کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی به‌ ناوی نه‌جمه‌دین ده‌شڵه‌ژێت

Saturday, 10/05/2014, 12:00




نه‌ک ته‌نها به‌ ناوی نه‌جمه‌دین پارتی به‌ بیستنی ناوی عادلیش تێکده‌چێت وده‌شڵه‌ژێت . له‌ به‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵی وناعه‌داله‌ته‌ی سه‌رانی پارتی له‌ کوردستان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن بۆیه‌ له‌ ووشه‌ی عادل ده‌چڵه‌کێنه‌وه‌ وترس دایانده‌گرێت ونیگه‌ران ده‌بن . بۆیه‌ش وا ڕقیان له‌ عادل مورادی سه‌کرده‌ی ناوداری یه‌کێتییه‌ ودژایه‌تی ده‌که‌ن . نه‌جمه‌دینیش پارێزگاری که‌رکووک چونکه‌ خه‌ڵک ده‌ڵێت عادیله‌ وکه‌رکووکیه‌کان به‌ عادلی ناو ده‌به‌ن بۆیه‌ له‌ لای بنه‌ماڵه نه‌ویستراوه‌ ودژایه‌تی ده‌کرێت وهێڕشی ده‌کرێته‌ سه‌ر .

پارتی به‌ پێشنیاره‌که‌ی عادل موراد به‌ ده‌ستنیشانکردنی نه‌جمه‌دین که‌ریم بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی عیراق وبه‌شایانترین که‌س بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌ قه‌ڵه‌می ده‌دات ، زۆر تووڕه‌ بوو وپاڵی به‌ مه‌سعود به‌رزانییه‌وه‌ نا بێته‌ سه‌ر خه‌ت وئه‌و قسانه‌ ڕه‌تبکاته‌وه‌ . ئه‌م قسه‌یه‌ی عادل مورادێش یه‌که‌م دانپێنانی به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتییه‌ به‌ ته‌واو بوونی تاڵه‌بانی وڕۆڵی تاڵه‌بانی وکۆتاهێنان به‌ سه‌رده‌مێکی ڕابوردوولادانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ . ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ نیشانه‌کانی گۆڕین وگۆڕانی حه‌تمی له‌ ژیاندا ، ژیانی تاک وکۆمه‌ڵگادا .

نازانم عادل موراد ته‌نها بۆ نیگه‌رانی پارتی ئه‌و پێشنیاره‌ی کردبوو یان ته‌نها بۆ ستایشکردنی نه‌جمه‌دین ، چونکه‌ وه‌کوو دیاره‌ له‌ قسه‌ی هه‌ندێ ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی به‌ ئه‌و باسه تووشی سه‌رسووڕمان بوون وبه‌ڕای سه‌رکردایه‌تی نازانن . ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ به‌رپرسیتر ئه‌و پۆسته‌ به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌کان به‌ مافی ڕه‌وای یه‌کێتی ده‌زانن .

به‌رزانی ئه‌و پۆسته‌ی وباسلێکردنی کرده‌ وه‌ره‌قه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو له‌ به‌ژه‌وه‌ندی خۆی وحیزبه‌که‌یدا وده‌یه‌وێت به‌ سه‌فقه‌یه‌کی سیاسی بیگۆڕیته‌وه ، وه‌کوو په‌یماننامه‌یه‌کی ئیستراتیجی نوێ . په‌یماننامه‌یه‌ک دان به‌ده‌ستووره‌ دواکه‌وتوه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ بنێت به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ .

پۆستی سه‌رۆک کۆماری عیراق پۆست وموڵکی هه‌موو کورده‌ ، به‌ هیچ پێوه‌رێک موڵکی هیچ که‌س وهیچ لایه‌نێک وهیچ حزبێک نییه‌ با کورد فێری کوردایه‌تی بێت وواز له‌ سه‌رده‌می حیزبایه‌تی وچاوچنۆکی وبه‌رژه‌وه‌ندی تاک وبنه‌ماڵه‌ بێنێن با به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد وکوردستاندا له‌و پۆسته‌ بڕوانین وبڕیاری له‌ سه‌ربده‌ین . له‌ ناو کوردا زۆر مرۆڤی به‌توانا وپسپۆر هه‌ن شایانی له‌و پۆسته‌ به‌رزترن ، به‌ڵام به‌نده‌ مه‌سعود به‌رزانی به‌ به‌هێزترین که‌س بۆ ئه‌و پۆسته‌ی به‌غدا ده‌بینم وپێشنیار ئه‌که‌م .

پۆستێکی سیادی له‌ به‌غدا ده‌توانرێت له‌ به‌ژه‌وه‌ندی کورددا به‌کاربهێنرێت بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ وپایه‌ی هه‌رێم له‌لای ده‌وڵه‌ته‌ ئیقلیمیه‌کان وله‌ هه‌موو جهاندا ، کورد چونکه‌ شه‌ریکه‌ له‌ حوکمی عیراقدا بۆی هه‌یه‌ داوای هه‌موو پۆستێکی سیادی بکات پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانیشی له‌ گه‌ڵدا بێت .

یه‌کێتی نیشتمانی نه‌ک که‌سی شایانی بۆ ئه‌و پۆسته‌ نییه‌ به‌ڵام به‌هۆی تێکچوونی ڕیزه‌کانی وململانیه‌ کوشنده‌کانی باڵه‌ زۆره‌کانی ده‌ستنیشانکردنی که‌سێک زۆر زه‌حمه‌ته‌ وزیاتر ڕیزه‌کانی تێکده‌دات وهه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ . ئه‌وه‌ هه‌شت مانگه‌ ده‌ستنیشانکردنی که‌سێک بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی پێناکرێت ئه‌ی چۆن ده‌بێت له‌ گه‌ڵ پۆستێکی گرنگی به‌غدا ؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە