کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژی31ی ئاب ڕۆژی شکست وشه‌رمه‌زاری

Sunday, 31/08/2014, 12:00






تاکوو مه‌سعودبه‌رزانی سه‌رۆکی ئه‌م هه‌رێمه‌ بێت حاڵمان ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت هه‌ر وا ده‌بێت. ئه‌ی ئینجا له‌مه‌ خراپتر چاوه‌ڕوانی چی بکه‌ین، له‌ کاره‌ساتێک رزگار نابین یه‌کێکی ترمان به‌سه‌ر دێت . به‌ڵام پارتی وسه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌و هه‌موو شکستانه‌ به‌سه‌رکه‌وتن له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن . مه‌گه‌ر شه‌رمه‌زاریه‌که‌ی سی ویه‌کی ئاب ڕۆژی ئابرووچونیان به‌ سیاسه‌ت وسه‌رکه‌وتن بۆخۆیان له‌قه‌ڵه‌م نه‌دا ؟

کێ بێجگه‌ له‌ مه‌سعودبه‌رزانی به‌رپرسه‌ ، له‌به‌شداریکردنی له‌یاریه‌ک گه‌وره‌ وهیچی لێنازانێت ، له‌ شکستی پێشمه‌رگه وشه‌ڕنه‌کردنی ‌، له‌ خوێنی سه‌ده‌ها لاو وجوانی ئه‌م میلله‌ته‌ له‌و هه‌موو کوڕه‌ هه‌ژار ونه‌گبه‌ته‌ که‌‌‌ به‌جوانه‌مه‌رگی به‌جێی هێشتین وسه‌ریان نایه‌وه‌ ؟ ئه‌رێ یه‌ک به‌رپرس وکوڕه‌ به‌رپرس شه‌هید بووه‌ یان به‌شداری شه‌ڕه‌کانیان کردووه‌ ؟ ئه‌و به‌رپرسی یه‌که‌مه‌ ده‌بێ ئه‌و یه‌که‌م که‌س دادگایی بکرێت به‌ڵام بۆ خۆڵ له‌ چاوکردنی خه‌ڵک لێپرسینه‌وه‌ له‌ هه‌ندێ به‌رپرسی حیزبی ده‌که‌ن، که‌س هه‌یه‌ نه‌زانێت به‌رپرسی حیزبی هیچ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ وزێڕه‌ڤانییه‌وه‌ نییه‌ ، ئه‌وان ته‌نها له‌ مه‌سعود ئه‌مر وه‌رده‌گرن.

کاره‌ساتی شکستی پێشمه‌رگه‌ وشه‌ڕنه‌کردن وبه‌ردانی گۆڕه‌پانه‌که‌ به‌ته‌واوی وکاره‌ساتی جه‌رگبڕی شنگال وبرا یه‌زیدێکان ئاشبه‌تاڵێکی تری بنه‌ماڵه‌یه‌‌ وئه‌فالێکی تره‌ وچه‌نده‌ها جار زیاتر برینه‌کانی قووڵ کردین وتووشی ئازارێکی کردین که‌ هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌بێ به‌ده‌ستیه‌وه‌ بناڵێنین وبتلێینه‌وه‌ .

میلله‌تی کورد ده‌بێ داوای به‌ سزا گه‌یاندنی به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌م ماڵوێرانییه‌ بکات که‌ خه‌ریک بوو هه‌ولێریش چۆڵ بکه‌ن . که‌ داعشی ڕه‌ش گه‌یشته‌ مه‌خمور زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی وسه‌رانی پارتی بۆ ڕاکردن خۆیان ئاماده‌ده‌کرد ، به‌تایبه‌ت سه‌رۆکی حکومه‌ته‌کامان به‌ ماڵ ومنداله‌وه‌ له‌ سنووریش ده‌رباز بووبون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی ومامی هه‌ریه‌که‌ سوپایه‌کی گه‌وره‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌ . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا نه‌گه‌یشتایه‌ ژنانی دهۆک وهه‌ولێریش به‌ ده‌ستی داعش کاره‌ساتی ژنه‌ یه‌زیدێکانیان به‌سه‌ر ده‌هات. ئه‌گه‌ر به‌رزانی هه‌ستی به‌به‌رپرسیارێتی کربایه‌ ده‌بوایه‌ یه‌کسه‌ر خۆی بکوژێت.

کورد له‌سایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیه‌وه‌ به‌ره‌و دواوه‌ هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی تاریک ونادیار نه‌ک ته‌نها یه‌ک سی ویه‌کی ئاب به‌ڵکوو هه‌موو ژیانمان ده‌بێته‌ ڕۆژی شکست وشه‌رمه‌زاری وکاره‌سات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە