قەڵناشكە لە خۆی بە شكە
Tuesday, 05/05/2009, 12:00
قەڵناشكە لە خۆی بە شكە
رووەكێكی خۆڕسكە شێوەی لە كنگر دە چێت بەلاًم ناخوریًَت زوو باڵا دەكات و زوویش ووشكدەبێتەوە .كە ووشك بوەوە هەر بایەكی سوك دەیلەرێنێتەوەو لەگەڵ خۆیدا دەیبات,مەبەست لەم پەندە ئەوەیە : هەركەسێك تاوانێكی هەبێت هەمیشە گوێ قوڵاخەو لە خۆی بە شكە.
نەعامە:
گریمان ئەم ناوە لە (نەعم)ی عەرەبییەوە هاتوە.ئەگەروا بێت, ئەوە گریمانەی لێدەكرێت ئەم ئاژەڵە بێوەیە ئەوەندە قایل بوبێت بە بەختی خۆی و بۆ جارێكیش یاخی نەبوەو سەرپێچی نەكردووە لە دەوروبەرەكەی ورەوشی ژیانیو دەستی ناوە بە كڵاوەكەیەوە تا با نەیبات هەر بۆیەش وەها ساویلكەو نەفامە هەر كاتێك رووبەڕووی مەترسی بوەوە سەرە بچوكەكەی دەخاتە كونێكەوەو سەرتاپای لەشیشی لە دەرەوە جێدێڵێت وا دەزانێت حۆی لەدوژمنەكەی دەپارێزێت.چواندنی ئەم ئاژەڵەیش لەگەڵ مرۆڤدا زۆر ئاسانە بەوەی هەندێك لە خۆپەرستان و بەرژەوەندحوازانی لای خۆمان بە هەمان جۆر لە گشت بوارەكانی ژیاندا بۆ نمونەیش لە بواری ڕاگەیاندنا هەر خەریكی كاوێژكردنوماستاوساردكردنەوەیە گەرچی بانگەشەی سەربەخۆیی و ئازادیی بەرزكردوەتەوە بەڵام وادەزانێت خەڵكی نازانن لە ناو دەخواو لە پەڕیش دەخەوێت.......كەسێك كەسە ئەلفێكی بەسە.
روانگە:
لەبەرسەیوانی مانگ
وەستاومو
خەرمانەیەك هەستم لە هزرم ئاڵاندووە
سەریشم قورسە,,,,,,,,, قەرزاری تەنیا خۆمم,,,,,,,,ترسم لە كەسیش نییە,,هەموو لەشم كردووە بە چاو,,,, ئەو پەڵە دووكەڵەچڵكنانەی كە بوون بە هەوێنی هەور بەو دزێوی وناڕەحەتییەی لە بۆشایی نێوان هەسارەكاندابۆئەستێرەكانومانگوخۆردروستیان كردووە بەوفیگەرە ناهونەرییانەی سەر زەوی دەچوێنم كە پانتایی ژێرپێی مرۆڤیان وەكو سەرەوەی تەپڵی سەریا ن داگیركردووە,لە شێوەی تۆپەڵێكی تاریك خۆیان (كلكاندووە) بە پاشوپێشی گیاندارەكانو نێوەند سرووشتو گەردوونەوە ناوبەناوێك هەوڵی لەوتاندنی كەڤاڵی رەوتی بەرایی جوانبینی شێلودەكەن دەیانەوێ گریمانەیەك بۆ پەراوێزی وونی تراویلكەیان بڕێژن,ئەوەی دەنواڕم پەڵە تەڵخەكان خۆیان لەبەر شاڵاوی باهۆزدا ى راناگرن بۆتاوێكیش بێت ناتوانن قەشەنگی پەلكە زێڕینەكانی (خەرمانەی تارای گەردنی مانگ)لێم ناشارنەوە بە هەمان نیازیش خواستی تاساندنی چارەنوسی مەلۆتكەكانی ئەستێرەكانی نێو كوچەكانی رۆژ دەدەن تاكوئاڵۆشی پاساوی پارسەگكردنی دەمو ورگو گەڵوگیرفانیان بكەنە هاوكێشەی بوونەوە,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست