په‌یه‌ده ده‌بێ له پارتی فێری دیموکراسییه‌ت بێت!!
Tuesday, 25/02/2014, 12:00
ده‌ست به‌سه‌را گرتنی کورد به سه‌ر زۆربه‌ی شار ودێهاته‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان ، خۆ به‌ڕێوه‌بردنێکی باش وبههێوا ، به‌پلان وبههێمنی وبهدڵسۆزی ، ده‌ست به‌چه‌ک دانی ژن وپیاوانی ناوچه‌که وبه‌رگری کردن له خاک وشه‌ره‌فی کوردان وڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزی تاریکی ووێرانکهری داعش وتیرۆرستانی به‌ره‌ی نوسره که به ئاشکرا بانگه‌وازی کورد کوشتن بڵاوده‌که‌نه‌وه وبهجیهادی ناوده‌به‌ن ، ئه‌م باره ده‌وڵه‌تی تورکیای شڵه‌ژاندووه وئێش وپێچی خستۆته ناو ئه‌نکه‌ره‌وه ، ئه‌وانیش دارده‌سته‌کانیان له ناوچه‌که هانده‌ده‌ن بۆ ئاژاوه نانه‌وه وتێکدانی ئه‌و باره ئارامییه‌ی له‌وێدا له ناو شاره کوردیه‌کاندا بڵاوبۆته‌وه ،
یه‌که‌م که‌س تورکیا له‌م بواره‌دا به‌کاری بێنێت بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانییه ، ئه‌مانیش ئه‌وه‌ی پێیان کراوه دریغیان نه‌کردووه ، له سنوور داخستن له جاش دروستکردن وئاژاوه‌نانه‌وه بێجگه له شه‌ڕێکی ڕاگه‌یاندنی ناحه‌ق وناهه‌موار .
پارتی هه‌موو سوپا ڕاگه‌یاندنه‌کانی خستۆته گه‌ڕ بۆ دژایه‌تیکردنی ئه‌م ئومێده‌ی بۆ میلله‌تی کورد سه‌ریهه‌ڵداوه وبهکوێرایی چاوی دوژمنان به‌رده‌وامه وڕۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزتره ، ڕۆژێ به تاکڕه‌و جارێ به حیزبی ترۆلیتار وتێکدانی یه‌ک ڕیزی کورد ناویده‌بات ، به‌تایبه‌ت دوای دروستکردنی دوو حکوومه‌ت له ناوچه‌که‌دا یه‌کێکیان له‌لایه‌ن ئافره‌تێکه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت زیاتر هه‌ردوو هاوپه‌یمانی دژ به‌کورد ، تورکیا وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی له‌ناخه‌وه پێکاوه . بۆیه‌ش بنه‌ماڵه هه‌وڵده‌دات هه‌موو حیزبه‌کانی کوردستان بکاته هاوڕای خۆی وه‌کوو دیاریشه یه‌کێتی نیشتمانی داماو جارێکی‌تر سازشێکی گه‌وره له سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه ده‌کات وه‌کوو ده‌یناسین وچاوه‌ڕوانده‌کرێت ملشۆڕدهبێت .
براده‌رانی ڕۆژئاوا ده‌توانن له‌و هه‌نگاوه دیموکراتیانه‌ی پارتی سوودببینن ئه‌گه‌ر ویستیان حوکمدارییه‌ک شیوه‌ی هه‌رێم به‌رپا بکه‌ن . هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده دیموکراسییه به ته‌نها له لایه‌ن مهسعودبهرزانییهوه به‌ڕێوه ده‌برێت به‌ڵام برازاکه‌ی هه‌ندێ جار ده‌توانێت نه‌وتی کوردستان به میزاجی خۆی له سه‌ر خاتری هه‌ندێ براده‌ری خۆشه‌ویست به‌هه‌رزانی بفرۆشێت ، مه‌سروری کوڕی بکوژ وببڕه ده‌سه‌ڵاتی ژیان ومردنی ئه‌م میلله‌ته‌ی به‌ده‌سته ، په‌رله‌مانمان هه‌یه به‌ڵام بۆچییه ئه‌وه‌تا وه‌کوو سکراب له‌وێ فڕێدراوه خوا ته‌مه‌نی هه‌رسێ بهرزانیهکه درێژکات پێویستیمان پێی نییه ، سه‌رۆکوه‌زیرانی کچ لێره شه‌رمێکی گه‌وره‌یه نه‌ک کچ به‌ڵکوو پیاویش بێجگه له نێچیرڤان به‌رزانی که‌سی تر شایانی پۆستی سه‌رۆکوه‌زیراندا نییه . براده‌ران ده‌بێ پاره‌یه‌کی زۆر بۆ ڕاگه‌یاند بخرێته کار بۆ ڕه‌ش به سپیکردن وبهعهکسهوهش ، له ڕه‌ش به سپیکردندا ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه وسه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆمار کردووه ، بۆ پیرۆزکردنی بنه‌ماله هه‌رکه‌سێ به خراپه له دڵیشه‌وه ناویان بێنێت یان ده‌می چه‌وت ده‌بێت یان کوتوپڕ ده‌مرێت ، چه‌پڵه‌لێدان بۆ بنه‌ماڵه له کاتی شکسته‌کانیشدا ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌مانه له خواوه حیکمه‌تێکی وایان هه‌یه نه هه‌ڵه ده‌که‌ن نه دزی نه‌درۆ . باسی نه‌وته‌که‌ش نابێت که‌س ئه‌م باسه بزانێت ، ئه‌مه نهێنی ده‌وڵه‌ته پاره‌که‌شی ده‌بێت لای دۆستێکی وه‌کوو تورکیا بشاردرێته‌وه بۆ ڕۆژانی ڕه‌ش وته‌نگانه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست