مالیکی کێشه گه‌وره‌که به‌بیری به‌رزانی دێنێته‌وه
Friday, 09/05/2014, 12:00
مه‌سعودبه‌رزانی زۆر نیگه‌رانه به قسه‌کانی مالیکی وورووژاندنی باسی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان ، هه‌روه‌ها مالیکی باسی سه‌رژمێری گشتی ده‌کات که هه‌نگاوێکی گرنگه بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی سه‌دوچلی ده‌ستووری عیراق که ماوه‌یه‌کی زۆری به‌سه‌ردا چووه وهه‌موو حکوومه‌ته‌کانی پێشووی عیراق به جێیا‌ن نه‌هێناوه .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کورد به‌سه‌نگێکی گرانه‌وه به‌شداری هه‌موو حکوومه‌ته‌کانی عیراقی دوای سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ ده‌کرد به‌ڵام ئه‌و مادده گرنگه به هه‌ڵواسراوی مایه‌وه وته‌نها وه‌کوو مه‌ره‌که‌ب له سه‌ر کاغه‌ز ماوه‌ته‌وه وهێشتا چاوی به ڕووناکی نه‌که‌وتووه ونه‌پشکۆته‌وه .
ئه‌م پرسه بابه‌تێکی نیشتمانی زۆر گرنگه بۆ میلله‌تی کورد به‌ڵام بۆچی کورد تاکوو ئێستا زۆر کاری له سه‌ر نه‌کردووه ؟
جێگه‌ی داخێکی گرانه ئه‌گه‌ر میلله‌ته‌که‌مان بزانێت هۆی که‌مته‌رخه‌می وپشتگوێ خستنی ئه‌م بابه‌ته گرنگه حکوومه‌ته‌کانی عیراق نین به‌ڵکوو به‌رپرسانی کوردن ، ئاوانه‌ی ڕۆژانه لاف وگه‌زافی کوردایه‌تی ونیشتمان په‌روه‌ریمان بۆ ده‌که‌ن . به جێنه‌هێنانی ئه‌م مادده گرنگه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی مه‌سعودبه‌رزانی . هه‌ر که‌سێ داوای مافێکی خۆی نه‌کات وله‌سه‌ری سوور نه‌بێت که‌سی بیانی بۆی جێبه‌جێ ناکات .
به‌رزانی له سه‌ر داوا وپێشنیاری ئه‌دۆغان ڕێککه‌وتن له ساڵی 2003دا ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ ماوه‌ی ده ساڵ ده‌بێ دوا بخرێت له به‌رانبه‌ر ڕێگادان به تجاره‌ت کردن . واته به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کانمان ئه‌و پرسه پیرۆزه‌یان به تجاره‌تی بنه‌ماڵه له گه‌ڵ تورکیا گۆڕییه‌وه ، ئه‌وه ده‌ساڵه‌که‌ش ته‌واو بوو به‌ڵام که‌س خۆی ناکاته خاوه‌نی ونایانه‌وێت باسیشی لێوه بکه‌ن . بۆیه‌ش به‌رزانی زۆر جار په‌نای بۆ دروستکردنی قه‌یرانی ده‌ستکردی له گه‌ڵ به‌غدا ومالیکی بردووه ودروست کردوه بۆ چه‌واکردنی میلله‌تی کورد وخستنی ئوباڵی دواخستنه‌که له‌سه‌ر حکوومه‌تی عیراق .
لایه‌نگرانی یه‌کێتی له که‌رکووک زۆر له پارتییه‌کان زۆرترن ئه‌مه‌س هۆیه‌کی گرنگیتره بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که له‌لایه‌ن به‌رزانییه‌وه . یه‌کێتی نیشتمانیش ئه‌م ساڵانه‌ی پێشوو ئه‌وه‌نده ملکه‌چ وسه‌رشۆڕی پارتی بووه نه‌ی وێراوه ئه‌و پرسه بورووژێنێت وکاری له سه‌ر بکات نه‌با خوانه‌خواسته پارتی په‌ست بێت . که‌واته هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات پارتی ویه‌کێتی به‌رپرسن به‌رانبه‌ر به میلله‌ت ومێژوو له ونکردنی مافی کورد وده‌ستهه‌ڵگرتن له به‌شێکی گه‌وره‌ی نیشتمان . ئه‌وه‌ی جێی داخ وسه‌رسووڕمانه به‌شێکی زۆری که‌رکوکیه‌کان له باتی سزادان زۆریان ده‌نگیان به‌م دوو حیزبه خاین ونیشتمان فرۆشانه داوه .
بابه‌تێکی تری گرنگ که پارتی دژی ده‌وستێته‌وه ونایه‌وێت ئه‌نجام بدرێت بابه‌تی سه‌رژمێری گشتییه که هه‌نگاوێکی سه‌ره‌کییه له بۆ مادده‌ی سه‌دوچل وله‌لایه‌کی دی ڕێگا له ته‌زویر وساخته‌کاریه‌کانیان ده‌گرێت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست