کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان یان پارتی گره‌وه‌که‌ ده‌باته‌وه‌!!

Saturday, 15/02/2014, 12:00




میلله‌تی کورد ڕۆژانه‌ به‌گه‌رمییه‌وه‌ چاویان بڕیوه‌ته‌ نزیکبوونه‌وه‌ وگفت وگۆکانی پارتی وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وئه‌نجامه‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ ودانشتنانه‌ نهێنیانه‌ . ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسووڕمان وسه‌رنج ڕاکێشه‌ ئه‌م نزیکبوونه‌وه‌یه‌ یه‌کێتی نیشتمانی زۆر نیگه‌ران کردووه‌ وتووشی ترس وله‌رزکردووه .




نازانم یه‌کێتی یان باره‌که‌ گۆڕاوه‌ یان هه‌ردووکیان ؟ . دیاره‌ ئه‌مه‌ هه‌مان یه‌کێتی نێیه‌ که‌ ده‌که‌وته‌ دووی نێچیرڤان به‌رزانی وسه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان ده‌کرد وداوای به‌شداریکردنیان له‌ حکوومه‌ت ده‌کرد ؟ یان ناچاربوون ونه‌یانده‌توانی له‌ ئه‌مری نێچیر ده‌ربچن ودڵی بشکێنن ؟ نه‌خێر ئێستا باره‌که‌ گۆڕاوه‌ ودۆڕاو وشکستخواردوو قه‌در وپایه‌ی له‌ چاو خه‌ڵک وحیزبه‌کان که‌می کردووه‌ وهاتۆته‌‌خوار . یه‌کێتیش باش ئه‌مه‌ ده‌زانێت ئه‌گه‌رچی دانی پێدا نانێت وبۆیه‌ مانگی دووجار په‌نا ده‌باته‌ به‌ر ئێرانی ته‌نها فریادڕه‌س .

ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ستی پێده‌کرێت پارتی به‌مه‌به‌ستی پاشقوللێگرتن وکات کوشتن تاکوو هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان وهه‌وڵی وه‌ڕه‌س وتووڕه‌کردنی گۆڕان ده‌دات ، که‌واته‌ پارتی به‌ناچاری به‌شداری به‌گۆڕان له‌ حکوومه‌ت ده‌کات ، گۆڕانیش زۆر به‌دپلۆماسییه‌ت ووچانێکی درێژه‌وه‌ دانی به‌خۆدا گرتووه‌ ، ئه‌گه‌رچی بێده‌نگی زۆریش ده‌بێته‌ عه‌یبه‌ ، چاو له‌ هه‌موو که‌م وکورتییه‌ وئیفلاسی بانقه‌کان ودواخستنی حکوومه‌ت وقه‌یرانه‌کانی به‌غدا ،سه‌رۆک حکوومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ر هه‌موو سه‌ڵاحیه‌تێکی به‌خۆ به‌خشیوه‌ ، پۆشیوه‌ چونکه‌ بڕیاری به‌شداریکردنی له‌ کابینه‌ی هه‌شت یه‌کلا کردۆته‌وه‌ .

ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌کرێت نێچیرڤان نایه‌وێت پۆستی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بداته‌ گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بابه‌تی نه‌وته‌وه‌ دووربێت ، بۆیه‌ خۆی یه‌کێتی هانده‌دات بۆ داواکردنی ئه‌و پۆسته‌ وبۆیه‌ش حکوومه‌تی دواخست وخه‌ریکه‌ گۆڕان به‌ ئه‌مری واقع ڕازی ده‌کات .

ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دڵسۆزی ئه‌م هه‌رێمه‌ لێی ده‌ترسێت په‌یمانێکی ئستراتیجیی نوێیه‌ له‌ نێوان گۆڕان وپارتیدا ، له‌شیوه‌ی په‌یمانه‌که‌ی تاڵه‌بانی ومه‌سعود به‌رزانی که‌ بووه‌ کاره‌سا‌تێکی کوشنده ومه‌رگی په‌رله‌مان ودیموکراسی لێکه‌وته‌وه‌ وله‌به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله‌ی به‌رزانی وشکستی یه‌کێتی شکایه‌وه‌ . بۆیه‌ ئێستا په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زێت وداوای قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌کانی ده‌کاته‌وه‌ .

تۆ بڵێی نه‌وشیروان وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌مان هه‌ڵه‌ی کوشنده‌ بکاته‌وه‌ که‌ نه‌ک ته‌نها مه‌رگی خۆی به‌ڵکوو هی ئازادی وهیوا وترووسکی ڕۆشنایی وئازادیخوازان ده‌گه‌یه‌نێت ؟.

بنه‌ماله‌ گره‌وی له‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵکردنی وه‌زیر وبه‌پرسه‌کانی گۆڕانی کردووه‌ گۆڕانیش ئاڵای چاکسازی به‌رزکردۆته‌وه‌ ، پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا په‌رپرسه‌کانی گۆڕان شایانی متمانه‌ی میلله‌تن وله‌ ئاستی پاره‌ وپوولدا به‌رزن ، لاواز ونه‌فس نزم نین ؟ ده‌بێ گۆڕان ئه‌وه‌مان به‌ کرده‌وه‌ بۆ بسه‌لمێنێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە