام مەڵبەندو (عومەر عەلی رەزا) زاواى (د.ئاكۆ) بەرپرسی مەڵبەندو بەرپرسی بەشی سەربازی مەڵبەند، ئەم چوار بەرپرسە بەو گەنجە دەڵێن لەكەركوك و دووزەوە له‌شفرۆشمان بۆ بهێنە، چەند پارەت دەوێ دەدەینێ، بەڵام گەنجەكە لەبەر ئەوەى بە قسەیان ناكات، بۆیە بە پاسەوانەكانیان دەڵێن زۆری لێدەدەن و سەروچاوی دەشكێنن، بەڵام پاش ئەوەی گەنجەكە دەڕوات لەسەرەوە شكات دەكات، ئیدی لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە دروست دەكرێت و بۆ لێكۆڵینەوە سەردانی مەڵبەند دەكەن، ئیتر بۆ ماوەیەك لێكۆڵینەوە بەردەوام دەبێت بەڵام دەركەوت كە گەنجەكەیان تاوانبار كردووەو مەسئولەكانیش وەك بەرزەكی بانان بۆی دەرچوون، تەنها گەنجەكە نەبێت زیانێكی زۆرى كرد بەوەى زۆریان لێدابوو كە پێشیان وتبوو ناومان بهێنی دەتكوژین.
تێبینی/ هەموو ئەو زانیارییانە لەئەندامێكی ئەو مەڵبەندەوە وەرمگرتووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە