کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تورکیا به‌ ده‌ستی جاشه‌کانی ماڵی کورد تێکده‌دات

Sunday, 15/12/2013, 12:00






ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ مێژووییه‌ی هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌کانی کوردستان ودروستکردنی یه‌ک لیست له‌که‌رکوک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده‌ مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو کوردێکی دڵسۆز بوو، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ شه‌و وڕۆژێکدا ئه‌و خۆشییه‌مان بۆ نه‌ما وگه‌ڕاینه‌وه‌ خاڵی سفر وئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ گرنگه‌ تێکدرا وجارێکیتر هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ته‌نها به‌شداری ده‌که‌ن.

کێ بوو ماڵی کوردی تێکدا وبه‌ بێ شک لاوازی کوردی ده‌وێت؟ کێیه‌ هه‌موو کاتێ به‌رپرسه‌ له‌ شپرزه‌یی وناته‌بایی ماڵی کورد؟ به‌ بێ دوودڵی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانین.

به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ بۆچی پارتی له‌ ڕۆژی یه‌که‌مدا ڕازیبوو ودوای ڕۆژێک هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه؟ پارتی له‌ که‌رکوک زۆر لاوازه‌ وکراوه‌ته‌ ده‌رێ وڕاونراوه ‌، بۆیه‌ ده‌یه‌وێست ئه‌و عه‌یبه‌ بشارێته‌وه‌ وخۆی به‌ نیشتمان په‌روه‌ر ده‌ربخات.

یه‌ک ڕیزی ماڵی کورد ترس لای دوژمنه‌کانمان ده‌ورووژێنێت ونیگه‌رانیان ده‌کات، بۆیه‌ یه‌کسه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هاته‌ سه‌ر خه‌ت وپه‌یوه‌ندی به‌ پارتییه‌وه‌ کرد که‌ دارده‌ستیه‌تی ونیگه‌رانی خۆیانیان پیشاندا وئه‌مری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیار وهه‌نگاوه‌ گرنگه‌یاندا. له‌ هه‌مان کاتدا خۆیان لیستێکی عه‌ره‌بییان پێکهێنا.

لێره‌ پرسیارێکی گرنگتر دێته‌ ئاراوه‌ بۆچی لایه‌نه‌کانیتر به‌ بێ پارتی به‌رده‌وام نه‌بوون؟ کێشانه‌وه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامیش دوای پارتی به‌ته‌واوی ئه‌و بۆچوونه‌ وپلانه‌کانی تورکیا ئاشکرا ده‌کات، به‌تایبه‌ت هه‌موومان ئاگاداری ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ وده‌ستله‌ملانه‌ی پارته‌که‌ی ئه‌ردۆغان ویه‌کگرتووی ئیسلامین.

ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ پارتی د.نه‌جمه‌دینی کرده‌ به‌هانه‌ وکێشایه‌وه‌ به‌ڵام یه‌کێتی خۆشی هه‌مان هه‌نگاوینا وبه‌ته‌واوی لیسته‌که‌ی پووچه‌ڵ کرده‌وه‌ لێره‌ش پرسیارێکیتر سه‌ر قیت ده‌کاته‌وه‌ ڕووی خۆی له‌ یه‌کێتی ده‌کات ولێی ده‌پرسێت ئه‌ی تۆ بۆ..؟

وه‌ڵامه‌که‌ ئاسانه‌ ، چۆن پارتی خۆی خستۆته‌ خزمه‌تی تورکیا وبێدڵی ناکات وهه‌موو ئه‌جنداکانی جێبه‌جیده‌کات ئاواش یه‌کێتی بێ پارتی هیچ هه‌نگاوێکی پێنانرێت وله‌ ئه‌مری ده‌رناچێت. ئه‌و له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ وئه‌میش له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌ کۆنتڕۆڵ کراوه‌ وبۆ مه‌رامی تایبه‌ت به‌کار ده‌هێنرێت. چونکه‌ یه‌کێتی به‌ په‌یمانێکی ستراتیجی هه‌ردوو باڵی له‌ پشته‌وه‌ توند به‌ستراوه‌ وله‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئێستا له‌ گه‌رمه‌ی گفتوگۆی دامه‌زراندنی کابینه‌ی هه‌شتن ‌ چی بکه‌ن ئه‌گه‌ر پارتی خوا نه‌خواسته‌ نیگه‌ران بوو .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە