کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی به‌رده‌وامه‌ له‌ تیرۆر وتاوان

Thursday, 01/05/2014, 12:00






پارتی له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا تاوانێکی تر وتیرۆرێکی تری به‌ ئه‌نجام گه‌یاند. هاوڵاتییه‌کی بێگوناه به‌ بێ هێچ تاوانێک ته‌نها بیری جیاواز به‌ ده‌ستی چڵکاوخۆره‌کانی پارتی دیموکراتی سووکایه‌تی پی ده‌کرێت و ده‌کوژرێت. ئه‌مه‌ پێشێلکردنی مرۆڤایه‌تی ، مافی مرۆڤه‌ ، ئه‌مه‌ بێبه‌هایی مرۆڤمان پێپیشان ده‌دات له‌ سایه‌ی حوکمی بنه‌ماڵه‌یی وعه‌شایری دواکه‌وتوو. ئه‌مه‌ زوڵمێکی گه‌وره‌یه‌‌ ده‌ستدرێژی کردنێکی ناڕه‌وایه‌ ئیهانه‌کردن وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ هه‌موو تاکێکی ئه‌م میلله‌ته‌یه‌ .

ئه‌نجامدانی ئه‌م جه‌ریمه‌ت وتاوانه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نامه‌یه‌که‌ له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌ بۆ هه‌موو گه‌لی کوردستان ، ئه‌م نامه‌یه‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین به‌ڵام با که‌س به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چیت وباوه‌ڕ بکات که‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ دیموکراسییه‌ وڕای جیاواز ڕێگای پێدراوه‌ .

چه‌ته‌ وجاش وچڵکاوخۆره‌کانی پارتی فێری خوێن ڕشتن وکورد کوشتن بوون وناتوانن وازی لێبهێنن . ئه‌مه‌ش نه‌ یه‌که‌م بێگوناهی شه‌هیده‌ به‌ ده‌ستی پارتییه‌وه‌ ونه‌ ئاخریشیه‌تی ، بۆیه‌ش بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ده‌ست وپێی دادگایان به‌ستۆته‌وه وله‌ کاریان خستووه‌ .

به‌تایبه‌ت له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌ موو ساڵێ پارتی ده‌ستی ده‌چێته‌ خوێنی به‌ لای که‌مه‌وه‌ هاوڵاتییه‌کی ئه‌م هه‌رێمه‌مان ، ئه‌مه‌ش بۆ په‌ستکردن وتێکدانی خۆشی خه‌ڵکه‌ ، ئه‌مه‌ش بۆ به‌لابردنی چاودێری خه‌ڵک وحیزبه‌کانه‌ له‌ به‌ڕیوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ، له‌ ته‌زویر کردن وساخته‌کاریه‌کانی پارتی ، ئه‌مه‌ دوای ڕاگه‌یاندنی چه‌ند پارت ولایه‌نێک دێت که‌ کۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌کێکیانه‌ وهوشدارییان داوه‌ته‌ کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ ئاماده‌کاری پارتی بۆ ته‌زویر له‌ کۆتا کاته‌کانی هه‌ڵبژاردندا .

مه‌سعود به‌رزانی چه‌ند جاڕێک سۆزی حه‌رامکردنی خوێنی کوردی داوه‌ به‌ ڵام قه‌ت نه‌ سۆز ونه‌بڕیاره‌کانی به‌ جێ دێنێت وبه‌ده‌ستی حیزبه‌که‌یه‌وه‌ ئه‌م که‌تنه‌ کراوه‌ وئه‌م گوناهه‌ ئه‌نجامدراوه‌ وئه‌ویش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌ .

پارتی جاران به‌ حیزبی درۆ ودراو ناسراو بوو ، ئێستاش به‌لێهاتوویی دوو وشه‌ی تیرۆر وتاوانیشی بۆ خۆی به‌ ده‌ستهێنا .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە