کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس هه‌م پارێزه‌ره‌ وهه‌م دادگا

Monday, 05/05/2014, 12:00







تۆمه‌تبارانی که‌یسی پێشمه‌رگه‌که‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌کدا باسی بێتاوانی وبێگوناهی خۆیان ده‌که‌ن له‌ کوشتنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ وده‌یانه‌وێت وا پیشانی دادگا ومیلله‌تی کوردی بده‌ن که‌ ئه‌وان چه‌ند ساوایه‌کی بێگوناهن به‌ختی ڕه‌شیان پاڵی پێوه‌ ناون به‌و ڕێگایه‌دا بڕۆن وپێشمه‌رگه‌که‌ی کۆمه‌ڵ به‌ناحه‌ق ڕێگای له‌م چوار منداڵه‌ گرتووه‌ وته‌عه‌دای لێکردوون وئه‌وانیش به‌ ناچاری ودیفاع له‌ خۆ کردن ته‌قه‌یان کردووه‌ .

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێریش عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت دێته‌ سه‌رخه‌ت وباس له‌ بێلایه‌نی تۆمه‌تباره‌کان ده‌کات ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکه‌ له‌ ده‌رکردن وپاککردنی ده‌ستی پارتی له‌م که‌یسه‌ له‌لایه‌ک وله‌قه‌ڵه‌مدانی ڕووداوه‌که‌ به‌ قه‌زا وقه‌ده‌ر له‌لایه‌کی تره‌وه‌ وبه‌م شێوه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووی حوکمێکی که‌م ده‌بنه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر حوکم دران .

به‌رپرسێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی قسه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس به‌ چیرۆکێکی ساخته‌ وبه‌لاڕێدابردنی که‌یسه‌که‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات .

ئه‌وه‌ی ده‌بێ بوترێت وبزانرێت به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی کۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و چیرۆکه‌ ساخته‌یه‌ی که‌ تۆمه‌تباران باسیده‌که‌ن وبه‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسیش به‌ ناحه‌ق خۆی تێ ده‌ئالێنی چیرۆکێکی ساخته‌ی سووکی دڕندانه‌یه‌ له‌لایه‌ن پارتی دیمکراتییه‌وه نووسراوه‌ ئاماده‌کراوه‌ ونه‌خشه‌ وپیلانی بۆ کێشراوه‌ وبه‌ ده‌ستی ئه‌و سه‌رسه‌ری وتیرۆرستانه‌وه‌ که‌ سه‌ر به‌ پاراستنن به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه‌ .

که‌ی کاری پۆلیسه‌ بڕیاربدات که‌ ئه‌و که‌سانه‌ سه‌ر به‌هیچ حیزبێک نین ودیفاعیان لێبکات ، ئه‌وه‌ کاری ئه‌و نییه‌ ، ئه‌وه‌ کاری دادگایه‌ به‌ڵام جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیش که‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ به‌ بێترس له‌ خوا وبه‌بێ وجدانی وبه‌ناحه‌ق خۆی کردووه‌ به‌ پارێزه‌ری ئه‌و پیاوکوژانه‌ وله‌هه‌مان کاتدا به‌ قازی وبڕیاری بێگوناهییان ده‌دات . له‌ وتارێکیتردا ئاماژه‌م به‌وه‌ کرد پارتی په‌نا بۆ سیناریۆکه‌ی یه‌کێتی له‌ کوشتن ودادگایی کردنه‌که‌ی بکوژه‌کانی کاوه‌ گه‌رمیانی ده‌بات وبه‌کار ده‌هێنێت .

پارتی به‌م تیرۆره‌ ئێستا تۆڵه‌ی له‌ به‌ ئۆپۆزسیۆن بوونی کۆمه‌ڵ له‌ کابینه‌ی حه‌وت کرده‌وه‌ له‌ هه‌مان کاتیشدا هه‌ڕه‌شه‌ وترساندن وڕێگرتنه‌ له‌ زیادبوونی ده‌نگه‌کانی وگه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م حیزبه‌ له‌ هه‌ولێر هه‌ر وه‌ک چۆن بۆ ترساندنی یه‌کگرتووی ئیسلامی هێڕشی کرده‌ سه‌ر باره‌گاکه‌یان له‌ دهۆک وزاخۆ . ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ میلله‌تی کورد له‌ گۆڕان ویه‌کگرتووش .

هیوادارین ، داواکارین کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ هیچ سه‌فقه‌یه‌کی سیاسی وسوڵحی عه‌شایری یان پوول وپاره‌ خوێنی ئه‌و شه‌هیده جوانه‌مه‌رگه‌‌ زوڵم لێکراوه‌ نه‌گۆڕێته‌وه‌ . ئه‌وه‌ شه‌هیدی کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ ته‌نها نییه‌ شه‌هێدێکی میلله‌تی کورده‌ ، نابێت ئه‌م حه‌قه‌ ‌به‌ ناحه‌ق وازی لێبهێنرێت وونبکرێت، نابێت خوێنی ئه‌م میلله‌ته‌ وا بێبه‌ها وسووک ته‌ماشا بکرێت ، با وه‌کوو په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش له‌ ناوچه‌وانی پارتی وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیدا بمێنێته‌وه‌ وبچێته‌ سه‌ر مێژووه‌ ڕه‌ش وشه‌رمه‌زارییه‌که‌یان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە