کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چی له‌ سه‌ر سامانی به‌رزانی ئه‌زانی

Tuesday, 13/05/2014, 12:00






ده‌زگای ده‌سپاکی هه‌رێم که‌ کیسه‌ڵ ئاسا ده‌جووڵێت دانبه‌وه‌دا ده‌نێت که‌ مه‌سعودبه‌رزانی دوای سێ مانگ له‌ وه‌رگرتنی فۆرمی ئاشکراکردنی مو‌ڵک وسه‌روه‌ت وسامانه‌که‌ی به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامی نه‌داته‌وه‌ وفۆرمه‌که‌ی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌ . ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا خۆدزینه‌وه‌یه‌ ، که‌مته‌رخه‌مییه‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌یاساکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت . ئه‌وه‌ی هه‌موو فۆرمه‌کانی پڕ کردۆته‌وه‌ ده‌سته‌ی دادوه‌رانه‌ ، ئه‌وه‌ش چونکه ‌کاتیان زۆره‌ نه‌ کار ونه‌بار ، چونکه‌ شوکر کوردستان ئارامه‌ گورگ ومه‌ڕ پێکه‌وه‌ ئه‌ژین وئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته‌ شتێ قه‌وما ئه‌وه‌ به‌ هه‌ندێ جار به‌هه‌ڕه‌شه‌ی حیزبی وڕێگای عه‌شایری چاره‌ ده‌کرێت وبه‌هه‌ندێ پاره‌ ده‌بڕێته‌وه‌ وپێویست به‌ دادگا ودادوه‌ر ناکات .

که‌سێک به‌رپرسی یه‌که‌می شوێنێک بێت ده‌بێ خۆی نموونه‌ وپێشه‌نگ بێت ، وله‌ماوه‌ی مانگێ که‌متر هه‌موو وه‌ڵامه‌کانی بدایاته‌وه‌ وئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی ئاشکرای بکردایه‌ ، به‌ڵام بۆ وبه‌ چ هۆیه‌ک به‌رزانی ده‌یه‌وێت دکتاتۆریه‌ته‌که‌ی خۆی بسه‌پێنێت وله‌و ڕاپرسییه‌ خۆی بدزێته‌وه‌ ، تا که‌ی ده‌توانێت سه‌رپێچی یاسا بکات ؟

له‌وانه‌شه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بێت که‌ ئێمه‌ بیری لێده‌که‌ینه‌وه‌ وزوڵم له‌ ‌پیاوه‌که‌ ده‌که‌ین ، له‌وانه‌یه‌ که‌می کات ڕۆڵێکی له‌م دواکه‌وتنه‌ هه‌بێت . کێ ئه‌زانێ به‌رزانی چه‌ندی هه‌یه‌ وموچه‌که‌ی چه‌نده‌ وله‌م ساڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته‌ ده‌ست چه‌ندی کۆکردۆته‌وه‌ وچه‌ندی به‌ده‌ست هێناوه‌ ، بێئه‌وه‌ی خۆی ئاگای لێبێت له‌لایه‌ن نێچیرڤانی برازایه‌وه‌ چه‌ندی بۆ خراوه‌ته‌ سه‌ر حسابه‌که ی ‌، چه‌ند پارچه‌ زه‌ویی پێشکه‌شکراوه‌ وزه‌وتکردییه‌ خاوه‌نی چه‌ند خانووه‌ هه‌ر ده‌بێ له‌ سه‌ددام زۆرتری هه‌بێت خۆ ئه‌م له‌و که‌متر نییه‌ ، چه‌ند له‌سه‌دی پاره‌ی نه‌وت به‌شی ئه‌وه‌ وچه‌ند له‌سه‌دی پاره‌ی گومرگه‌کانی به‌رده‌که‌وێت وقازانجه‌کانی له‌ کۆڕه‌ک تلیکوم چه‌نده‌ ، چه‌ند شیرینی نه‌وتی وه‌رگرتووه ؟ ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی نیو ملیار دۆلاریان به‌رکه‌وت ئه‌ی ده‌بێ مه‌سعود له‌و پێنج ملیار دۆلاره‌ی به‌چه‌ند ڕازی بووبێت یان چه‌ندی ده‌ستکه‌وت بێت؟

ئه‌و مو‌ڵک وسامانه‌ی به‌رزانی له‌م ماوه‌ی حوکمیدا کۆیکردۆته‌وه وبه‌ده‌ستی هێناوه‌ لێره‌ باس له‌ شه‌رعی وناشه‌رعی ناکه‌ین ،‌ وا به‌ئاسانی ناژمێرێت ونازانرێت ، که‌س ناتوانتوانێت له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا له‌م ماوه‌ کورته‌دا ئه‌و ده‌ریایه‌ بژمێرێت وبۆیه‌ ده‌بێ لیژنه‌ی ده‌سپاکی ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بکات وزیاتر له‌گه‌ڵ به‌رزانیدا نه‌رمی بنوێنێت ، ڕه‌چاوی که‌م کاتی به‌رزانی بکات که‌ ئێستا زۆر پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌دزییه‌وه‌ جارێکیتر له‌ گه‌ڵ مالیکی کۆبێته‌وه‌ وسیناریۆی جۆراوجۆر بۆ گێلکردن وچه‌واشه‌کردنی به‌شێکی زۆری ئه‌م میلله‌ته‌ دابڕێژێت وبه‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە