ئه‌مانه نه له خوا ده‌ترسن نه له مێژوو
Saturday, 03/05/2014, 12:00
نووسه‌ری ناوداری عه‌ره‌ب وبه‌ناوبانگی جه‌زایر ودۆستی کورد ئه‌حلام موسته‌غانمی ده‌ڵێت من ته‌نها له خوا ولهمێژوو ده‌ترسم ، ته‌نها مێژوو بۆی هه‌یه حوکمم به سه‌ردا بدات .
به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی وه‌کوو دیاره نه له‌خوا ده‌ترسن ونه باکیان له مێژووه ، ئه‌مه‌ش خوانه‌خواسته نه تۆمه‌ته ونه ڕایه‌کی ناحه‌زی دوژمنانه‌یه به‌ڵکوو به ئاشکرا له کردار وڕهفتارهکانیان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه .
ئه‌وه‌ی که‌مێ له خوا بترسێت نه دزی نه درۆ ده‌کات ، ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت وا به بێبه‌ها وسووکایه‌تی له خوێنی مرۆڤێکی بێگوناه ناڕوانێت وڕێپێنادات ، چۆن منداڵ به خۆشییه‌وه به بووکه شووشه یاری ده‌کات پیاوه‌کانی پارتی ئاوا به ژیان وکه‌رامه‌تی هه‌موو تاکێکی ئه‌م میلله‌ته یاری ده‌که‌ن وبه کوشتنیان دڵخۆش ده‌بن پێی مه‌ست ده‌بن ودهدهن له قاقای پێکه‌نین .
ئه‌وه‌ی له مێژوو بترسێت حساب بۆ هه‌موو هه‌نگاوێت ده‌ینێت ده‌کات بۆ هه‌موو قسه‌یه‌ک بۆ هه‌موو ڕه‌فتارێک وپهیوهندییهک له گه‌ڵ ده‌ور وبه‌ر . به‌ڵام ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه هه‌ڵده‌ینه‌وه بۆنێکی پیس دنیا ده‌گرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر چاوێکی پێدا بخشێنین بێجگه له خیانه‌ت وخۆفرۆشتن ومیلله‌ت فرۆشتن به ده‌گمه‌ن شتی‌تر به‌رچاو ده‌که‌وێت ، نه‌ک ته‌نها له به‌ر بیر وباوه‌ڕ له گه‌ڵ لایه‌ن وحیزبه کوردیه‌کاندا ناکۆک بوون به‌ڵکوو ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ دوژمنان درێژ کردووه دژێ لایه‌نێکی کوردی‌تر که له‌کاتی خه‌بات وتێکۆشان وکوردایهتیدا بووه دژی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان .
ئه‌و ده‌ست له ناو ده‌سته‌ی بنه‌ماڵه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا که ئێستا ده‌یبینین ودژایه‌تیکردنی کوردی باکوور وشه‌ڕ دژی گه‌ریلاکان ته‌نها بۆ ئافه‌رین وه‌رگرتنێک ، دژایه‌تی سه‌رکه‌وتنه‌کانی میلله‌ته‌که‌مان له ڕۆژئاوا وپیلانگێڕان وئاژاوه‌نانه‌وه وداننهنان به کانتۆنه‌کان ودواتریش هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌قی عه‌یب وشه‌رم له نێوان هه‌ردوو به‌شی ئازادی کوردستان ، له لای ئه‌وانه‌ی پارتی ده‌ناسن شتێکی نوێ نییه ، پێشتریش له کاتی قیاده موه‌قه‌ته وازیان له شه‌ڕی حکوومه‌تی عیراق هێنابوو به شانازییه‌وه ده‌س له ناو ده‌ست له‌گه‌ڵ پاسداران وسوپای ئێران له لایه شه‌رێ پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکراتی ئێرانیان ده‌کرد وهه‌ر وه‌ک چۆن ئێستا گه‌ریلاکانی په‌که‌که ته‌سلیم به تورکیا ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌و کاته‌ش پێسمه‌رگه‌کانی دیموکراتیان ڕاده‌ستی ئێران ده‌کرد یان خۆیان ده‌یانکوشتن ودژایهتییهکی گه‌وره‌یان دژی سه‌رکرده‌ی گه‌وره‌ی کورد شه‌هید قاسملۆ به‌رپا کردبوو هه‌ر وه‌ک چۆن ئێستا هێڕشی ناڕه‌وا ده‌که‌نه سه‌ر ساڵح موسلیم و بهتاکڕهو ناوی ده‌به‌ن هه‌ر وه‌ک بڵێی خۆیان زۆر دیموکراتن ، ئه‌گه‌ر چی له دژایه‌تی ئۆجه‌لانیش که‌مته‌رخه‌مییان نه‌کردووه . له لایه‌کیتر به ڕق وقینه‌وه شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی‌یان ده‌کرد وئهسیرهکانیان به چه‌کی ئارپیجی له ناوده‌برد . به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته به ده‌ستی ئه‌م جاشانه ده‌ربه‌ده‌ر بوون وئازاروئهشکهنجه دراون وله ناوبراون . ئه‌مانه موجرمی حه‌رب وکاتی ئاشتیشن .
هه‌ر که‌سێ هه‌ر لایه‌نێ هه‌ر حیزبێک به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت بکات ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که نه له خوا ونه له مێژوو ده‌ترسێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست