کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌مه‌ دیموکراسیتر چیتان ده‌وێت

Thursday, 22/05/2014, 12:00






له‌و کاته‌ی پارته‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانی هێڕشێکی ڕاگه‌یاندنی توند ونائه‌خلاقی ده‌کاته‌ سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان وبه‌دیکتاتۆر وتاک ڕه‌و ناوزه‌دی ده‌کات خۆی له‌ هه‌رێم به‌ بێ هیچ شه‌رم وحه‌یایه‌ک به‌ ڕۆژی ڕووناک هێڕشێکی سه‌ربازی وهێزه‌کانی ئاسایش ده‌کاته‌ سه‌ر پارتی چاره‌سه‌ری کوردستان له‌و شارانه‌ی بن ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌ ڕه‌نگ زه‌رده‌که‌ن هه‌ولێر دهۆک زاخۆ،چه‌نده‌ها که‌س ده‌ستگیر ده‌کات نامرۆڤانه‌ ده‌ستدرێژی ده‌کات ڕۆژنامه‌ داده‌خات ده‌رگاکانی باره‌گاکان داده‌خات ودوور له‌ عورف ویاسا حیزبه‌که‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌کات .

ئه‌م کرده‌وه‌ ناشایست ونالایقه‌ ئه‌م ڕه‌فتار وکرده‌وه‌ تیرۆرستانه‌ی پارتی هه‌ر له‌ پارتی خۆی ده‌وشێته‌وه‌ وهه‌موو گه‌لی کوردستان ، هه‌موو پارته‌ سیاسیه‌کانی کوردستان شاره‌زای بوون وزۆریان له‌م جۆره‌ جه‌ریمه‌ت وکاره‌ تیرۆرستانه‌ی پارتییان بینیوه، زۆریان ئه‌م دیموکراسییه‌ته‌ی پارتییان چه‌شتووه‌ ، ئه‌مه‌یه‌ دیموکراسییه‌تی بنه‌ماڵه‌ ، هه‌رکه‌سێ نازانێ دیموکراسییه‌ت چییه‌ با سه‌یری پارتی بکات . له‌مه‌ دیموکراسیتر چیتان ده‌وێت؟

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ پارتی چاره‌سه‌ری کوردستان له‌ په‌که‌که‌وه‌ نزیکه‌ یان هاوڕای سیا‌سه‌ته‌کانیه‌تی که‌واته‌ پارتی ئه‌م ئاژاوه‌ ونائارامییه‌ی به‌ ئه‌مری تورکیا هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ وئه‌نجام داوه‌ ، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ سه‌رانی پارتی خۆیا‌ن کردۆته‌ دارده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ لێدانی هه‌موو ئازادی خوازێک وهه‌موو ئه‌و پارتانه‌ی له‌ ناوچه‌ی زه‌رد سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن وکارده‌که‌ن وجه‌ماوه‌ر له‌ ده‌وریان کۆ ده‌بنه‌وه‌ . هه‌موو ئه‌وانه‌ی تورکیا به‌ دوژمنی گه‌وره‌ی کورد وکوردستان ده‌زانن .

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ دوژمنانه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌ی پارتی دژی ڕۆژئاوا ، ئه‌م په‌لاماروهێڕشه‌ی دژی پارتی چاره‌سه‌ر ڕێکه‌وته‌ له‌ گه‌ڵ یادی کۆمه‌ڵ کوژییه‌که‌ی هه‌ولێر پێش 17 ساڵ وپارتی به‌ بیبه‌زه‌یی دڕوندانه‌ دوور له‌ ڕه‌وشتی کوردانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی کورد به‌ ده‌یان ئه‌ندام ولایه‌نگری پارتی کرێکارانی کوردستانی ، ژن وپیاو ئه‌نفال کرد وله‌ گۆڕستانی به‌ کۆمه‌ڵ وهه‌ندێکیان زنده‌به‌چاڵ کران وئێستاشی له‌ گه‌ڵدابێت هێشتا که‌س چاره‌نووسیان نازانێت . بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی تۆڵه‌ی ئه‌نفال کراوانی به‌رزانیه‌کان به‌ ده‌ستی به‌عس له‌ لایه‌نگرانی په‌که‌که‌ وکوردی ڕۆژئاوا ده‌کاته‌وه‌ ، لایه‌نێکی کوردستانی له‌ به‌ر هاو خوێنی وهاوهه‌ستی وخه‌بات وکوردایه‌تی په‌نا بۆ هه‌رێمه‌که‌مان ببه‌ن وپارتیش به‌و شێوه‌یه‌ ڕه‌فتاریان له‌ گه‌ڵدا ده‌کات وله‌ ناویان ده‌بات . ئا ئه‌مه‌یه‌ کوردایه‌تی بنه‌ماڵه‌ . ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست حکوومه‌تی تورکیش بکه‌وتانایه‌ هه‌ر دووچاری ئه‌و چاره‌ نووسه‌ ده‌بوون ، ئینجا جیاوازی نێوان پارتی وده‌وڵه‌تی تورکی دوژمن چییه‌ ؟

ئه‌م په‌لاماره‌ دوڕندانه‌ی پارتی هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مه‌سعودبه‌رزانی پێش دوو ڕۆژ له‌ گه‌ڵ پارت ولایه‌نه‌ سیاسییه‌که‌نی کوردستان وجه‌خت له‌ یه‌ک ڕیزی ویه‌کخستنی ماڵی کورد ده‌کاته‌وه‌ . ئاوا ماڵی کورد ڕێکده‌خرێته‌وه‌ ؟
 وا دیاره‌ مه‌به‌ستی مه‌سعود له‌م یه‌کڕیزییه‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌کوو خۆی دژی باکوور وڕۆژئاوا هه‌ڵوێستی دوژمنانه‌یان هه‌بێت وچه‌پڵه‌ بۆ خه‌نده‌قه‌که‌ی لێبده‌ن . ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت پارتی هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات هه‌موو لایه‌نه‌کان یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ وگۆڕان بکاته‌ شه‌ریکی خۆی له‌ خیانه‌ته‌کانی دژی میلله‌تی کورد وله‌خزمه‌ت ده‌وڵه‌تی تورکدا . هه‌موووومان ده‌بێت به‌ هوشیارییه‌وه‌ له‌ مه‌به‌ست له‌ یه‌کڕیزی ماڵی کورد بڕوانین وتێبفکرین . هیوادارم پارته‌ سیاسیه‌کانی باکوور وڕۆژئاوا قه‌ت دانه‌به‌زنه‌ ئه‌و ئاسته‌ نزمه‌ی پارتی وچاویلێنه‌که‌ن وله‌ تۆڵه‌ وسزای سیاسی خۆیان به‌ دوور بگرن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە