کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی به‌رزانی له‌ نه‌ورۆزدا نه‌چوو بۆ ئامه‌د

Wednesday, 09/04/2014, 12:00







ساڵی پار ئه‌و کاته‌ی مه‌سعودبه‌رزانی بۆ بانگه‌شه‌کردن بۆ حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان ئاکپارتی ودژی حیزبه‌ کوردیه‌کان وچاوپێکه‌وتنی ئه‌ردۆگان وبۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێکی له‌ ده‌وردا بۆ چه‌پڵه‌ لێدان کۆبکاته‌وه‌ سه‌ردانی شاری ئامه‌دی کرد وئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها نا‌ڕه‌زایی حیزبه‌ کوردیه‌کانی باکووری لێکه‌وته‌وه‌ به‌ڵکوو ناڕه‌زایی میلیۆنه‌ها کوردی باکوور وهه‌موو به‌شه‌کانی تری کوردستان .

له‌و سه‌فه‌ره‌یدا مه‌سعود به‌ڵێنی به‌دانشتوانی ئامه‌ددا که‌له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز سه‌ردانی شاره‌که‌یان ده‌کات به‌ڵام نه‌ورۆز ده‌ربازبوو وبه‌ڵێنه‌که‌ی به‌رزانی وه‌کوو زۆر به‌ڵێنی تری به‌ر زه‌وی که‌وت .

چه‌ند ساڵێکی پێشتریش به‌رزانی به‌ڵێن وپه‌یمانی به‌ خه‌ڵکی کوردستاندا که‌ له‌نه‌ورۆزدا ده‌وڵه‌تی کوردی ئیعلان ده‌کرێت ، به‌ڵام ئه‌و عه‌هد وپه‌یمانه‌ش درۆ ده‌رچوو ووه‌کوو دیاره‌ ته‌نها چه‌واشه‌کردنی گه‌لی کوردستانی لێ مه‌به‌ست بوو‌ .ێ

به‌ڵام مه‌سعود بۆ له‌ نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ نه‌چوو بۆ ئا‌مه‌د وه‌کوو به‌ڵێنی دابوو ؟ له‌ بیری نه‌چووبوو ، به‌ڵکوو تووڕه‌ بوونی پارته‌ کوردیه‌کان وهه‌موو گه‌لی ئامه‌د له‌ به‌رزانی وئاماده‌نه‌بوونیان بۆ پێشوازی لێکردنی هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و بابه‌ته‌یه ، به‌ ئاشکرا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌رکرده‌ی ناسراوی باکوور چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ی دووباره‌ کردۆته‌وه‌ که‌ سه‌رده‌می ئاغایه‌تی له‌ ناو چووه وبه‌ حوکمی ئاغایه‌تی ڕزیو ڕازی نابن لێره‌ش دیاربوو قسه‌کان به‌ڕووی به‌رزانیدا

‌‌بوو هه‌ر وه‌ها ڕێ نه‌درا وه‌فدی پارتی قسهیه‌ک له‌و ئاهه‌نگه‌ میلیۆنییه‌ پێشکه‌س بکات . هه‌روه‌ها چوونه‌ ئامه‌د ناڕه‌زایی ئه‌ردۆغانی لێده‌که‌وێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش لای به‌رزانی قابیلی قه‌بوول نییه‌ وهه‌نگاوێک بێ ئافه‌رین وڕازیبوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا نانێت .

بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سعودبه‌رزانی له‌ نه‌ورۆزدا ئیحراج نه‌بێت وپرسیاره‌کان ڕووبه‌ڕووی نه‌بنه‌وه‌ وئه‌و بابه‌تانه‌ جارێکیتر نه‌ورووژرێن ده‌بوایه‌ قه‌یرانێک بێته‌ ئاراوه‌ خۆشی نه‌ورۆز وسۆز وپه‌یمانه‌کانی نه‌ورۆز له‌ بیری خه‌ڵک ببه‌نه‌وه‌ ده‌بوایه‌ قه‌یرانێکی گه‌وره‌ دروست بکرێت ئه‌م میلله‌ته‌ی پێوه‌ ئالووده‌ وخه‌ریک بکه‌ن ، بۆیه‌ قه‌یرانی دروستنه‌بوووونی حکوومه‌ت ودواتر قه‌یرانی تێکچوونی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ گه‌ڵ به‌غدا وقه‌یرانی موچه‌ وبرسیکردنی خه‌ڵک به‌دوای یه‌کدا دروستکرا وهێنرایه‌ ئاراوه‌ . هه‌ر بابه‌تێک قه‌یرانێکی بۆ دروستده‌کرێت . قه‌یرانێک ته‌واو نابێت قه‌یرانێکیتر دروست ده‌که‌ن . ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌ک ته‌نها له‌ سه‌ر دزی ودرۆ به‌ڵکوو به‌ قه‌یران ده‌ژیت و شایانی ئه‌وه‌یه‌ ناوی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یرانی لێبنرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە