تاوان ، زام ، ژانێکی به‌رده‌وام
Monday, 14/04/2014, 12:00
یادکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی ده‌رحه‌قی میلله‌ته‌که‌م به ده‌ستی رژێمێکی چه‌په‌ڵی دڕونده ئه‌نجام دراوه ، یادکردنه‌وه‌ی زام وژان وڕۆژگارێکی ڕه‌ش وتاریکمانه . ئه‌و تاوانه‌ی نه‌ک ته‌نها پیاو به‌ڵکوو هه‌زاره‌ها ژن ومنداڵی ساوای بێگوناهیشی وه‌کوو گه‌رده‌لوولێک له گه‌ڵ خۆیدا ڕفاند وژێرخاک کرد . هه‌ندێ منداڵی بێ‌دایک وباوک وهه‌ندێ دایکی خاوه‌ن مێرد وچه‌ند منداڵێک به ته‌نها بۆ مه‌ینه‌تی وخه‌می دنیا له‌و کاره‌ساته‌ی که له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌گمه‌نه ماوه‌ته‌وه .
برین وزامهکانی ئه‌نفالی شوومی به‌دناو ژانێکی به‌رده‌وامه وله ناخه‌وه به دڵ ودهروونمانهوه نووساوه ونایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بێت وهیچ داک ودهرمانێکیش تاکوو ئێستا نه دۆزراوه‌ته‌وه بۆ ساڕێژکردن وکه‌مکردنه‌وه‌ی ژانه‌کان . نه‌گبه‌تی ئه‌م میلله‌ته نه‌ک ته‌نها ئه‌وه‌یه دوژمنه‌کانی درنده ونامرۆڤن به‌ڵکوو خه‌مساردی وبێههستکردنی به‌رپرسه‌کانی به به‌رپرسیارێتی زیاتر زامه‌کانی قوول کردووه وئێشهکانیشی زیاتر .
ئه‌وانه‌ی ، ئه‌و ده‌سته چه‌په‌ڵانه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌یان به ئه‌نجام گه‌یاندووه جاشه‌کان وموستهشارهکانی سه‌دام نه‌ک سزا نه‌دراون به‌ڵکوو به مه‌رحه‌مه‌تی به‌رپرسانی وده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌که‌مان پاداش کراون . فڕۆکه‌وانی عه‌ره‌ب کوردی غازباران کردووه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره دڵسۆزهکانمانهوه ئازاد کراون ویارمه‌تی دراون وڕه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی وکه‌ناری ئارام کراون . بۆچی کێ به‌رپرسه ؟ وه‌کوو دار وبه‌رد قسه‌یان پێناکرێت وله ئابرووچووندا له شه‌رمه‌زاریدا له هه‌ستکردن به خیانه‌ت وههڵهدا وه‌ڵامیان پێنادرێته‌وه . ئا ئه‌مانه‌ن برینه‌کان به بێ ساڕێژی ده‌هێڵێته‌وه وبه‌ده‌ستی ژانه‌کان ده‌تلێینه‌وه .
ئه‌نفالی ڕه‌ش به‌حه‌قی میلله‌ته‌که‌م هێشتا به‌رده‌وامه وکۆتایی نه‌هاتووه . کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ئێستا که‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوی سوپای ده‌وڵه‌تی تورک وگرووپه تیرورستهکهی داعش که خوێن وماڵی کوردی حه‌ڵال کردووه له لایه‌ک وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی وسه‌رانی پارتی له‌لایه‌کی تره‌وه که چاڵێکی گه‌وره بۆ ڕێگرتن له براکانمان وبرسیکردنیان هه‌ڵده‌کۆڵن . له هه‌موو لایه‌که‌وه گه‌مارۆ دراون هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مان وجینۆسایدیان له‌سه‌ره ، کوردیش هه‌میشه ته‌نیایه وته‌نیا بووه به‌ڵام پاڵه‌وانانه کوردئاسایی وه‌کوو پاڵه‌وانانی قه‌ڵای دمدم ژن وپیاو به‌ره‌نگاری ئه‌و ڕه‌شه‌بایه ئه‌و هه‌موو دوژمن وجاشانه بوونه‌ته‌وه وبه‌خوێن وخه‌بات لاپه‌ڕه‌یه‌کی گه‌ش وڕووناک ، داستانێک بۆ مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌نووسنه‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست